بەڵێ بۆ ئازادی ودێموکراسی. نۆروێژ دژکردەوەت هەبێ و ساتوسەودا مەکە لەگەڵ رێژیمی ئێران، و چەند دروشمی دیکە، کە بە دەنگی بەرز و بە هەرسێ زمانی کوردی.
بەشداری کردن لە خۆپێشاندانی نا بۆ سێدارە لە وڵاتی نۆروێژ

ڕۆژی شەممە ٢٩ی ١ی ساڵی ٢٠ ١٠ ی زایینی، بە مەبەستی پڕۆتستۆ کردنی بەڕێوەبردنی سزای سێدارە لە لایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، دو خۆپێشاندانی جیاواز لە بەردەم جاسوسخای ئێران و وەزارەتی دەرەوەی نۆروێژ، لە ئۆسلۆی پایتەخت بەڕێوەچو
شایانی باسە چەندین پارت و لایەنی سیاسی ومەدەنی هەرچوارپارچەی کوردستان بەشداری ڕێپێوانەکە بون. کە پارتیشمان پارتی سەربەستی کوردستان یەکێک لەو لایەنانەی خۆپێشاندانەکە بوون، کە پێکهاتبون لە بەڕێزان: عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی و ڕێبوار ئهحمهدزاده ئهندامی سهرکردایهتی و خوشکە پەروین فیشاڵ ناسراو بە نیشتیمان.
خۆپێشاندرەران بە دروشمگەلی جۆراوجۆر وەک مەرگ و نەمان بۆ رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، زیندانیی سیاسی دەبێ ئازاد بکرێ، باڵوێزخانەی رێژیمی ئێران کە لانەی سیخوڕییە، دەبێ دابخرێ.
بەڵێ بۆ ئازادی ودێموکراسی. نۆروێژ دژکردەوەت هەبێ و ساتوسەودا مەکە لەگەڵ رێژیمی ئێران، و چەند دروشمی دیکە، کە بە دەنگی بەرز و بە هەرسێ زمانی کوردی، نۆروێژی و فارسی دەگووترایەوه. خۆپێشاندهران لهڕێگهی شوعارهکان هەستی خۆیان بە نیسبەت ئێعدامی زیندانیانی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان دەربڕی. لە هەمان کاتدا داوا لە کۆڕ و کۆمەڵە نێونەتەوەییەکان بە گشتی و دەوڵەتی نۆروێژ کرا، که هەوڵی خۆیان بدەن بۆ ئهوەی کە رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەست لە کوشتنو ئێعدامی زیندانیانی سیاسی کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێران هەڵگرێ.
سەرچاوەی هەواڵ: کۆمیتەی نۆروێژی پارتی سەربەستیی کوردستان