پیرۆزبایی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به‌بۆنه‌ی یه‌کی مای ڕۆژی کرێکارانی جیهان
کوردستانیانی وڵاتداگیرکراو، کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان و بێمافانی گه‌لی کورد.
به بۆنه‌ی ڕۆژی ١١ی گوڵان (یه‌کی مای) سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌کات، و هاوکات هیواخوازه که کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی گه‌لی کوردیش له کورستانێکی ئازاد و دیمۆکرات‌دا پێشوازی له ڕۆژی کرێکاران بکه‌ن و داوای مافه‌کانی خۆیان بکه‌ن.
په‌سه‌ندکردنی ئه‌م ڕۆژه وه‌ک ڕۆژی کرێکارانی جیهانی له ساڵی ١٨٨٩ی زایینی له شاری پاریس، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه که ژیان و مافی کرێکاران پارێزراو بێت. به‌ڵام مخابن له وڵاتی داگیرکراوی ئێمه هه‌موو چین و تۆێژه‌کانی گه‌له‌که‌مان و له سه‌ره‌وه‌ی هه‌مووش کرێکاران مافیان پێشێلکراوه‌و به‌رده‌وامیش پێشێل ده‌کرێت.
ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ئه‌م ڕۆژه که ڕۆژی بانگێشه‌ی پاراستنی مافه‌کانی کرێکارانه، له گشت کرێکارانی کوردستان و جیهان پیرۆزده‌که‌ین، وبانگێشه‌ی گشت کرێکار‌و چین وتۆێژێکی کوردستان ده‌که‌ین که پشتیوانی وپشتگیری له پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتی داگیرکراومان له ژێر سته‌می داگیرکه‌ردا ڕزگاری بێت، ومافی کرێکاران وگشت چین و تۆێژه‌کانمان بپارێزرێت، یه‌کێک له ئاوات و پرۆژه‌کانی دواڕۆژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که‌له به‌رنامه‌و پرۆگرامی پسک به ڕه‌سمی ئاماژه‌ی پێکراوه، خه‌باته بۆ بۆژاندنه‌وه‌ی ئابوری و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له ڕێگه‌ی کۆمپانیا به ناوبانگه‌کانی جیهانه‌وه.
به‌رز و به‌ڕێز بێت ڕۆژی ١١ی گوڵان(یه‌کی مای) ، جێژنی جیهانی چینی کرێکار.
www.psk2006.org سه‌رکردایه‌تی پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
11ی گوڵان 2711 کوردی -1 مای 2011ی زاینی .