کۆبوونەوەی هاوبەشی سێ لایەنی هاوپەیمان به سهرکهوتووی کۆتایی به کارهکانی هێنا.

کۆبوونەوەی هاوبەشی سێ لایەنی هاوپەیمان
لە ٩/٦/٢٠ ١١ دا کۆبوونەوەی هاوبەشی هاوپیمانان بە بەشداری پارتی لیبراڵدیموکراتی کوردستان بەرێز عەلی زیرەک، پارتی سهربهستی کوردستان: هاورێیان عارف باوهجانی/ هاشم موحهممهدی. کۆمهڵه ــ پارتی سۆسیالدیموکراتی کوردستان هاورێیان رێبوار رەشید/ مەسعود فەریقی/ هێرش عهلیزادە بەرێوە چوو. لەم کۆبوونەوەدا لەسەر چەندین تەوەری گرنگ وەکوو هەڵبژاردنەکانی باکوور/ پەرەدانی هاوپیمانی و کۆکردنەوە و رێکخستنی لە ئاستێکی بەریندا/ یەکیەتی نەتەوەکانی بندەست لە ئێران کە لە مانگی یەکی ٢٠ ١١ لە لەندەن پێک هات و تێدا چەندین لایەنی کورد، عەرەب، ئاذەری، بلۆچ بەشدارن، و لە ئاخردا باسێک لەسەر سیمیناری ئـۆسـلـۆ کە لە حەوتووی داهاتوو رۆژی شەممە ١٨ی ٦ی ٢٠ ١١ لە لایەن هاوپیمانانەوە بەڕێوە دەچێت، باس و لێنکۆڵینەوە کرا.
یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی سەرنەکەوتنی بزووتنەوەی کوردستان و درێژبوونەوەی تەمەنی داگیرکاریی لە کوردستان ناتەبایی و ناکۆکی نێوان پارت و حیزبەکان بووە، هەر بۆیە پێویستیەکی حاشا هەڵنەگرە کە لەم قۆناغە هەستیارەی کوردستان حیزبەکان بە هەستی بەرپرسیارێتیەکی زیاترەوە هەڵوێست بگرن و هەوڵی زیاتر بۆ کۆکردنهوه و یهکگرتنی ههرچی زۆرتری کۆمهڵانی خهڵکی کورده بدرێت و هەنگاوی خێراتر و لهههمانکاتدا بهدهستکهوت بۆ چارەسەری کێشەی کورد هەڵبگیردرێت.
هاوپیمانی لایەنە سەربەخۆخوازەکانی کوردستانی رۆژهەڵات کە ئێستا سێ لایەنی تێدا بەشدارە، کاروهەڵسوارانی خۆی بە شێوەیەکی جیددی بە مەبەستی کۆکردنەوەی هێز و پۆتانسیلی سەربەخۆخوازانی کوردستان دەخاتەگەڕ لە پێناو پتەوکردنی رزگاری گەلی کورد لە دەست داگیرکاریی و کۆیلەتی. هەر بۆیە لە هەموو دڵسۆزانی گەلەکەمان داواکارین کە لەم رێگایەدا یارمەتی ئەم بەرەیە بدەن. دەرگای دیالۆگ و بیروڕا گۆڕینەوە ئێمه بۆ هەموو ئەوانی کە ئەویندارانی رێگای ئازادی و سەربەخۆیی خەڵکی کوردستانن کراوەیە.
تەنها لەم رێگایەوە کە هاودهنگیی و هاوپهشتیی سیاسیمان له پێناو یهکگرتن و یهکخستنی ماڵی کورد و بهرژهوهندیهکانی جوڵانهوهی رزگاریخوازی خهڵکی کوردستان دەگاتە سەرئەنجامێکی شایان باس.
یهکگرتوو بێت ماڵی کورد،
سەرکەوتوو بێت بزووتنەوەی رزگاریخوازای گەلی کورد
هاوپهیمانیی سهربهخۆخوازانی ڕۆژههڵاتی کوردستان
کۆمهڵه ــ پارتی سوسیالدیموکراتی کوردستان
پارتی سهربهستیی کوردستان
پارتی لیبراڵدیموکراتی کوردستان
٩/٦/٢٠ ١١