نموونه‌ی به‌رچاو ، له کاتی له سێداره‌دانی پۆلێک له ئازادیخوازنی کورد وه‌ک فه‌رزادی که‌مانگه‌ر و عه‌لی حه‌یده‌ریان وشیرین عه‌لم هولو و فه‌رهاد وه‌کیلی، که له
ئایا کورد ده‌توانێ له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره لایه‌نانه له ئێرانی داهاتوودا بژی
عارف باوه‌جانی
کاتێک که هه‌واڵێکم به‌رچاو ده‌که‌وێت و هه‌ستده‌که‌م زیانبه‌خشه بۆ سه‌روه‌ری نیشتیمانه‌که‌م، خۆم پێناگیرێت و په‌نا بۆ پێنووسه‌که‌م ده‌به‌م، تا ئه‌وه‌ی له ناخم دایە بیهێنمه سه‌ر میدیا کوردییه‌کان و به چاک و خراپی له سه‌ری بد وێن.
زۆر جارم وتووه و هه‌میشه‌ش دووپاتی ده‌که‌مه‌وه: هه‌رگیز ئه‌و ئێرانه فیدراڵه دیمۆکراتی و ئارام و یەکسانەی که هیندێک له لایه‌نه سیاسییه کوردستانییه‌کان باسی لێوه‌ده‌که‌ن به خه‌ونیش نایه‌ته‌دی!... باشتر وایه چیتر خۆمان به‌وه سه‌رقاڵ نه‌که‌ین، و کاتی ئه‌وه هاتووه که بێێنه سه‌ر ڕاستییه‌کانی ژیانی سیاسی و خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ گۆڕانکارییه جیهانییه‌کان و که‌ڵکوه‌رگرتن له‌و گۆرانکارییانه بۆ سه‌ربه‌خۆیی نیشتیمانه‌که‌مان.
بابه‌تێک که به‌مدواییه سه‌رنجی راکێشام ئاکاری پان - ئیرانیسته‌کان بوو . حیزبی مه‌شروته‌ی ئێران، یه‌کێک له کۆنترین و گه‌وره‌ترین حیزبه سه‌رتاسه‌ری خوازه‌کانی ئێران و نزیک به بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی ئێرانه و له بروکسێل و له ناوجه‌ره‌گی ئوروپا - له ناو جه‌رگه‌ی باس و ڕاوێژی جیهانی بۆ دیمۆکراتی و ئاشتی و ئازادی - کۆنفرانسی خۆیان ده‌گرن و هه‌ر به شوعاری کۆنفرانسه‌که‌شیان (ئێرانی یه‌ک وڵات و یه‌ک نه‌ته‌وه) که به زه‌قی نکۆڵی له مافی 5 نه‌ته‌وه‌ی مه‌زن و مێژوویی له ناوچه‌که ده‌که‌ن، که له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویان نه‌ته‌وه‌یی کورده،به‌مدوایییه و له‌ژێر ناوی جۆراوجۆردا چالاکییه فاشیستییه‌کانی خۆیان په‌ره‌پێداوه.
ئه‌م وێنه‌ش که ماڵپه‌ری حیزبی ناوبراو وه‌رگیراوه سه‌لماندنی ڕاستی ئه‌و باسه‌یه.

ئه‌وان به‌هزرێکه‌وه ماندوون که بێجگه له‌وه‌ی له کۆبوونه‌وه‌و میدیاکانی خۆیان و په‌روه‌رده‌ی کادیران و لایه‌نگرانیان ئه‌و هزره ده‌به‌نه مێشکیانه‌وه،که باس له بوونی ئه‌وان و سه‌روه‌رییه‌کانیان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ چاخه‌کانی زێڕینی رابردووده‌کات واشده‌که‌ن که ئێمه بڕوا به‌وه بکه‌ین و دڵنیابین که هه‌رگیز به دیداری راسته‌وخۆ ودانیشتنی ڕێبه‌رانی کورد له‌گه‌ڵ سه‌ڵته‌نه‌تخوازان و مه‌شروته‌خوازان و ئێرانیخوازان و فارس و پارسخوازان به‌ڵێنی دانپێنانی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاواز له ئارادا نه‌بووه‌و نییه.
نموونه‌ی به‌رچاو ، له کاتی له سێداره‌دانی پۆلێک له ئازادیخوازنی کورد وه‌ک فه‌رزادی که‌مانگه‌ر و عه‌لی حه‌یده‌ریان وشیرین عه‌لم هولو و فه‌رهاد وه‌کیلی، که له ئاست جیهاندا وه‌ک له سێداره‌دانی پۆلێک کورد ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو، که چی حیزبی ناوبراو له هه‌واڵ و به‌یاننامه‌ی خۆیاندا به شێوه‌ی خواره‌وه به یه‌ک وشه‌ش ئاماژه‌یان به کوردبوونی ئه‌وان نه‌کردوه، وبگره به مه‌یلی خۆیان ده‌یانکه‌ن به ئێرانی و پشتیوانانی شۆرشی سه‌وز و هیدیکه‌ش.
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌ی حیزبی ناوبراوه که له پاش شه‌هیدبوونی ئه‌و پۆله کورده تێکۆشه‌ره حستیانه‌به‌رده‌م رای گشتی
اعلامیه حزب مشروطه ایران
اعدام پنج تن دیگر از جوانان برومند ایرانی
اعدام پنج تن دیگر از جوانان برومند ایرانی برگ دیگری از پرونده خونین رژیمی است که دیگر جز زندان و جوخه اعدام رابطه‌ای با مردم خود ندارد. فرزاد کمانگر، علی حیدریان، فرهاد وکیلی، شیرین علم هولی و مهدی اسلامیان سرکشانه به جمهوری اسلامی نه گفتند. ننگ توسل به خامنه‌ای را بر جان خود نخریدند و دلیرانه به پیشباز مرگ رفتند.
از دست رفتن این جوانان ــ تازه‌ترین قربانیان این نسل نوینی که پیشگام رهائی ایران از حکومت دزدان و جنایتکاران شده است ــ بار دیگر همه ما را سوگوار می‌کند. ولی در عین سوگواری و اندوه نمی‌توان با دل‌های گرم‌تری به آینده این ملت نیندیشید. این هزاران تنی که در یک ساله گذشته به زندان رفتند و شمار بزرگ و فزاینده‌ای که جان‌های گرامی خود را ارزانی آزادی میهن کردند خبر از جوشش فرو ننشاندنی ملتی می‌دهد که دیگر تحمل حکومت دزدان و جنایتکاران را ندارد و بهترین فرزندانش آماده جانفشانی در راه آن هستند. رویاروئی مردم با رژیم دیگر از آشتی و کوتاه آمدن گذشته است. رژیم به عمد می‌کوشد هر دری را ببنددØ› می‌خواهد مردم را به هر وسیله از میدان بدر کند. اما فرزاد‌ها و شیرین‌ها و مهدی‌ها و فرهاد‌ها و علی‌ها از زندگی بیرون رفتند و از میدان بدر نرفتند. رژیم می‌تواند بگیرد و بکشد ولی مردمان بیشمارند.
آنها که در این نمایش باشکوه همبستگی ملی، در این جنبش سبزی که مرز‌ها را درنوردیده است هنوز به فاصله‌ها می‌اندیشند و گوشه‌ای برای خود می‌خواهند دمی به این خون‌ها که هر روز بر این خاک می‌ریزد، به این گروه گروه که گل‌های وجودشان در زندان‌های غیر انسانی پژمرده می‌شود بیندیشند. چوبه‌های دار و جوخه‌های تیرباران و دیوار‌های زندان از قربانیان خود نمی‌پرسند که عقایدشان چیستØ› کاری به تفاوت هایشان ندارندØ› و آن قهرمانان در یک صف و جون تنی واحد بهای چالش همه سویه رژیم را می‌پردازند.
حزب مشروطه ايران (لیبرال دموکرات)
.................................................
ئه‌وه‌ی که زۆرجار ئاماژه‌مان پێکردوه و بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانیی زۆر له که‌سانی نه‌ته‌وه‌یی و خه‌مخۆری سه‌روه‌ریی گه‌له‌که‌مان، ئاماده‌یی هیندیک لایه‌نی کوردییه بۆ هه‌ر جۆره کۆبوونه‌وه و کۆنفرانسێک که له لایه‌ن ڕێکخراوێکی فارسی یان فارسی زمان ڕێکبخرێت، بێئه‌وه‌ی بکۆڵنه‌وه له‌وه‌ی که ئایا به ڕاست پێکهێنه‌رانی ئه‌و کۆبوونه‌وه، یا ئه‌و به ناو ڕێکخراوه له‌و ئاسته‌دایه که ڕێبه‌رانی ئێمه‌ی کورد وا به په‌رۆشه‌وه ده‌چنه پشت تریبوونه‌که‌یان و به زمانی فارسی شیرینی ئه‌وان باسی دیموکراسی بۆ ئێران ده‌که‌ن?
که چی به ده‌یان ڕێکخراوی جۆراوجۆری کوردی له ئه‌مریکا و ئوروپا و کوردستان، که له زۆر له‌و ڕێکخراوه ئێرانییانه به تواناتر و پر ئه‌ندامترن، به نووسراوه بانگهێشتنی تایبه‌تی‌سه‌رۆکی لایه‌نه کوردییه‌کان ده‌که‌ن بۆ کۆبوونه‌وه له سه‌ر هه‌لومه‌رجی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌ک بۆ ئه‌م دۆخە ناله‌باره، یا پرۆژه‌و پێشنیاری به‌که‌ڵک، ڕوو له لایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ده‌نه ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌و سه‌رکردانه به هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده نین وه‌ڵامی نامه و پرۆژه‌ی ئه‌و لایه‌نه کوردیانه بده‌نه‌وه. که‌چی خۆشباوه‌ڕی به لایه‌نی فارسی و پرسیارنه‌کردن و نه‌کۆڵینه‌وه له‌و شۆێنانه‌ی که به په‌له خۆیانی پێده‌گه‌یه‌نن له ئاکامیشدا: کاره‌ساتی وه‌ک کۆبوونه‌وه‌که‌ی فه‌رانسه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه که که‌سانی تایبه‌ت به کۆماری ئیسلامی ئێران ڕیکی ده‌خات و دوایی ده‌یکات به باشترین به‌ڵگه‌ی پروپاگه‌نده‌ی خۆی.
که به‌ڕاستی ده‌بوو له‌و کۆبوونه‌وه‌ی فه‌رانسه باشترین ئه‌زموونمان وه‌ربگرتبایه! که‌چی دیسانه‌وه عه‌لیره‌زای نوریزاده به زیره‌کی خۆی و به زمانه شیرینه‌که‌ی ئه‌و پارت ولایه‌نه کوردییه فیدراڵی خوازانه‌ی له ده‌وری لایه‌نه سه‌رتاسه‌ری خوازه‌کانی ئێرانی کۆکرده‌وه. ناوبراو که ئه‌و په‌ری هه‌وڵده‌دا هانی ئه‌و لایه‌نه کوردییانه بدات واز له شوعاری ئێرانێکی فیدراڵیش بێنن، له لایه‌کیشه‌وه ناوبراو واخۆی نیشانده‌دا که پشتیوانی له فیدراڵی ده‌کات. به‌ڵام زیره‌کانه هه‌وڵده‌دات کاره‌کانی خۆی به‌وریایییه‌وه ئه‌نجام بدات و ئه‌رکی پێ‌سپێردراوی بۆ ڕازیکردنی کورده‌کان و هیندێک لایه‌نی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه به ئاکام بگه‌یه‌نێت.
هه‌ر ماوه‌ی جارێک و له ژێر ناو و دروشمێکی شیرین و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر وزه‌به‌لاحدا، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ڕێکده‌خات و سه‌رۆکه کورده‌کانیش له هه‌رێمی کوردستانه‌وه ده‌فرێنێ بۆ ئه‌و کۆبوونه‌وانه و دیسانه‌وه شه‌هاده‌ی "مه‌رگی کورد"یان پێدێنێته‌وه!
کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی ناوبراو “ که له سه‌نته‌ره خۆی وله له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو - هه‌ر هه‌مان مه‌به‌ستی ده‌پێکا. مه‌به‌سته‌که‌ش ئه‌وه بوو که به‌شدارانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه -که زۆرینه‌یان لایه‌نه سه‌رتاسه‌ری خوازه‌کانن - هه‌وڵبده‌ن لایه‌نی کوردی بێننه سه‌ر ئه‌و باوه‌ره که شکڵی خه‌باتیان له فیدراڵییه‌وه بگۆرن بۆ "ئێرانێکی دیموکراتیک".هه‌ر هه‌مان سمۆره‌ی ناو تووره‌که‌که‌ی ئاتاتورک, که به ناوی کۆماری دێمۆکراتیکی تورکیه‌وه، له سه‌ده‌ی بیستویه‌که‌میشدا خه‌ریکی ئه‌نفالی که‌رامه‌تی زاتی کورده!?
زۆر جار ئه‌وه‌ش ده‌بیسینه‌وه که گوایا ئێمه‌ی کورد پێویسته فارسه‌کان حاڵی بکه‌ین که چیمان ده‌وێت، ئایا فارسێک هه‌یه که خۆی به سیاسی بزانی و... نه‌زانێ کورد کێیه‌و چی ده‌وێ?. ئیدی بۆ ئه‌م لایه‌نه سیاسییه ره‌سه‌نه کوردانه که خۆیان به نوێنه‌ری کورد له‌سه‌ر عه‌رزدا ده‌زانن، ئه‌وه‌نده له بوودجه‌ی حیزبه‌که‌یان خه‌رج ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له کۆبوونه‌وه له گه‌ڵ ئه‌م فاشیستانه‌دا به دیداریان شادببنه‌وه?... ئه‌ی بۆ وه‌ک لایه‌نه کوردییه‌کان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگ له ئوروپا ڕێکناخه‌ن له ژێر ناوی "مافی چاره‌ی خۆنووسی گه‌ڵی کورد به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی"و بانگهێشتی ئه‌و فارسه دۆستانه‌یان ناکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن هیچ کام له‌وان ئاماده ده‌بن له‌و جۆره کۆبوونه‌وه‌یه که له به‌رژه‌وه‌ندی کورددایه به‌شداری بکه‌ن?. یا هه‌ر ده‌بێت کورد کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌وان بڕازێنێته‌وه‌و کورسی لۆکاڵه‌که‌یان بۆ پڕ بکه‌نه‌وه!?