به‌رنامه‌که له سه‌ره‌تاوه له لایه‌ن به‌ڕێز ڕێبوار ئه‌حمه‌زاده به پێشکه‌شکردنی سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب و یه‌ک خوله‌ک بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان بۆ شه‌هیدانی ڕێگای نه‌ته‌وه‌یی کرایه‌وه
ڕاپۆرتی به‌ڕێوه‌چوونی سیمیناری گه‌شه‌ی بیری سه‌ربه‌خۆیی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئۆسڵۆی پایته‌ختی نۆ‌رویژ.

له یادی دووه‌م ساڵه‌ی دروسبوونی هاوپه‌یمانیی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
سیمینارێک بۆ هه‌ر یه‌ک له به‌ڕێزان رێبوار رەشید له لایه‌ن کۆمه‌ڵه: پارتی سوسیالدیمۆکراتی کوردستان و عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له ژێر ناوی گه‌شه‌ی بیری سه‌ربه‌خۆیی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به به‌شداری په‌یامی نێردراوی پارتی لیبراڵدیمۆکراتی کوردستان له ئۆسلۆی پایته‌ختی نۆ‌رویژ له ڕێکەوتی 18.6.2011 ، له کاتژمێر 15:30 تا19:00 له ئۆسڵۆی پایته‌ختی نۆ‌رویژ به به‌شداری ده‌یان کوردی دانیشتووی ئۆسڵۆ و ده‌وروبه‌ر به‌ڕێوه چوو.
به‌رنامه‌که له سه‌ره‌تاوه له لایه‌ن به‌ڕێز ڕێبوار ئه‌حمه‌زاده به پێشکه‌شکردنی سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب و یه‌ک خوله‌ک بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان بۆ شه‌هیدانی ڕێگای نه‌ته‌وه‌یی کرایه‌وه.
به‌دوای ئه‌ودا به‌ڕێز عارف باوه‌جانی بابه‌ته‌که‌ی خۆی پێشکه‌ش کرد. به‌ڕێز باوه‌جانی بۆ ماوه‌ی 40 خوله‌ک بابه‌تێکی گشتیی له مه‌ر سه‌ربه‌خۆیی کوردستان پێشکه‌شکرد، که له باسه‌کانیدا زۆر بابه‌تی گرنگی وروژان دو سه‌رنجی به‌شداربووانی راکێشا.
به دوای وته‌کانی به‌ڕێز کاک عارف، په‌یامی نێردراوی پارتی لیبراڵدیمۆکراتی کوردستان له لایه‌ن به‌ڕیز هاشم موحه‌مه‌دی خۆێندرایه‌وه، که له نێو په‌یامی لایه‌نی ناوبراو وێرای پشتگیری له سمیناره‌که‌دا، ئاماژه به گرنگیدان به ره‌وتی سه‌ربه‌خۆخوازی کرابوو.
دوابه‌دوای باسه‌که‌ی کاک عارف باوه‌جنی و خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی پارتی لیبرال دیموکراتی کوردستان پشوویه‌کی چه‌ند خوله‌کی راگه‌یاندرا.
پاشان کاک ڕێبوار ڕه‌شید وتاره‌که‌ی ده‌رباره‌ی پرسی سه‌ربه‌خۆیی کورستان پێشکه‌ش کرد که تیایدا به شێوازێکی زانستیی و ئاکادیمی له سه‌ر چه‌مکی سه‌ربه‌خۆیی و شێوه‌ی ده‌وڵه‌تی دوا و دواتر له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه پێشوازی گه‌رمی لێ‌کرا.
ئه‌و سیمیناره به گۆرینه‌وه‌ی بیروبۆچوونی جیاواز پاش 3 کاتژمێر و نیو به سه‌رکه‌وتوویی
کۆتایی پێهات.
جێی ئاماژه‌یه که له داهاتوویه‌کی نزیکدا ده‌قی بابه‌ته‌کانی هه‌ر یه‌ک له به‌ڕێزان عارف باوه‌جانی و ڕێبوار ڕه‌شید له ماڵپه‌ر و ڕۆژنامه‌کان بڵاوده‌کرێنه‌وه.
ناوه‌ندی هه‌واڵی هاوپه‌یمانیی سه‌ربه‌خۆخوازانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.



پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کۆمه‌ڵه - پارتی سۆسیالدیمۆکراتی کوردستان
پارتی لیبراڵدیمۆکراتی کوردستان
[email protected]بینێره سه‌ر فایسبووک