په‌یامی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له باره‌ی بۆردومانکردنی ناوچه سنورییه‌کان له لایه‌ن سوپای کۆماری ئیسلامی ئیرانه‌وه

به ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
جارێکی دیکه تۆپخانه‌کانی سوپای کۆماری ئیسلامی ئیران ده‌ستیان به بۆردمانکردنی ناوچه سنووریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عیراقیان کردووه که به هۆیه‌وه زه‌ره‌ر و زیانی گه‌یاندۆته گوندنشین و جوتیاران و ئاژه‌ڵداران و خه‌ڵکی سیڤیلی ئه‌و ناوچانه ، هه‌روه‌ها به هۆی توندی و چری ئه‌و بۆردومانانه ژماره‌یه‌ک له هاوڵاتیان ئاواره‌بون و ناچارکراون له به‌ر مه‌ترسی گیان شوێنی نیشته‌جێبوونیان جێبهێلن ، له هه‌مان کاتدا به‌رده‌وامی ئه‌و کرده‌وانه ره‌وشی ئه‌و ناوچانه‌ی به گشتی دووچاری پشێوی کردووه.
ئێمه له کاتێکدا پرۆتستۆی ئه‌و بوردومانه عه‌شواییانه ده‌که‌ین بۆ سه‌ر هاوڵاتیان و ناوچه سنورییه‌کانی هه‌رێم و به کارێکی نابه‌جێیان داده‌نێین ، پێمان وایه که ئه‌و جۆره کارانه زیان به په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌گه‌یه‌نێت و هیچ پاساوێکیش بۆ ئه‌و بۆردومانه عه‌شواییه نییه و له بری دروستکردنی ترس و نیگه‌رانی هه‌وڵ بدرێت به رێگه‌ی دیالۆگ کێشه‌و گیروگرفته‌کان رێگه چاره‌ی گونجاویان بۆ بدۆزرێته‌وه و هه‌موو لایه‌ک بگه‌نه ئه‌و بروایه‌ی که به توندوتیژی و بۆردومان کردن هیچ ئامانجێک نایه‌ته‌دی.
مسعود بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
2/7/2011
2011-07-02 19:08:03
14 ساڵ و 7 مانگ و 8 کاتژمێر و 28 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان