کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
به مه‌به‌ستی تاتۆیکردنی هه‌ل ومه‌رجی ئیستایی کوردستان و کار‌و تێکۆشانه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له باشوری وڵات و ڕێکخستنه‌کانی ناوخۆی وڵات. هه‌روه‌ها کار‌و باری کۆمیته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، و به‌رنامه‌ڕیزی بۆ کاری چه‌ند مانگی داهاتوویان، سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی گشتی له ڕێکه‌وتی 30 ی بانه‌مه‌ری 2711 ی کوردی، 22.5.2011 زاینی کۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌ست.
ته‌وه‌ره‌کانی کۆبوونه‌وه بریتی بوون له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه.
1- ڕاپۆرتی سه‌فه‌ری زیاد له 3 مانگه‌ی سه‌رۆکی گشتی بۆ هه‌رێمی کوردستان و ڕێکخستنه‌کانی پارتی له ناوچه‌کانی باشوری کوردستان له لایه‌ن عارف باوه‌جانی.
2- ڕاپۆرتی گشتی کاروباری کۆمیته‌کانی ئوروپا‌و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتان له لایه‌ن ئیبراهیم جاف.
3- تاوتۆیکردنی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له لایه‌ن دڵشاد په‌روانه. که 1ڕۆژنامه، و 4 ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێتی و گۆڤارێکی هزری وه‌رزانه‌یه. بریاردرا که ڕۆژنامه‌ی زمانحاڵی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به چاپکراوی له ناوچه‌کانی کوردستان بڵاوبکرێته‌وه.
4 - باسێکی گشتی له سه‌ر ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ناوخۆی وڵات و ده‌ره و له باشوری کوردستان. هه‌روه‌ها پێکهێنانی چه‌ند یانه‌یه‌کی وه‌رزشی و هونه‌ری بۆ لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئۆردوگا په‌نابه‌رییه‌کان. له لایه‌ن هاشم موحه‌ممه‌دی.
5- پێوندی و سەردانی پارت و ڕێکخراوە کوردستانیەکان و هه‌ڵسه‌نگدانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هیندێک پارت و لایه‌نی کوردستانی له لایه‌ن عارف باوه‌جانی و ڕێبوار ئه‌حمه‌د زاده.
6- باسێک له‌سه‌ر بیرکردنه‌وه بۆ هه‌نگاوی دیکه له پێناو نزیکبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ده‌وری یه‌کتری، واته به کرده‌وه له لایه‌ن پارتی سه‌ربه‌ستییه‌وه هه‌نگاو بنرێت بۆ کۆکردنه‌وه‌ی گشت لایه‌نه‌کان، نه‌ک ته‌نیا به نووسراوه‌و ڕاگه‌یاندنی میدیایی. له لایه‌ن ئیبراهیم جاف و فه‌رهاد جه‌هانگیری و به به‌شداری تێبینی گشت ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی.
7- باسێک له سه‌ر سه‌فه‌رێکی 10 رۆژه‌ی گرنگی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ یه‌کێک له وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ و به‌شداری له خولێکی گرنگ.
8- باسێکی گشتی له سه‌ر ڕووداوه‌کانی چه‌ند مانگی ڕابوردوی باشوری کوردستان و هه‌ڵسه‌نگاندنی له ڕوانگه‌ی سه‌رکردایه‌تی پارتییه‌وه. به به‌شداری گشت ئه‌ندامان.
9- باسێک له سه‌ر گرنگیدان به که‌سانی لێهاتوو له ڕێزه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کرا. و بریار درا که سه‌رکردایه‌تی پارتی له‌و که‌سه به توانانه له بواری ڕاوێژه‌وه که‌ڵکیان لێوه‌ربگیرێت،.که یه‌کێک له‌و به‌ڕێزانه دوکتۆر هزین دیلان به‌پرسی کۆمیته و پێوه‌ندییه‌کانی پسک له به‌ریتانیا بوو، پێشنیارکرا وه‌ک ڕاوێژکاری سه‌رکردایه‌تی دیاری بکرێت. ئه‌و پێشنیاره‌ش له لایه‌ن گشت ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیه‌وه ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر نێشاندرا.
10- دوابه‌شی کۆبوونه‌وه‌که ته‌رخانکرابو بۆ باس له گرتنی کۆنگره‌ی دووه‌م، که به تێکرا ڕه‌زامه‌ندییان له سه‌ر به‌ستنی کۆنگره‌ی دووه‌م له کوردستان نیشاندا. بریاردرا که له کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی سه‌رکردایه‌تی کۆمیته‌کانی تایبه‌ت به کۆنگره دیاری بکرێت.
پاش 3 کاتژمێر کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی به سه‌رکه‌وتوویی و په‌سه‌ند کردنی چه‌ند
بریارێکی ناخۆیی کۆتایی به کاره‌کانی خۆی هێنا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
23-5-2011 . 1 ی جۆزه‌ردانی 2711 ی کوردی.