ـ پەیامی کۆمیتەی هاوبەشی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نۆروێژ لە لایەن رێبوار ئهحمهدزاده
پێشوازی لە دووچەرخەسواری کورد سولەیمان چوکەڵی


رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٤/٠ ٦/٢٠ ١١ کاتژمێر ٢ و ٣٠ دەقیقەی دوانیوەرۆ ژمارەیەک لە کوردەکانی نۆروێژ لە ئۆسڵۆ، پێشوازیان لە سولەیمان چوکەڵی کرد کە ناوبراو بۆ پشتیوانی لە کاندیداتۆری محەممەد سەدیق کەبوودوەند بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نۆبێلی ٢٠ ١١، لە شاری ترۆندهایم را بە دووچەرخە بەرەو برۆکسێل وەرێ کەوتبوو کە پاش ٧ رۆژ بڕینی ٥٢٠ کیلومیتر گەیشتە شاری ئۆسڵۆ و هەر بەو بۆنەوە ژمارەیەک لە هێز و لایەن و کەسایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و نۆروێژی لە بەردەم شارەوانی ئۆسڵۆ بە چەپکە گوڵ پێشوازیان لێکرد و پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو کارەی ناوبراو دەربڕی.
شایانی باسە کە لە سەرەتای بەرنامە کاک ئەمیر باباخانی وەک بەرێوەبەری بەرنامە وێرای ماندوونەبوونی لە بەرێز چوکەڵی، بەخێر هێنانی بەشدارانی کرد و رێزی بەرنامەکانی راگەیاند. دواتر پەیامی ئەو حیزب و رێکخراوانە پێشکەش کران کە پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو حەرەکەتەی بەرێز چوکەڵی دەربڕیبوو:
ـ رێکخراوی دژی رەگەزپەرستی نۆروێژ
ـ حیزبی سووری نۆروێژ
ـ حیزبی سوسیالیستی چەپی نۆروێژ لە لایەن کەریم ئەڵڵاوەیسی
ـ چەند قسەیەک لە لایەن کاک سولەیمان چوکەڵی سەبارەت بە پرۆژەکەی کە بە مەبەستی پشتیوانی لە زیندانییانی سیاسی ئێران بە گشتی و کورد بە تایبەتی و هەروەها پشتیوانی لە کاندیداتۆری بەرێز کەبوودوەند بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نۆبێلی ٢٠ ١١
ـ پەیامی کۆمیتەی هاوبەشی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نۆروێژ لە لایەن رێبوار ئهحمهدزاده
ـ پەیامی کاک سولەیمان چوکەلی بە زمانی فارسی و نۆروێژ لە لایەن بەرێز هوشەنگ
ـ پەیامی کۆمیتەی هاوکاری هێزە کوردستانییەکان لە نۆورێژ لە لایەن حەمە ساڵە وەلیزادە
ـ پەیامی کۆمیتەی کارکردن بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نۆبێلی ٢٠ ١١ بۆ محەممەد سەدیق کەبوودوەند لە نۆروێژ
دوایی تەواو بوونی بەرنامەی رێزلێنان، کاک سولەیمان چوکەڵی لە لایەن بەشدارانەوە بەرەو وڵاتی سۆئێد بەرێکرا.
پێویست به ئاماژە کردنە کە ئەو بەرنامەیە لە لایەن کۆمیتەی کارکردن بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نۆبێل بۆ کەبوودوەند ئامادەکاری بۆ کرابوو و شاندێکی کۆمیتهی نۆروێژی پارتیشمان پارتی سهبهستیی کوردستان که پێکهاتبون له بهڕێزان ڕێبوار ئهحمهدزاده و پهروین فیشاڵ(نیشتمان)بهشداری ڕێوڕهسمهکه بون.
ڕێبوار ئهحمهدزاده ئهندامی سهرکردایهتی پارتی سهربهستیی کوردستانه، ئیستا به شێوهی دهورهیی جێگری بهرپرسی کۆمیتهی هاوبهشی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نۆروێژ
کۆمیتهی نۆرویژی پارتی سهربهستیی کوردستان