سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکوه‌زیرانی کوردستان به‌بۆنه‌ی سه‌ربه‌خۆیى باشوورى سودان په‌یامی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆکى کۆمارى باشوورى سودان ده‌کات//
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌بۆنه‌ی سه‌ربه‌خۆیى باشوورى سودان په‌یامێکی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆکى کۆمارى باشوورى سودان ده‌کات

بەرێز سیلفا کیر
سەرۆکی کۆماری باشووری سودان
سڵاوورێز
ئەمرۆ رۆژێکی پرشنگدارە نەک هەر لە مێژووی گەلی باشووری سودان بەڵکو لە مێژووی گەلانی گشت جیهاندا ، بە تایبەتی ئەو گەلانەی کە خاوەن خەباتێکی دوور و درێژن بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی خۆیان ، ئەوانەی کە مێژوو رۆژێک لە رۆژان غەدری لێکردن و نەیانتوانی سەربەخۆیی خۆیان وەدەست بێنن.
زۆر بە پەرۆشەوە پێشوازی لە راگەیاندنی سەربەخۆیی باشووری سودان دەکەین کە دوای پێنج دەیە لە ململانێ گەلی باشوور ئاهەنگی بوونیان بە دەوڵەتێکی سەربەخۆ گێڕا.
بەم بۆنەیەوە بە ناوی خۆم و گەلی کوردستان پیرۆزبایی لە بەرێزتان و تەواوی گەلی باشووری سودان دەکەم کە ئەمەیش لە ئەنجامی خەباتی ئێوەیە کە چەندین ساڵە لە پێناو ئەو ئازادی و سەربەخۆبوونە ئەنجامتان داوە.
بە راستی ئەو ئەزموونەی ئێوە ئەزموونێکی زیندووە و سەلماندی کە هەر میللەتێک ئیرادەی سەربەخۆبوونی هەبێ هەر دەبێ رۆژێک لە رۆژان بگاتە ئەو ئامانجە.
من بە چاوێکی رێزەوە سەیری خەباتی ئێوە و گەلی باشووری سودان دەکەم ، لە هەمان کاتدا بە ئیعجابەوە سەیری جورئەتی سەرکردایەتی کۆماری سودان دەکەم کە بەو پەڕی لە خۆبوردییەوە رێز لە بڕیاری گەلی باشووری گرت لەو راپرسییەی کە بۆ ئەم مەبەستە لە سەرەتای ئەمساڵدا ئەنجام دراو زیاتر لە 98% ی هاوڵاتیانی باشوور دەنگیان بۆ سەربەخۆیی دا ، بۆیە هیوادارم لە هەموو شوێنێک بەو نەفەسە بەرزە هەڵسوکەوت لەگەڵ ئیرادەی هەر میللەتێک بکرێ کە ئارەزووی سەربەخۆبوونی هەیە.
دووبارە ئەم رۆژە لە ئێوەی بەرێز و گەلی باشووری سودان پیرۆز بێت و ئامادەیی هەرێمی کوردستانیش دەردەبڕم لە پێشکەشکردنی هەر هاریکارییەک کە لە توانایدا بێت و ئومێدیش دەخوازم کە گشت پێکهاتەکانی ئەم کۆمارە بە گیانێکی پڕ لە خۆشی و شادمانی و پێکەوە ژیانی برایانە بژین .
لەگەڵ رێزدا
مسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
9/7/2011
***************************************
په‌یامێکی پیرۆزبایی د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکى حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌بۆنه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کۆماری باشووی سوودان
زۆر به‌ڕێز سیلڤا کیر سه‌رۆکی باشوری سودان
به‌ناوی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه پیرۆزبایی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی باشوری سودان و ده‌ستبه‌کاربوونی به‌ڕێزتان وه‌کو یه‌که‌م سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته‌و له ته‌واوی گه‌لی باشوری سودان ده‌که‌م.
خه‌باتی بێووچانی خه‌ڵکی باشووری سودان دژی چه‌وسانه‌وه‌و جینۆساید‌و تێکۆشانی به‌رده‌وامی ئێوه بۆ به‌رقه‌رارکردنی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی، ده‌رسێکی گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو لایه‌ک، که‌مافی خه‌ڵک له‌دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆیان، له‌ژێر هیچ هێزو گوشار‌و به‌هانه‌یه‌ک زه‌وت ناکرێت.
خه‌ڵکی کوردستان که‌به‌درێژایی مێژوو قوربانی ده‌ستی زوڵم و زۆر‌و چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بووه، له‌پێناو به‌دیهێنانی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی خۆیدا دووچاری دڕندانه‌ترین شێوازی جینۆساید‌و له‌ناوبردن و کیمیاباران بووه‌ته‌وه، به‌ڕێزێکی زۆره‌وه سه‌یری رۆژی سه‌به‌رخۆیی باشووری سودان و به‌جه‌رسته‌بوونی خه‌ونی نه‌ته‌وه‌یی هاووڵاتیانی ده‌کات، که ده‌کرێ وه‌کو په‌ندێکیش لێی بڕوانین بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌زه‌وتکردنی ماف و ئیراده‌ی خه‌ڵک درێژه به‌مانه‌وه‌ی خۆیان بده‌ن.
له‌کۆتایدا وێڕای پیرۆزباییمان له‌گه‌لی باشووری سودان، سه‌ری رێز‌و ته‌قدیریش بۆ ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ش داده‌نه‌وێنین که‌به‌گیانی خۆیان ئازادی وڵاته‌که‌یان به‌ده‌ستهێنا، هیوادارین ئه‌زموونی ئێوه ببێته نموونه‌ی دیموکراسی و هاوکارێکی به‌هێز له‌کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌مافی گه‌لان.
به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
هه‌ولێر
9/7/2011