ئەو جۆرە بۆچونەی خۆم تەنیا لە پێڕەوی ناوخۆیی پارتی سەربەستیی کوردستان دا بەدی کرد.هەر ئەوەش بو بە هۆی پەیوەندی کردن و چونم بۆ ناو ڕیزەکانی پسک.
پرسیار- وەک کچ و گەنجێکی کوردی بەشداربوو لەناو بزووتنەوەی سەوز لە ئێراندا، بنەماو هۆکارەکانی بەشداریکردنت لەو بزووتنەوەیە بۆچی دەگەرێنیتەوە? هۆکارو فاکتەرەکانی وازهێنانت لە بزووتنەوەی سەوز چی بوون?
وڵام:منیش وەک زۆربەی ئەو خەڵکانەی کە دژی دەسەڵات و خوازیاری ئاڵ و گۆڕی بون و بۆ دژایەتی کردنیش لە هەمو کەرەسەیەک کەڵکیان وەردەگرت، کاتێک سناریۆی بە ناو هەڵبژاردن ئالۆزی و شڵەژاوی لێکەوتەوە و خەڵکی وەزاڵەهاتو ئەوەیان کردە بەهانە و ڕژانە ناو شەقامەکان. منیش ئەو هەلەم قۆزتەوە و تێکەڵی ڕیزەکانی جوڵانەوەی خەڵکی ناڕازی بوم کە بە بزوتنەوەی سەوز ناوی دەرکرد.
هۆی وازهێنانیشم ئەوە بو کە کاتێک بە وردی سەرنجی بزوتنەوەکە و ڕێبەرانیم دا، بینیم کە یەکەم:ئەو کەسانەی خۆیان بە ڕێبەری بزوتنەوەکە دەزانی ڕابردویەکی پاکتر لەو کەسانەیان نەبو کە لە دەسەڵاتدا بون،لە زۆربەی کاروجنایەتەکاندا لەگەڵ ئەوان بەشدار و دەستیان بە خوێنی خەڵک سوربو.
دوهەم:هیچ بەرنامە و پڕوتوکۆڵێکی دیار و شەففافیان نەبو بۆ داهاتو، ئەوەندەی هەشیان بو جیاوازیەکی بەرچاوی لەگەڵ ئەوەی ناو دەسەڵات نەبو.ئەمانە و پایبەند بونی ڕێبەرانی بزوتنەوەکە بە ئەسڵی ویلایەتی فەقیە، بە تەواوی منی لە مانەوە لە ناو ئەو بزوتنەوەیەدا سارد کردەوە.ئاخر کەسێک یان نیزامێک کە پایبەندی ویلایەتی فەقیه بێت، چاوەڕوانی چ ئاڵوگۆریەکی لێدەکرێت.
پرسیار: پێتوایە بەشداریکردنی کورد لە ریزی بزووتنەوەی سەوزدا، بە قازانج و بەرژەوەندی تاک و کۆمەڵگەی کورد دەشکێتەوە یاخود زیانی بۆ پێشخستنی خواستەکانی کورد دەبێت? بۆچی?
وڵام:بێگومان ئێستا بەو بروایە گەییشتوم ئەوە هیچ کە سود و قازانجی بۆ کورد نیە بەڵکو بە پێچەوانە زیانیشی دەبێت.چونکە هەروەک لە سەرێشدا کوتم دەمڕاستانی بزوتنەوەکە دەستێکی کەمتریان لە خەراپکاریدا لەوانەی ناو دەسەڵات نیە، بزوتنەوەکەش هیچ بەرنامە و پڕۆتۆکۆڵێکی دیار و ڕونی نیە بە تایبەتی بۆ خەڵکی کورد.ڕێک وەک سەرەتاکانی شۆڕشی ساڵی ٥٧ی خەڵکانی ئێران ونهتهوهکانی بندهستم دێتە بەرچاو کە سەرجەم لە نەتەوە جیاجیاکان تێکڕا و وێکرا دەستیان دایە دەستی یەکتر بۆ گۆڕێنی دەسەڵات.بەڵام چونکە بزوتنەوە و شۆڕشەکە هەر وەک ئەوەی ئێستا هیچ بەرنامە و پڕۆتۆکۆڵێکی ڕون و کۆنکرێتی نەبو بۆ داهاتو، بە تایبەتی بۆ کەمایەتیە نەتەوەیی و ئایینیەکان، بینیمان کە سەرەنجام بە کوێ گەییشت و بە نیسبەتی خەڵکانی چەوساوە هیچ دەرەنجام و گۆڕانکاریەکی باشی لێ نەکەوتەوە، بە تایبەتی بۆ کەمایەتیە نەتەوەیی و ئایینیەکان.
پرسیار: بۆچی دوای وازهێنانت لە ریزی بزووتنەوەی سەوز، ریزەکانی پارتی سەربەستیی کوردستانت هەڵبژارد?
وڵام: ماوەیەک بو کە کەوتبوومە بیرکردنەوە کە ئاخۆ چ سیستم و میکانیزمێک دەتوانێ زامنی ڕزگاری یەکجاری و هەتاهەتایی گەلی کورد لە چەوسانەوە و ژێر دەستی بێت. سەربەخۆییم بە باشترین ڕێگا چارە هاتە بەرچاو. هەر بۆیە دوای سەرنجدان بە بەرنامە و پەیڕەوپڕۆگرامی هێز و لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو جۆرە بۆچونەی خۆم تەنیا لە پێڕەوی ناوخۆیی پارتی سەربەستیی کوردستان دا بەدی کرد.هەر ئەوەش بو بە هۆی پەیوەندی کردن و چونم بۆ ناو ڕیزەکانی پسک. دیاره که له ناوخۆی وڵاتیش بووم پارتی سهربهستیی کوردستانم دهناسی.که وهک پارتێکی نهتهوهیی و سهربهخۆخواز له نێۆ کۆڕی یاران زۆر به ڕێزهوه باسی لێوهدهکرا. منیش ههر کاتێک که هاتمه دهرهوهو دهستم به ئینتهرنێت دهگهیشت بهردهوام چاودیری کارهکانی ئهو پارتهم دهکرد.
پرسیار: ئاستی هۆشیاری و هەست بە بەرپرسیارێتی گەنجی کورد بە گشتی و توێژی ژنان بەتایبەتی، بەرامبەر بە پرسی سەربەخۆیی کورد لە ڕۆژهەڵات چۆن دەبینی?
وڵام:بە بەراوردکردن لەگەڵ ساڵانی ڕابردو هەست و بیری نەتەوەیی لە گەشە سەندنێکی خێرا و بەرچاودایە.بەڵام هێشتاش ئەوە نیە کە دەبێ ببێ، و پێویسته کاری زیاتری بۆ بکرێت. زۆر جار وشهیهکی سهرۆکی گشتی پارتیمان ههیه که دهڵێ زیاد له یهک سهدهیه خهبات بۆ ئوتۆنۆمی و فیدراڵی دهکهین و به هیچ نهتیجهیهکیش نهگهیشتوون بێجگه له دهستدانی کهڵهت تێکۆشهرهکانمان.با دهیانساڵێش خهباتی ڕاستهقینهی گهلهکهمان که سهربهخۆییه درێژه پێبدهین. که به دڵنیایهوه ئاکامی باشی دهبێت وهک : خاڵی یهکهم خهڵک له دڵهڕاوکێی ئایا ئێرانی بێت یا کوردستانی نهجات دهدات. دوهمیش گهلهکهمان ئاماده دهکات که بۆ ههر جۆره گۆرانکارییهک ئامادهییان بۆ ڕێفراندۆمی سهربهخۆیی بێت. به پێچهوانهی هیندێک پهروهردهی حیزبهکانی دیکه که خهڵک وا فێر دهکهن گوایا ئێرانێکی دیمۆکراتی ههبێت و ههموومان پێکهوه بژین.
پرسیار: دیاردە دزێوو مەترسیدارە کۆمەڵایەتی و کولتووریەکانی ناوخۆی کۆمەڵگەی کوردی لەڕۆژهەڵات کامانەن و، ئەرکی پارتە کوردییەکانی ئۆپوزسیۆنی ئێران لەهەمبەر ئەو دیاردانە دەبێت چی بێت?
وڵام: بە داخەوە هەر وەک زۆربەی کۆمەڵگاکانی دیکەی جیهان، کۆمەڵگای ئێمەش هەندێک دیاردەی دزێو و مەترسیداری تێدایە کە دەتوانین لە وانە:دیاردەی بە زۆر بە شودانی کچ، ژن بە ژن، خەتەنەی کچان، بە شێوەیەکی گشتی توند و تیژی بەرامبەر ژنان، پەرەسەندنی ئالودە و گیرۆدە بون بە ماددە هۆشبەرەکان،....دتوانین ناو ببەیین.
ئەڕکی پارت و لایەنەکانیش ئەوەیە کە تەواوی توانا و هێزی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ بڵاو کردنەوە و بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری،ڕۆشنبری و... لە ناو خەڵکدا. چونکە بە بروای من هەبونی زۆرێک لەو دیاردە و کولتورە دزێوانە، لە نەبون یاخود نزم بونی ئاستی زانیاری و ڕۆشنبیری سەرچاوە دەگرێت.
پرسیار: پارت و لایەنە کوردییەکانی چۆن دەتوانن کەڵک لە هێزو پتانسیەلی ژنان بۆلای بەشداری و بایەخدانی کارا بە پرسی نەتەوەیی ڕابکێشن?
وڵام: سهرهتا دهمهوێ بهوه وڵامدهمهوه که به خۆشییهوه ئهو جیاوازییانهی که بیستوومه له شۆێنانی دیکه باسیان لێوه دهکهن له نێۆ پارتی سهربهستیی کوردستاندا نییه. زۆر هانی من دراوه بۆ کارکردن و بهرپرسایهتی وه ئهستۆگرتتن.
بهڵام ئهوهی دهیبینین بەداخەوە کولتوری نگریسی جیاوازی نێوان ژن و پیاو، هەروەک چۆن لەناو لایهن و دهسهڵاتهکانی زۆر وڵاتی ڕۆژههڵاتی ناڤئندا هەیە، ئاواش بە زەقی لە ناو هێز و لایەنە کوردیەکاندا هەیە و پیاو سالاریەکی تەواو لە ناویاندا دەبینرێت. وایان لە ژنی کورد کردوە کە باوەڕی بە خۆی نەبێ و هەست بەوە بکات کە وەک پێویست توانای ڕاپەڕاندنی کاروچالاکی و...ی نیە. مافی یەکسان و... بۆ ژن و پیاو لە ناویاندا تەنیا لە چوارچێوەی دروشمداخۆی دەبینێتەوە. جا کاتێک دەتوانرێت کەڵک لە هێزوپتانسیەلی ژنی کورد وەر بگیردرێت کە، ئەو کولتورە قیزەونە بە تەواوی بسڕێتەوە و بۆ هەمیشە فڕی بدرێتە ناو زبڵدانی مێژوو. هەوڵی کارا بدرێت بۆ بنبڕکردنی تۆوی باوەڕ بە خۆ نەبون کە مێژوویەکی دور و درێژە لە ناو ژنی کورددا دەچێنرێت. ئەو بڕوایە لای ژنی کورد دروست بکرێت کە ئەوانیش دەتوانن شان بە شانی پیاوان لە هەمو کار و چالاکیەکدا بەشدار ببن و وەک ئەوان ڕای پەڕێنن. پێویسته ژنانی کوردیش هیندێک به خۆیاندا بچنهوه، بهشێک لهو هۆکارانهی که دهخرێنه ئهستۆی پیاوان ژنانیش لێی تاوانبارن. پێویسته کهسایهتی بۆ خۆیان ببینهوه و له مهیدانی کاری سیاسی و فهرههنگی خۆیان دوور نهگرن زیاتر بێنه پێشهوه و توانای خۆیان زیاتر پێشانبدهن.
پرسیار: دوا وتەت بەرامبەر بە لاوان و ژنانی کورد و خوێنەران ئەم دیمانەیە چییە?
وڵام: دیارە قسەم زۆرە بۆ لاوان و ژنانی کورد، بەڵام لێرەدا لە چەند قسەدا کورتی دەکەمەوە. یەکەم: هەر وەک هەمو لایەک دەیزانین لاوان کچ بن یان کوڕ، هیوای دوا ڕۆژی گەل و وڵاتن. بۆیە تا بۆیان دەکرێ دەبێ هەوڵ بدەن بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی زانیاری، و ڕۆشنبیری و...ی خۆیان. نەخوێندەواری و دور بون لە زانست چەکێکی کوشندەیە کە داگیرکەران و زۆرداران هەمیشە لە دژی ئێمە بە کاریان هێناوە. دوهەم: دەبێ زۆر هوشیاربن لە بەرامبەر ئەو ژینۆسایدەی کە ڕژێم وەگەڕی خستوە بۆ تواندنەوە و لە خشتە بردنی خەڵکی ئێمە، کە ئەویش موعتاد و ئالودە کردنی تاکی کوردە بە ماددە هۆشبەرەکان، بێ بەندوباری و...
سێهەم: داوا لە ژنی کورد دەکەم کە چیتر هەست بە کەمی نەکات و ئەوە باش بزانێ کە لە هیچ بوارێکدا هیچی لە پیاو کەمتر نیە و وەک ئەوان دەتوانن لە پێش خستنی کۆمەڵگا و کاروچالاکی ڕۆژانەدا بەشدار بن.
چوارەم: بە گشتی داوام لە گەلی کوردە کە چیتر توانا و هێزی خۆیان بە فیڕۆ نەدەن. هەر ئایدۆلۆژیا و بیروبۆچونیک کە هەیانە با بیان بێت، بەڵام هەرچی دەیکەن با بە ناسنامەی کوردستانیەوە بیکەن.
سوپاس بۆ زهحمهتی ئێوهو ماندوونهبوونی بۆ خۆێنهرانیش
8/2/2011