یه‌دوڵا ڕه‌حمانی هونه‌رمه‌ندی ناوداری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کۆچی دواییکرد
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاک یه‌دوڵا ره‌حمانی خاوه‌نی ده‌نگێکی ڕه‌سه‌نی کورده‌واری و هونه‌رمه‌ندێکی ڕۆح و خۆشه‌ویست و نیشتیمانپه‌روه‌ر بوو. هه‌ر ئه‌و نیشتیمانپه‌روه‌رییه وای له ناوبرا کردبوو، که کۆسپ و ڕێگری
یه‌دوڵا ڕه‌حمانی هونه‌رمه‌ندی ناوداری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کۆچی دواییکرد
تایبه‌ت به پسک2006. :
به‌داخه‌وه هه‌واڵی کۆچی له ناکاوی کاک یه‌دوڵا ڕه‌حمانی هونه‌رمه‌ندی ناوداری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و خه‌ڵکی کرماشانی پایته‌خت به هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه کۆچی دواییکرد.
کاک یه‌دوڵا ره‌حمانی خاوه‌نی ده‌نگێکی ڕه‌سه‌نی کورده‌واری و هونه‌رمه‌ندێکی ڕۆح و خۆشه‌ویست و نیشتیمانپه‌روه‌ر بوو. هه‌ر ئه‌و نیشتیمانپه‌روه‌رییه وای له ناوبرا کردبوو، که کۆسپ و ڕێگری زۆر بۆ دروستبکرێت بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌ره‌که‌ی له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا درێژه‌ی زۆری پێنه‌درێت. کاک یه‌دوڵا چه‌ند کاسێتیکی دێرینی هه‌یه که له زۆربه‌ی ماڵه‌کانی کورده‌واری ده‌نگی دێت، به تایبه‌ت گۆرانی میوان خۆش هاتی سه‌ر دوو دیده‌که‌م.
به ناوی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه سه‌رخۆشی ئاراسته‌ی گشت خه‌ڵکی کوردستان کرماشانی هه‌میشه کوردستان و بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ندی گه‌ل کاک یه‌دوڵا ره‌حمانی ده‌که‌ین.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان/ 8 ی جۆزه‌ردانی 2711 ی کوردی.
www.psk2006.org
[email protected]
2011-05-29 16:16:02
14 ساڵ و 8 مانگ و 11 کاتژمێر و 20 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان