په‌نابه‌رانی کوردی رۆژهه‌ڵات ماوه‌ی 52 رۆژه له که‌مپی ئه‌لوه‌ید مانمان گرتووه‌و داوا له به‌رپرسان (UNHCR)و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌که‌ین به‌ره‌و وڵاتی سێیه‌م 
له ماڵپه‌ڕی ئاوێنه وه‌رگیراوه.
21/6/2011
بارودۆخی په‌نابه‌رانی کورد له که‌مپی وه‌لید روو له‌خراپییه

پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 52 رۆژه ده‌ستیانداوه‌ته مانگرتن، ئه‌مرۆش ئۆتۆمبێلێکی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان کاتێکدا خۆی به‌ناو ئاپۆرای ژنانی په‌نابه‌ردا ده‌کات 2 که‌سیان لێ بریندار ده‌کات.
تایبه‌ت به ئاوێنه: له‌مباره‌یه‌وه محه‌مه‌د خورسنه‌دپور، یه‌کێک له په‌نابه‌رانی که‌مپی ئه‌لوه‌لید “ له‌سنوری نێوان ئه‌رده‌ن‌و عێراق_ به‌سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "ئێمه وه‌ک په‌نابه‌رانی کوردی رۆژهه‌ڵات ماوه‌ی 52 رۆژه له که‌مپی ئه‌لوه‌ید مانمان گرتووه‌و داوا له به‌رپرسان (UNHCR)و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌که‌ین به‌ره‌و وڵاتی سێیه‌م بمانگوازنه‌وه، به‌ڵام ئه‌مرۆ پاش ئه‌وه‌ی دوو کچ له‌ناوپه‌نابه‌ران به هۆی مانگرتنه‌وه له دۆخێکی خراپ‌دا ده‌بن، ئۆتۆمبێلێکی (UNHCR) که شۆفیره‌که‌ی ناوی ئیسماعیله دێته‌ناو که‌مپه‌که تا ئه‌و دوو کچه به‌زۆر به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ببه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدا ئه‌و کچه ته‌مه‌ن 16و 18 ساڵه بڕیاریان داوه له‌مانگرتن به‌رده‌وام بن، بۆیه کاتێک ئۆتۆمبێله‌کان هاته ناو که‌مپه‌که له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له ژنه‌کانه‌وه به‌ردباران کرا‌و ئه‌ویش خۆی کرد به‌ناو ژنه‌کاندا‌و دوو که‌سیان لێ بریندارکرد‌و دواتر ئه‌و کچه ته‌مه‌ن 16و 18 ساڵانه‌یان به بێ پرسی خێزانه‌کانیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد".
محه‌مه‌د ئاماژه به‌وه‌ده‌کات که بارودۆخیان زۆر خراپه‌و به‌رپرسانی عێراق‌و ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی (UNHCR) جیاوازیی له نێوانیاندا ده‌که‌ن‌و زیاتر بایه‌خ به په‌نابه‌ره عه‌ره‌ب‌و فه‌له‌ستینییه‌کان ده‌ده‌ن‌و په‌نابه‌ره کورده‌کانیان ئیمهال کردوه.
ئاوێنه بۆ به‌دواداچوونی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یوه‌ندی به نوسینگه‌ی (UNHCR) له‌هه‌ولێرکرد‌و ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه رایانگه‌یاند که کاروباری په‌نابه‌رانی ئه‌و که‌مپه په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه نیه‌و که‌مپی ئه‌لوه‌لید خۆی نوسینگه‌ی تایبه‌تی هه‌یه.
له‌مباره‌یه‌وه ئاوێنه له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی کرد به به‌رێوه‌به‌ری که‌مپی ئه‌لوه‌لید، د. محه‌مه‌د خالد ئه‌لعانی‌و ناوبراو وتی "ئێمه هیچ جیاکارییه‌کمان له‌نێوان ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دا نه‌کردوه، به‌ڵام که‌یسی ئه‌و په‌نابه‌ره کوردانه کۆنه‌و زۆر زه‌حمه‌ته کاریان بۆ بکرێت، چه‌ندین هه‌وڵمانداوه تا ره‌وانه‌ی وڵاتێکی سێیه‌میان بکه‌ین که تا ئێستا 4 وڵات له‌وانه ئه‌مه‌ریکا، نه‌رویج‌و دانیمارک ئاگاداریان کردوینه‌ته‌وه که بۆ که‌یسی ئه‌وان هیچیان پێناکرێت‌و به وته‌ی ئه‌و وڵاتانه ئه‌وان ده‌بێت له هه‌رێمی کورستان بمێننه‌وه، چونکه له‌وێش ئه‌منیه‌تیان هه‌یه".
ئه‌مه‌ش له‌حاڵێکدایه په‌نابه‌ران ره‌تیده‌که‌نه‌وه که له هه‌رێمی کوردستان نیشته‌جێ بکرێن‌و داواکارن ره‌وانه‌ی وڵاتی سێیه‌میان بکه‌ن.
د. خالد ئه‌لعانی سه‌باره‌ت به رووداوه‌که‌ی ئه‌مرۆ‌و ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی خۆی به‌ناو په‌نابه‌راندا کردوه، وتی هیچ شتێکی وا له‌ئارادا نه‌بووه‌و ئه‌وانه پرۆپاگه‌نده‌ن.
که‌مپی ئه‌لوه‌لید که‌وتۆته پارێزگای ئه‌نبار که 8 کیلۆمه‌تر له‌سه‌ر سنوری وڵاتی سوریاوه دوره که172 هاوڵاتی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی تێدا نیشته‌جێن له‌چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندان بۆ پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی له‌وڵاتی سێیه‌م.
بینێره سه‌ر فایسبووک