بانگه‌وازی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان / دزینی ئاسه‌واره کۆنه‌کانی ئیلام له لایه‌ن باندی تایبه‌ت به ڕێژیمه‌وه به‌رده‌وامه

خه‌ڵکی وڵاتداگیرکراوی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان: ئیلامیانی خۆشه‌ویست و سه‌ربه‌رزی کوردستان.
هه‌روه‌ک مێژوو شاهیدیمان بۆ ده‌دات که ئیلام یه‌کێکه له‌و شاره دێرینه کوردیانه که شانبه‌شانی شاره‌ستانه دێرینه‌کانی جیهانی خاوه‌نی مێژوویه‌کی گرنگه له‌جیهاندا، و به‌تایه‌بت له سه‌رده‌می سۆمه‌ری و بابلی و ماده‌کاندا. ئه‌وه‌ش وایکردوه که ئیلام بست به‌بستی خاک و شاخ و ناوچه‌کانی شۆێنه‌واری گرنگ و تایبه‌تی مێژویی بێت. به گۆیره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که به‌رده‌وام له ڕێکخستنه‌کانی ناوشاری ئیلامه‌وه به ده‌ستمان ده‌گات، و هه‌روها به گۆیره‌ی پشتراسکردنه‌وه‌ی مه‌سعود ئه‌سکه‌ندری به‌رپرسی ناوه‌ندی پاراستنی ئاسه‌واره‌کانی ئیلام. هه‌واڵی دزینی نزیکه‌ی 100 پارچه له که‌لوپه‌لی دێرینی و نایابی ئاسه‌واری ئیلام، له حه‌فته‌ی پێشوودا له لایه‌ن 14 باندی جیاوازه‌وه ئاشکراکراون گوایا بانده‌کانیش ده‌ستبه‌سه‌ر کراون. دیاره هه‌ر له‌و چه‌ندساڵه‌دا ئه‌وه چه‌ندین جاره که دزی له نێۆ ئه‌و ناوه‌نده‌داروو ده‌دات و ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی شک و گومانی زۆر له نێۆ خه‌ڵکدا. به گۆێره‌ی وته‌ی چه‌ند که‌سانێکی نزیک له‌و ناوه‌نده‌وه که ئه‌و باندانه نزیک به کوری هاشمی ره‌فسه‌نجانین، و تا ئیستا هیچ کامیان له ماوه‌ی چه‌ندین جار دزیدا حوکم نه‌دراون و بگره له پاش 24 کاتژمیریشدا ئازاد کراون.
به گۆیره‌ی ئه‌م هه‌واڵانه وا مه‌زنده ده‌کرێت که پلانێک له گۆردایه بۆ تێکدان و نه‌هێشتنی ئاسه‌وار ومێژوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له مانگی سه‌پته‌مبه‌ری 2009 له رێگه‌ی نامه‌یه‌که‌وه به چه‌ندین به‌ڵگه‌ی تایبه‌ت ڕێکخراوی یونسکۆی له سه‌ر مه‌ترسی دزینی ئاسه‌واره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌ت ناوچه‌کانی ئیلام و کرماشانی ئاگادار کردوه‌ته‌وه. له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا دووباره له سه‌ر ئه‌م زانیارییانه ڕێکخراوی ناوبراو ئاگادار ده‌کاته‌وه.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان داوا له گشت کوردستانیانی خۆشه‌ویست له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کات که هه‌ر چه‌شنه زانیارییه‌کیان له‌سه‌ر دزین وتێکدانی هه‌ر پارچه‌یه یا ناوچه‌یه‌کی ئاسه‌واری لاده‌ستده‌که‌وێ با به‌ڵگه‌وه پارتیمان ئاگادار بکه‌نه‌وه، تا ئێمه‌ش یونسکۆ له دزینی ئاسه‌واری وڵاته‌که‌مان ئاگادار بکه‌ینه‌وه و دزو جه‌رده‌کان رسوای جیهان بکه‌ین.
سڵاو له یه‌کریزی و یه‌کده‌نگی گه‌له‌که‌مان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان تا گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستیی یه‌کجاری.
نه‌مان و ڕسوای بۆ داگیرکه‌ران و دزانی سه‌ره‌وه‌ت و سامان و ئاسه‌واری وڵاته داگیرکه‌راوه‌که‌مان.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
www.psk2006.org
[email protected]9ی جۆزه‌ردانی 2711 ی کوردی. 30/5/2011 ی زاینی .