١٠ ی خاکه‌لێوه، ڕۆژی له سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی موحه‌مه‌د و هاوڕێیانی.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ١٣ی خاکه‌لێوه‌ی ٢٧١١ی کوردی، له شاری لینشوپینگ له‌لایه‌ن حزبی دیموکراتی
کوردستانی ئێران، کۆڕێکی یادکردنه‌وه بۆ ڕێزگرتن له نه‌مرانی ١٠ ی خاکه‌لێوه پێکهێنرا.
ئه‌و کۆڕ‌ه له لایه‌ن حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه ڕێکخرابوو، نوێنه‌ری حزبه‌کان، ئه‌ندامانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له شاری لینشوپینگ به‌شداریان له‌و کۆڕ‌ه کرد، هاوکات له‌لایه‌ن که‌سانی شاره‌زا باس له سه‌ر ورده‌کارییه‌کانی کۆماری کوردستان و نه‌مر پێشه‌وا قازی موحه‌مه‌د کرا.
بۆ ڕێزگرتن له ڕۆژی نه‌مرانی کوردستان، ڕۆژی ١٠ ی خاکه‌لێوه، نوێنه‌ری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به‌شداربوون له کۆڕه‌که و به‌شداریان له یادی ڕۆژی نه‌مران کرد و هاوکات په‌یامی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان درایه حزبی دیموکراتی کوردستانی
ئێران.
نه‌مری سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی ١٠ ی خاکه‌لێوه.
2011-04-02 17:12:50
12 ساڵ و 11 مانگ و 23 کاتژمێر و 57 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان