دیسان کاره‌سات له که‌رکوک/ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان

کوردستانیانی وڵاتداگیرکراو: به‌داخ وپه‌ژاره‌یه‌کى زۆره‌وه ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه رێکه‌وتى 19/5/2011 دیسانه وه وه‌ک ده‌یانجاری دیکه، له سێ شۆێنی جیا جیای شاری که‌رکوک ته‌قینه‌وه ڕوویداو، و ئه‌مجاره‌ش نزیکه‌ی 30 که‌س شه‌هید و 90 که‌س برینداری لێکه‌وته‌وه.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به تووندی ئیدانه‌ی ئه‌و کرده‌وه تروریستیه ده‌کات، و پرسه‌و هاوخه‌مى بۆ گشت که‌سوکارى شه‌هیده‌کان و قوربانیانى ئه‌و ته‌قینه‌وانه راده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌م کرده‌وه تروریستیانه ته‌نیا
به مه‌به‌ستی دروستکردنی کۆسپه بۆ چاره‌سه‌ری ماده‌ی 140 و دروستکردنی نا ئارامی له که‌رکوکی هه‌میشه کوردستان. پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان داوا له گشت حیزب ولایه‌نه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات، که پێکه‌وه هێزێکی هاوبه‌ش به سه‌ر په‌ره‌ستی حکومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌میشه له که‌رکوک جێگر بکه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی ژیان و گیانی هاوڵاتیانی که‌رکوکی دڵی کوردستان پارێزراو بێت.
جارێکی دیکه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی گشت بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ده‌که‌ین، و به هیوای چاکبوونه‌وه‌ی هه‌رچی زووتر بۆ برینداره‌کان ده‌خوازین.
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
19/5/2011
2011-05-19 21:01:34
14 ساڵ و 9 مانگ و 6 کاتژمێر و 35 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان