ئێواره کۆڕێک له ژێرناوی (ئه‌مرۆی هه‌رێمی کوردستان له ڕوانگه‌ی کوردی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانه‌وه له هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه چوو.
له ڕێکه‌وتی 16.3.2011 له هه‌ولێر پایته‌خت کۆڕێک له ژێر ناوی ئه‌مرۆی هه‌رێمی کوردستان له ڕوانگه‌ی کوردی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانه‌وه) له لایه‌ن گروپی ئاشتیخوازانی هه‌ولێر و ناوه‌ندی چالاکی و پێگه‌یاندنی لاوان، بۆ 3 که‌سایه‌تی له سێ به‌شی دیکه‌ی کوردستان به‌ڕێوه چوو که بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
- له باکوری کوردستان : دوکتۆر موسی کاڤاڵ / مامۆستایی زانکۆی سه‌لاحه‌دین له به‌شی پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان.
له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان : عارف باوه‌جانی/ سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
له ڕۆژئاوای کوردستان / دوکتۆر کاوه عه‌زیزی له زانکۆی سه‌لاحه‌دین به‌شی یاسا‌و رامیاری.
له هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه چوو. که هه‌ر کام له‌و به‌ڕێزانه له به‌شی خۆیان باسی ئه‌و هه‌ل و مه‌رج و بارۆدۆخه‌یان کرد. که هاتتوه‌ته ئاراوه له هه‌رێمی کوردستان.
به‌ڕێز عارف باوه‌جانی له ئاخاوتنی خۆی تیشکی خسته سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه.
گرنگی ئه‌مرۆی هه‌رێمی کوردستان له ئاست جیهاندا. که به‌ره‌و سه‌ربه‌ستیی یه‌کجاری ده‌روات.
مێژوی زۆر نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست له جیهاندا که تا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌م قۆناخه‌وه.
ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی کوردستان تا چه‌نده کاریگه‌ری له سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌بووه.
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له چ وه‌زعێکدایه.
* باشوری کوردستان له کاتی شه‌ری براکوژی چۆن بوو، ئیستا چۆنه.
* ئه‌گه‌ره‌کانی پاش له ده‌ستدانی ئه‌م ئه‌زموونه.
دزه کردنی ده‌زگاکانی سیخوری.
تێکچوونی ژێرخانی ئابوری و هه‌ڵاتنی کۆمپانیاکانی بێگانه له کوردستاندا.
له‌ده‌ستدانی پێوه‌ندییه دیپلوماتییه‌کان.
بوونی ئه‌و هه‌موو کۆنسۆلگه‌ری و نۆێنه‌رایه‌تییه‌ی وڵاتانی ئوروپایی و ئه‌مریکای و ئاسیایی. که هه‌موویان له بواری سیاسی و ئابوری و هیدیکه‌وه له کوردستان گیرساونه‌ته‌وه، بۆ هه‌مووشیان روونه که کوردستان به‌ره‌و چی ده‌روات. که‌وابێت بۆ ئه‌م وه‌زعه له سه‌ر خۆمان تێکبده‌ین.
به تێکدانی ئه‌م ئه‌زموونه نه‌یارانی کوردستان خۆشحاڵ ده‌کرێن.
ئوپوزوسیون کولتورییه‌کی سیاسییه، و شێوه‌ی کارکردنی بۆ چاکسای له کوردستان ده‌بێت چۆن بێت.
به‌راوردکردنی باشوری کوردستان له‌گه‌ڵ ولاتانی عه‌ره‌بی بۆ?
شایانی باسه که قسه‌کانی به‌ڕیز باوه‌جانی بۆ زۆربه‌ی به‌شدار بوان جێگای په‌سه‌ند بوو.

ناوه‌ندی هه‌واڵ و زانیاری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان / هه‌ولێر. 17.3.2011