مینی پاشماوه‌ی شه‌ری ئێران و ئێراق به‌رده‌وام زیان به هاوڵاتیانی ئیلامی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌گه‌یه‌نێت.
له پاش نزیک به 21 ساڵ به سه‌ر کۆتایی هاتنی شه‌ری نیزامی نێوان هه‌ردوو حکومه‌تی داگیرکه‌ری کوردستان واته حکومه‌ته‌کانی ئێراق و ئێران، به‌ڵام به‌رده‌وام ئاسه‌واری ئه‌و شه‌ره به سه‌ر خه‌ڵکی زه‌ره‌رمه‌ندی ئیلامی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه، له چه‌ند رۆژی پێش چه‌ند هاوڵاتی دیکه‌ی ئیلامی له سه‌ر سنووره‌کانی ئێراق ئێران به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانیان له ده‌ستداوه‌و یا که‌م ئه‌ندام بوون.
شایانی باسه که پارێزگای ئیلام 430 کیلۆمیتر سنووری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئێراق و باشوری کوردستان هه‌یه. ئه‌م پارێزگایه وێرای پاڕێزگاکانی دیکه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له شه‌ری ماڵوێرانکه‌ری ئه‌و دوو وڵاته داگیرکه‌ره‌ی کوردستان زۆر زیانی گیانی و ماڵیان به‌ر که‌وتووه. هه‌رگیز قه‌ره‌بووی زیانه‌کانی ماڵیان بۆ نه‌گه‌راوه‌ته‌وه. به گووته‌ی شاره‌زایانی مین له پارێزگای ئیلام نزیکی 1 ملۆێنو 700 هه‌زار هیکتار زه‌وی له ناوچه‌کانی ئیلام مه‌ترسی بوونی مینی تێدا ده‌کرێت. که ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی هیچ هه‌نگاوێکی نه‌ناوه بۆ پاککردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه له مین.
سه‌ربه‌ست مه‌له‌کشاهی/ تایبه‌ت به ماڵپه‌ری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
www.psk2006.org
[email protected]
2011-05-30 10:42:59
14 ساڵ و 8 مانگ و 16 کاتژمێر و 55 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان