به‌شداری شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پسک له 36 سالیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان.


شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی گشتی، له ئاهه‌نگی 36 ساله‌ی دامه‌زراندنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له وڵاتی نۆ‌رویژ به‌شداریکرد.
هه‌روه‌ها به‌ریزیان له‌و ساڵێاده‌دا لێدوانێکی گرنگیان پێشکه‌شکرد، که وێرای پیرۆزبایی له‌م ساڵیاده، هاوکات ئاماژه‌ی به گرنگی دۆستایه‌تی پارت و لایه‌نه کوردستانیه‌کان کرد‌و ڕایگه‌یاند که چه‌نده خۆشه هه‌میشه ئاوا دۆستانه له ساڵیاد و به‌رنامه‌کانی یه‌کتری به‌شداری بکه‌ین. پاشان به ریزیان به کورتی تیشکی خسته سه‌ر گرنگی لێکنزیکبوونه‌وه‌ی لایه‌نه کوردستانیه‌کانی له هه‌ر 4 پارچه‌ی کوردستان. له درێژه‌ی وته‌کانیدا ئاماژه‌شی به پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانی هه‌رێمی کوردستان کرد.
شایانی باسه که به‌ڕیز باوه‌جانی بۆ ئێواره‌خوانی مه‌کته‌بی سیاسی له سلێمانی بانگهێشتکرابوو، به‌ڵام به هۆی سه‌فه‌ریان بۆ ئوروپا نه‌یتوانی له‌و به‌رنامه‌دا به‌شداری بکات. هه‌ر به مه‌به‌ستی پیرۆزکردنی ئه‌و ساڵیاده له به‌رنامه‌ی رێکخستنی نۆرویژی یه‌کێتی نیشتیمانی به‌شداریکرد.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
[email protected] www.psk2006.org5 . 6. 2011
2011-06-05 13:21:28
14 ساڵ و 8 مانگ و 14 کاتژمێر و 13 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان