زۆر خۆشحاڵین که که‌سێکی لێهاتوو شیاو و دیپلوماتی وه‌ک به‌ڕێزتان بۆ که‌رکوک دیاریکراوه.که‌رکوک شارێکی زۆر گرنگه بۆ هه‌رێمی کوردستان و هه‌موو به‌شه‌کان و هه‌موو کوردێک له جیهاندا.
بۆ/ به‌ڕێز دوکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم پارێزگاری که‌رکوک.
سڵاو ریز

به ناوی خۆم و گشت هه‌ڤاڵانم له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، گه‌رمترین پیرۆزباییتان به بۆنه‌ی هه‌لبژاردنی به‌ڕێزتان وه‌ک پارێزگاری که‌رکوکی هه‌میشه کوردستان ئاراسته ده‌که‌ین.
زۆر خۆشحاڵین که که‌سێکی لێهاتوو شیاو و دیپلوماتی وه‌ک به‌ڕێزتان بۆ که‌رکوک دیاریکراوه.که‌رکوک شارێکی زۆر گرنگه بۆ هه‌رێمی کوردستان و هه‌موو به‌شه‌کان و هه‌موو کوردێک له جیهاندا.
بێگومان بوونی که‌سێکی دیپلوماتی وه‌ک به‌رێزتان له‌وه دڵنیامان ده‌کاته‌وه که نه‌یارانی که‌رکوک و که‌رکوکیه‌کان ناتوانن به ئامانجه‌کانیان بگه‌ن.
به‌و هیوایه به هه‌وڵ و تێکۆشانی به‌ڕیزتان و به هاوکاری و پشتگیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا که‌رکوک و ناوچه‌کانی بگه‌ڕێنه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی باشوری کوردستان.
جارێکی دیکه خۆشحاڵی خۆمان به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێزتان بۆ ئه‌و پۆسته گرنگه پێشانده‌ده‌ین. دووباره پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌که‌ین.
هه‌ر شاد و سه‌رکه‌وتوو بیت له کار و تێکۆشانت
ڕێز دووباره‌مان
عارف باوه‌جانی/ سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.