دەوڵەتی باشووری سودان، ئەندامێکی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان

سەربەخۆییخوازانی کوردستان،
خەڵکی دڵسۆزی کوردستان،
وەکو لایەنێکی سەربەخۆییخواز لە بزووتنەوەی ئازادیخوازیی خەڵکی کوردستاندا تێ دەگەین کە خەباتی خەڵکی باشووری سودان بە گەلێک قۆناخی سەخت و دژوراردا تێپەڕی. خەرتوم لە ڕووی چەوساندنەوەی سیاسیی و ئابووریی و کۆمەڵایەتیی و فەرهەنگییەوە لە ئێران نەرمتر نەبوو. بەڵام خەباتی بێووچان و باوەڕبەخۆ و پشتبەخۆئەستوور و لە سەروو هەمووشیەوە ڕێزی ڕابەرایەتیەکی سیاسیی بۆ مافی بڕیاردانی خەڵک لە سەر چارەنووسی خۆیان، گەلی باشووری سودانی گەیاندە ترۆپکی سەرکەوتن.
لێرەوە، لە بڵندگۆی خەباتی ئازادیخوازیی سەربەخۆییخوازانەی خەڵکی کوردستانەوە پیرۆزبایی خۆمان بە باشووری سودان دەگەیەنین و دەوڵەت و سەربەخۆییان لێ پیرۆز دەکەین. هیوادارین هەموویان پێکەوە لە فەزای دیموکراسیی و فرەلایەنیددا وڵاتیان کە بە سیاسەتێکی کۆلۆنیال وێران بوو، بگەییەننە کاروانی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانیی.
بەڕێزان،
دەولەتی باشووری سودان بەری ڕەنجی خەباتێکی سەربەخۆیخوازیی دروست و سەرئەنجامی ڕیفەراندۆمێکی ئازادە.
سەرکەوتن و شادییان لێ پیرۆز دەکەین و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنیان بۆ دەخوازین.
ههرشهکاوه بێت یهکڕیزیی و یهکدهنگیی خەڵکی کوردستان بۆ سەربەخۆیی و سەرفەرازیی!
بژی ئینتەرناسیونالیزمی نەتەوە بندەستەکان بۆ گەیشتن بە مافی دیاریکردنی چارەنووس!
هاوپهیمانیی سهربهخۆخوازانی رۆژههڵاتی کوردستان:
کۆمهڵه ــ پارتی سوسیالدیمۆکراتی کوردستان
پارتی سهربهستیی کوردستان
پارتی لیبراڵدیمۆکراتی کوردستان
٩/٧/٢٠ ١١