پارتێکی دیکه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی رۆهه‌ڵاتی کوردستان وه‌رگیرا.
هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له 4ی جۆزه‌ردانی 2709 ی کوردی 25.5.2009 ی زاینی، له لایه‌ن هه‌ردو و حیزبی سه‌ربه‌خۆخوازی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، که بریتین له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و کۆمه‌ڵه: پارتی سوسیالدیمۆکراتی کوردستان دروستبووه.
ئه‌و هاپه‌یمانییه خاوه‌نی به‌رنامه‌و پرۆگرامی تایبه‌ته به وه‌رگرتنی ئه‌ندامی نۆی. پارتی لیبراڵدیمۆکراتی کوردستان له پاش خۆێندنه‌وه‌ی به‌رنامه‌و پرۆگرامی ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌و داواکردنی بۆ به ئه‌ندامبوون، سه‌ر ئه‌نجام له ڕێکه‌وتی 13ی جۆزه‌ردانی 2711ی کوردی3/6/2011 زاینی له لایه‌ن هه‌ردو حیزبی ناوبراوی پێکهێنه‌ری ئه‌م هاوپه‌یمانییه، پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی کار‌و چالاکی و به‌رنامه‌و پرۆگرامی پارتی لیبرالدیمۆکراتی کوردستان، ره‌زامه‌ندی له مه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌م ئه‌ندامه نۆییه دوولایه‌نه واژۆ کرا.
ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی هاوپه‌یمانی نۆیمان پارتی لیبرالدیمۆکراتی کوردستان ده‌که‌ین و به خێرهاتنی گه‌رمیان پێ ده‌ڵێن بۆ نێۆ ئه‌و هاوپه‌یمانییه.
هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که بریتین له
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
کۆمه‌ڵه: پارتی سوسیالدیمۆکراتی کوردستان
پارتی لیبراڵدیمۆکراتی کوردستان
ئه‌مه‌ش ده‌قی ئه‌و ره‌زامه‌ندی نامه‌یه که بۆ پارتی لیبراڵدیمۆکراتی کوردستان نێردراوه.

بۆ بەڕێز پارتی لیبرال دیموکراتی کوردستان
سەبارەت بە نامەکەتان بە مێژووی ١/٦/٢٠ ١١ بۆ بەئەندامبوون لە بەرەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان کە دیارە مەبەستتان لە هاوپەیمانیی سەربەخۆخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ـە، ئێمە بە خۆشحاڵییەوە بەخێرتان دەهێنین بۆ ئەندامێتی لە هاوپەیمانیی سەربەخۆخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا و هیوادارین خەبات و کارتان بۆ بەهێزکردنی ئەو هاوپەیمانێتیە هەمیشە بەردەوام بێت.
ئێمە دڵنیاین کە پێداگرتن لە سەر ستراتیژیی کوردستانیانە و سەربەخۆییخوازانە دەتوانێت خەباتی ئازادیخوازانە و مافخوازانەی گەلی کوردستان زۆر باشتر و سەقامگیرتر و بەهێزتر بەرەو پێشەوە ببات.
ئەگەرچی ئەو خەباتە تا ئێستا لە ڕووی ڕێکخراوەیی و ڕابەرایەتییەوە لاواز بووە و لە ژیر فشار و دژایەتیکردنی گەورەدا بووە، بەڵام وەکو هیوا و ئارەزووی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان هەمیشە هەبووە و زیندووبووە و بە زیندووییش دەمێنێتەوە.
ئەرک و کاری ئێمە ئەوەیە کە خودئاگا و پلانبۆکراو و بە شانازیی و سەربەرزییەوە، بێ هیچ جۆرە سڵ و ترس و دوودڵییەک، ڕووخسار بەو خەباتە بدەینن و بەرەو سەرکەوتنی ببەین.
خەباتی بێووچان و گیانفیدایانە و دڵسۆزانەی بە سەدان هەزار لە تێکۆشەرانی کوردستان ئەو ڕاستیەیان سەلماندووە کە خەباتی هەرە زۆرینەی تێکۆشەران بۆ سەربەخۆیی و ئازادیی نەتەوەیی و نیشتیمانیی بووە و دەبێت. کاری ئێمە بۆ ڕێکخستنێکی کوردستانیانە و ئازادیخوازانەی خەڵکی کوردستان بە دڵنیاییەوە بە ئەنجامی دروستی خۆی دەگات.
دووبارە بەخێرتان دەهێنین و لای خۆمانەوە پیرۆزبایی بەئەندامبوونتان لێ دەکەین
هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کۆمەڵە - پارتی سوسیالدیمۆکراتی کوردستان
٣/٦/٢٠ ١١
بۆ زانیاری زیاتر له سه‌ر هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌ردانی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن.
http://www.psk2006.org/alliance.php
[email protected] www.psk2006.org
ناوه‌ندی هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنی پ س ک.
5/6/2011