به‌یاننامه‌ی هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: دیسان تۆپباران و سووتاندنی باخ و بێستانی گوندنشینانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی داگیرکه‌ری ئێرانه‌وه

کوردستانیانی وڵاتداگیرکراو!
کۆرو کۆمه‌ڵه مرۆڤ دۆسته‌کانی جیهانی!
هه‌ر ماوه‌یه‌ک و به‌بیانوویه‌ک هێزه‌کانی کۆماری داگیرکەری ئیسلامی ئێران وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان به تۆپباران و سووتاندنی باغ و کشتوکاڵ و دارستانه‌کان، په‌لاماری ژینگه‌ی کوردستان ده‌ده‌ن.
ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌یه‌که دیسانه‌وه به‌رده‌وام و زۆر به تووندی ده‌ستیان داوه‌ته تۆپبارانکردنی ناوچه و کۆیستانه‌کانی سنووری ده‌ستکردی نێوان ڕۆژهه‌ڵات و هه‌رێمی کوردستان، و ژیان و ئارامیی و ئاسایشی له هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان هەڵگرتووه و، هه‌روه‌ها له چه‌ندین ناوچه‌ی دیکه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئاگر به‌ربووه‌ته ژینگه‌ی کوردستان و زیانێکی زۆری به‌ئابووریی و جوانیی ناوچه‌کان گه‌یاندوه.
ئێمه وه‌ک هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به توندیی ئیدانه‌ی ئه‌و کرده‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر گونده‌کان و گوندنشینانی ناوچه سنورییه‌کان ده‌که‌ین. هه‌روه‌ها ئێمه پێمانوایه که کۆماری ئیسلامی ئێران به‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه ئه‌و کرده‌وانه دووپات ده‌کاته‌وه.
١. تێکدانی ئارامیی و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی کۆمپانیا جیهانییه‌کان له‌سه‌ر خاکی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان سه‌رمایه نه‌خه‌نه‌گه‌ڕ و به ناوچه‌یه‌کی مه‌ترسی بیبینن.
٢. هه‌روه‌ها به‌فیرۆدانی ره‌نج و ماندوبوونی جووتیاران و زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، که پاش ڕه‌نجێکی زۆر له وه‌رزی هاویندا به نیازن به‌رهه‌مه‌کانیان به‌ره‌و بازاڕه‌کان بگوازنه‌وه و ژیانی رۆژانه‌یان پێدابین بکه‌ن. ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ناوچه‌کانی کوردستان به هه‌ژاریی بهێڵێته‌وه، و خه‌ڵکه‌که‌ی ناچار بکات بۆ بژێوی ژیانیان ڕێگه‌ی کوره‌خانه و شاره فارسنشینه‌کان هه‌ڵبژێرن.
٣. داگیرکه‌رانی کوردستان باش ده‌زانن که له وه‌رزی هاویندا، ئاژه‌ڵدارانی گوندنشینه‌کان وه‌ک پیشه و نه‌ریتی سه‌دان ساڵه‌یان خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه کۆیستانه‌کانی کوردستان، بۆ به‌خێوکردنی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ره‌کانیان و فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌کانیان. به‌ڵام ئه‌وان ئه‌وه‌ش به‌ڕه‌وا نابینن که خه‌ڵکی کوردستان له کۆێستانه‌کانی خۆیان بحه‌سێنه‌وه و ژیانی ئارامی خۆیانی تێدا ببەنه‌سه‌ر.
ئێمە داوا له گشت کۆڕ‌و کۆمه‌ڵ و ڕێکخراوه‌کانی جیهانیی ده‌که‌ین که داوا له رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بکه‌ن هەرچی زووتر ئه‌و تۆپبارانه بوه‌ستینرێت و قه‌ره‌بووی جوتیاران و گوندنشینە زیانلێکه‌وتووه‌کانی کوردستانیش بکرێته‌وه.
هه‌روه‌ها داوا له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش ده‌که‌ین، که له به‌رامبه‌ر ئه‌م کرده‌وانه‌ی کۆماری ئیسلامی بێده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵویستی سیاسیی و دیپلوماتیی خۆیان پیشان بده‌ن، و چاوه‌ڕێی حکومه‌تی مالکی نه‌که‌ن هه‌ڵویست وەربگرێت یان پێش خۆمان هەڵوێست وەربگرێت. زۆرینه‌ی وه‌زیر و نزیکه‌کانی ئه‌و لیسته‌ی که مالکی سه‌رپه‌ره‌ستی ده‌کات و حکومه‌تی ئێراقی نوێ پێی دروستکراوه، که‌سانێکن به ده‌یان ساڵ په‌روه‌رده‌ی به‌ر ده‌ستی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بوون.
ڕسوایی بۆ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران کە ڕژیمی دژی ئاشتیی و دژی ئازادیی و دژی ئارامیی ژیانی خه‌ڵکە.
داگیرکارانی کوردستان بۆ ده‌ره‌وه
هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کۆمه‌ڵه ــ پارتی سوسیالدیمۆکراتی کوردستان
پارتی لیبراڵدیمۆکراتی کوردستان
[email protected].
١/٧/٢٠ ١١ ی زاینی. ١٠ ی پوشپه‌ڕی ٢٧١١ ی کوردی