پیرۆزه له گه‌لی باشوری سودان < > نۆخشه‌شبێت له‌گه‌ڵی بنده‌ستی کوردستان
نووسینی عارف باوه‌جانی / 9.7.2011

پێش ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر ناوه‌رۆکی باسه‌که‌م، پێمباشه سه‌ره‌تا به کورته پێناسه‌یه‌کی باشوری سۆدان ده‌ستپێبکه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی خۆێنه‌رانی هێژا به کورته زانیاره‌ک له سه‌ر باشوری سۆدان، بابه‌ته‌که‌م لێوه‌رگرن.
باشورئ سودان و کورته پێناسه‌یه‌ک
باشووری سودان 20% گشتی سه‌رژمێری سۆدانی گه‌وره‌ی پێش 9.7.2011 که خاوه‌نی 42 ملۆێن حه‌شیمه‌ته پێکده‌هێنێت. که ژماره‌ی دانیشتووانی باشوری سۆدان ده‌گاته هه‌شت ملۆێن و حه‌فسه‌د و بیستهه‌زار که‌س. 8720000 . هه‌روه‌ها 24% خاکی سۆدانی پێشۆو هی ئه‌وانه، ئیستا باشوری سۆدان خاوه‌نی (589.745) پێنجسه‌د‌و هه‌شتا‌و نۆ هه‌زار‌و حه‌وتسه‌د‌و چل و پێنج کیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه.
ئاینه‌کان له کۆماری باشوری سودان، دانیشتوانی ئه‌و وڵاته زۆرینه‌یان مه‌سیحی کاتالۆکی و ئه‌نجلیکانیۆنن. 12% دانیشتوانی باشوری سودان موسڵمانن و هه‌روه‌ها چه‌ندین ورده ئاینی دیکه‌ی ئه‌فریقی له کۆماری باشوری سوداندا وه‌ک که‌مینه‌ی ئاینی هه‌یه.
کورته‌یه‌ک له مێژووی سیاسی باشوری سۆدان
له ڕێکه‌تننامه‌ی ئه‌دیس ئابابا له ساڵی 1972 واژۆی خودمۆختاری بۆ گه‌لی باشوری سۆدان کرا، به‌ڵام له‌ساڵی 1983 له کاتێک که‌سه‌رۆکی جه‌عفه‌ر نمه‌یری سه‌رۆکی پێشووی ئه‌و وڵاته خودموختاریه‌که‌ی باشوری سۆدانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، باشوری سودان بۆ سووربوون له سه‌ر مافه‌کانی خۆیان دووچاری شه‌رێکی 22 ساڵه بوونه‌وه. تا سه‌رنجام به سه‌رپه‌ره‌ستی کۆمه‌ڵی نێۆنه‌ته‌وه‌یی له ساڵی 2005 ڕێکه‌وتنی ئاشتی له نێوان حکومه‌ت و گه‌لی باشوری سۆدان واژۆکرا. و ئاکامه‌که‌شی گه‌یشته ئه‌م ئاسته‌ی تا به سه‌ربه‌خۆیی گه‌یشتن.
ئاڵای کۆماری باشوری سۆدان به‌م شێوه‌یه.

که له جیاوازی نێوان ئاڵای سۆدان و ئاڵای باشوری سۆدان، له‌تکردنی ئه‌و سێره‌نگه‌یه، له‌گه‌ڵ هێنانه ناوه‌وه‌ی ئه‌و سێێانه شینه که ئه‌ستێره‌که‌ی پورته‌قاڵی له نێودایه.
پایته‌ختی کۆماری باشوری سودان: شاری (جۆبا) یه که گه‌وره‌ترین شاری ئه‌و وڵاته‌یه.
زمانی فه‌رمی کۆماری باشوری سودان: ئینگلیزی و عه‌ره‌بییه.
سه‌رۆکی وڵاتی کۆماری باشوری سودان (سه‌لڤا کیر میاردیت).
جێگری سه‌رۆکی وڵاتی کۆماری باشوری سودان ( رییاک مه‌شار).
هاوسنووری: کۆماری باشوری سودان له باکورو باشوره‌که‌یه‌وه هاوسنووره له‌گه‌ڵ ده‌یان وڵاتی ئه‌فریقایی وه‌ک ئیتوپیا، کینا، ئۆغاندا، کۆماری کۆنغۆ، کۆماری ئه‌فریقایی ناوه‌ڕاست، وڵاتی سۆدان.
داهاتی ئابوری کۆماری باشوری سودان.
کۆماری باشوری سودان وڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌نده له بواری ماده سروشتییه‌کان، هه‌روه‌ها له بواری سامانه ژێر زه‌مینه‌کانی وه‌ک نه‌وت زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده. که باس له‌وه ده‌کرێت 85% داهاتی وڵاته‌که‌ی له نه‌وته‌وه بێت.
هه‌روه‌ها خاوه‌نی ده‌ریایی به ناوبانگی نیله، که‌ده‌یان سامانی دیکه‌ی ژێر زه‌مینییه له نێۆ ده‌ریا مه‌زنه‌که‌ی نیلدا هه‌یه.
سه‌ربه‌خۆیی باشوری سۆدان و ئه‌زموونێک بۆ کورد
گه‌لۆ: وا ئه‌مرۆ به پێشچاوی هه‌موو جیهانه‌وه گه‌لی باشوری سۆدان له پاش چه‌ندین ملۆێن قوربانی و ئاواره‌یی و ماڵوێرانی، جیابوونه‌وه‌ی خۆیان له ژێر ناوی ( کۆماری باشوری سودان) ڕاگه‌یاندن و ئاهه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان به‌ڕێوه برد. باشوری سودان پله‌ی 193 هه‌مین وڵات له جیهان و 55 هه‌مین وڵاتی ئه‌فریقایی پێدرا.
بێگۆمان ملۆینان کوردی چاوه‌ڕێی سه‌ربه‌خۆییش ئه‌مرۆ له پێش ته‌له‌فزۆێنه‌کان بینه‌ری ئه‌و ڕاستییه بوون.
من یه‌کێک له‌و بینه‌رانه بووم که له 8 به‌یانییه‌وه له پێش شاشه‌ی کاناڵه‌کان بووم و به وردی چاودێری ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی سه‌ربه‌خۆبوونی باشوری سۆدانم ده‌کرد، لێشتان ناشارمه‌وه و به زه‌عفم لێوه‌رمه‌گرن که به‌رده‌وامیش فرمێسک به چاومداده‌هات و بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه که تاکه‌ی ئێمه‌ش به‌م ئاسته ناگه‌ین و له ژێر چنگی داگیرکه‌ران نه‌جاتمان نابێت.
له‌و ئاهه‌نگه‌دا دیتمان که سه‌رۆکی باشوری سودان سه‌لڤا کیر سوێندی فه‌رمی خوارد، و باسی له‌م ده‌ستکه‌وته مێژووی کرد بۆ گه‌له‌که‌ی. ئه‌وه‌ی زۆر جێگه‌ی سه‌رنجیش بوو له‌و به‌رنامه‌یه‌دا که چۆن له‌و ماوه کورته‌دا، که 5 مانگ پاش ڕاپرسییه‌که‌یان، به‌ڵام خۆشه‌ویستی سه‌ربه‌خۆبوونیان وای لێکردبوون که خۆیان ته‌واو له بواره‌کانی سوپا و هێز و په‌رله‌مان وپۆسته ئه‌منییه‌کانی ئاماده‌کردبوو.
چۆن توانیبووی به هۆی دیپلوماتییه‌تێکی لێزانانه‌وه سه‌رۆک و نۆێنه‌ری ده‌یان وڵاتی جیهانی بۆ ئه‌و ئاهه‌نگه‌ی خۆیان بانگهێشت بکه‌ن.
پێداگرتنی باشورییانی سۆدان له پێناو سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سالی 1956 که له‌و ساڵه‌دا سۆدان وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ دامه‌زرا، به‌ڵام باشوریه‌کان هه‌ر له‌و کاته‌وه داوای ده‌وڵه‌تی جیای خۆیان ده‌کرد، به‌رده‌وام له خه‌بات و تێکۆشان‌دا بوون تا ساڵی 1972. له‌و ساڵه‌دا به هۆی خۆراگریان حکومه‌تی سۆدانیان ناچارکرد که له‌هه‌نگاوی یه‌که‌مدا وه‌ک ناوچه‌یه‌کی خودموختار دان به باشوردا بنییو خودموختاریان بۆ واژۆ بکات. هه‌روه‌ها له پاش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خودموختارییه‌کان له ساڵی 1983، له لایه‌ن سه‌رۆکی ئه‌و کاتی سۆدان. جووڵانه‌وه‌ی سۆدان ڕه‌نگێکی دیکه‌ی به‌خۆی بینی. ئامانجی خه‌باتی گۆری بۆ سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ری یه‌کجاری.
هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو که تاساڵی 2005 له به‌ربه‌ره‌کانی مانه‌وه‌ن، خۆراگری باشورییه‌کانی سۆدان کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی ناچارکرد بیر له چاره‌سه‌ری بکاته‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش له‌و ساڵه‌دا ڕێکه‌وتننامه‌ی ئاشتی له نێوان جووڵانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی سۆدان و حکومه‌تی خه‌رتووم واژۆکرد، هه‌ر له‌و ئاشتینامه‌دا به‌ڵێنی ڕێفراندۆمی سه‌رتاسه‌ری له ساڵی 2011 بۆ مانه‌وه یا جیابوونه‌وه به گه‌لی باشوری سۆدان درا. له ئاکامه‌که‌ی هه‌موو لایه‌کمان دیتمان ئه‌ونه‌ته‌وه بنده‌سته به تێکڕا ده‌نگیان به جیابوونه‌وه‌دا، و ئه‌مرۆش 9.7.2011 به‌فه‌رمی جیابوونه‌وه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاند.
خۆراگری ئه‌م نه‌ته‌وه ئاکامه‌ی سه‌رکه‌وتنی به شۆیندا هات، به‌ڵام که ئاور له مێژووی گه‌له‌که‌مان ده‌ده‌ینه‌وه ده‌بینین مێژووی خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانی و خۆراگری ئێمه چه‌ند به‌رامبه‌ر به سۆدان بووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که به‌جیاوازی له نێوان جووڵانه‌وه‌ی کورد و باشوری سۆدان ده‌بینریت ئه‌وه‌یه، که ئێمه‌ش ستراتیژی خه‌باتمان نه‌کردوه‌ته‌وه خه‌باتێکی نه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌ربه‌خۆیی. به‌شی زۆری جووڵانه‌وه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی نۆی کورد، که له جیهانێکی نۆێ و مۆدێرندا گۆرانکاری زۆر بووه، ئیستاش که به‌ره‌وپێخی ساڵی 2012 ده‌رۆێن هێشتا به‌شێک له لایه‌نه کوردستانیانه‌کان به ڕه‌وای نابینن حه‌تا له میدیاکانی خۆشیان باس له سه‌ربه‌خۆیی بکه‌ن. ناویان ناوه خه‌ون و خه‌یاڵ و ئاوات و ئاره‌زو، یا هه‌ڵگرتنی به‌ردی مه‌زن نیشانه‌ی نه‌وه‌شانده‌نه. ئه‌ی ئایا گه‌لی باشوروی سۆدان به خه‌ون و خه‌یاڵ بوو یا به تێکۆشان و پێداگری بوو. که توانیان ئه‌مرۆ عومه‌ری به‌شیری سه‌رۆکی ئیستای سۆدانیش بهێنه نێۆ ئاهه‌نگه‌که‌یان، و هه‌روه‌ها بان‌کی‌مۆن سه‌رۆکی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش وه‌ک گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌ی جیهان له ئاهه‌نگی سه‌ربه‌خۆییدان به‌شداریکرد، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که چۆن توانرا به یه‌کگرتووی و یه‌کده‌نگی و یه‌ک ویستی بگه‌ن به‌و ئاواته‌یان.
ماوه‌ته‌وه بڵێین پیرۆزه له گه‌لی باشوری سودان نۆخشه‌شبێت له‌گه‌ڵی بنده‌ستی کوردستان. به‌و هیوایه گه‌لی مه‌زن و قاره‌مانی ئێمه‌ی کوردیش چیدیکه ئه‌م مافه ره‌وایه پشتگۆی نه‌خه‌ین و ئیراده‌ی به هێزی خۆمان له ئاست سه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌که‌مان زیاتر بخه‌نه گه‌ر، و کۆر وکۆمه‌ڵانی جیهانی بهێنینه نێۆ ویسته‌کانی ئێمه‌و وڵامه‌کانی داگیرکه‌ران.تا ئێمه‌ش بتوانین بڵێن ڕێفراندۆمێکی سه‌رتاسه‌ری له زاری کۆمه‌ڵی نێۆنه‌ته‌وه‌یی وه‌رگرین.