عارف باوه‌جانی: له وڵامی چه‌ند پرسیارێکی گۆڤاری ملمانێ ژماره 24 .
پێشه‌وا هه‌ورامانی/ هه‌ولێر

ناته‌بایی کورده‌کان ڕێگره له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردی.
تورکیا کاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌وه‌ی ریگر بیت له سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
١. ئایا هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکا چۆنه له‌باره‌ی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردی?
وڵام له لایه‌ن عارف باوه‌جانی: من له‌و بروادام که ئه‌گه‌ر دیپلوماتیه‌تی کوردی به یه‌کده‌نگی و کۆده‌نگی بتوانێ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له گوفتوگۆدا بێت، ده‌توانێت ئه‌و وڵاته به‌و قه‌ناعه‌ته بێنێت که سه‌ربه‌خۆیی کورد هیچ زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌وان ناگه‌یه‌نێت. ده‌توانێ به‌و قه‌ناعه‌ته‌یان بێنێت که سه‌ربه‌خۆیی کوردستان زیاتر به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌هێز ده‌کات. کورد به‌یه‌کگرتووی ده‌توانی پشتیوانی ئه‌مریکاو زۆربه‌ی زلهێزه‌کانی جیهانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ڕاکێشێت. ئیستا له‌م سه‌رده‌مه‌دا دیپلوماتیه‌تی وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویان تورکیا، وه‌ک وڵاتێکی ناتۆ کاریگه‌ری له سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریکا هه‌بووه، که بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له سه‌ربه‌خۆبوونی کوردستان بکات. بیروه‌رییه‌کانی جیمس بیکر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مریکا به ڕوونی باس له شه‌ری هێزه هاوپه‌یمانه‌کان و ئێراق ده‌کات، له ساڵی 1991 که چۆن له هه‌وڵی ڕازیکردنی تورکیا بوون بۆ ئه‌و شه‌ره، له هه‌مان کاتدا چۆن تورکیا داوای ئه‌وه‌ی له ئه‌مریکا کرده‌وه که نابێت کورده‌کان هیچ ده‌سکه‌وتێکیان له پاش تێکچوونی حکومه‌تی ئێراق هه‌بێت.
ئیستا به خۆشییه‌وه که کورده‌کان زۆر له پێشه‌وه‌ن و تورکیاش به ویستی خۆی بووبێت یا به زه‌ختی کورد وجیهان زۆر گۆراوه. که‌وابێت زه‌مینه زیاتر ڕه‌خساوه بۆ به هێزکردنی دیپلوماتیه‌تی کورد له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا. زه‌مینه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان زۆر نزیکبووه‌ته‌وه، پێویسته به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکاش به ڕوونی پێشانبدرێت، بۆ نموونه ئه‌مریکا له به‌شی عه‌ره‌بنشینی ئێراق تا ئیستا 4000 کوژراوی داوه، به‌ڵام له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌ریمی کوردستان تا ئیستا یه‌ک که‌سی نه‌کوژراوه. ئه‌مه نێشانه‌ی پاراستنی دۆستایه‌تی کورده له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانیشی.
٢. هه‌ڵوێستی ئێران و عێراق چۆنه به‌رامبه‌ر دروستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردی?
وڵام له لایه‌ن عارف باوه‌جانی: هه‌ڵویستی ئه‌وان ڕوون ئاشکرایه که وه‌ک 2 ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری کوردستان حه‌ز به دروستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردی ناکه‌ن، چوون ئه‌وان به‌شی زۆری داهاتی ئابوریان له سه‌ر کوردستانه. ئه‌گه‌ر کوردستان خاوه‌نی ئابورییه‌کی باش نه‌بایه بێگومان خۆیان پاڵیان پێوه ده‌ناین بۆ ئه‌وه‌ی لێێان دوور که‌وینه‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌ته ده‌بینین به پێشچاوی هه‌موو عاله‌مه‌وه ئێران به ناحه‌قی تۆپبارانی کوردستان ده‌کات، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه نیمچه سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه به ناوچه‌یه‌کی مه‌ترسیدار پێشانبدات.
٣. هه‌ڵوێستی بزوتنه‌وه‌ی گۆران و ئۆپۆزسیۆن چۆنه له‌سه‌ر دروستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردی به رای جه‌نایتان?
وڵام له لایه‌ن عارف باوه‌جانی: بزووتنه‌وه‌ی گۆران له ساڵی 2009 به ئاشکرا ده‌ستبه‌کار بوون، له‌و کاته‌وه زیاتر کاره‌کانیان وه‌ک ئوپوزوسینی ناوخۆیی بووه، هیچ پروتوکۆڵ و پرۆژه‌یه‌کیان له مه‌ر سه‌ربه‌خۆیی کورد نه‌داوه‌ته ده‌ره‌وه تا بتوانین هه‌ڵسه‌نگاندنی له سه‌ر بکه‌ین. من پێم وایه ئوپوزوسیون له هه‌لومه‌رجی ئه‌مرۆی کوردستان که وڵاته‌که‌مان داگیرکراوه، هه‌ر کاری ئه‌وه نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری حیزبه‌کانی حاکم بێت له ده‌سه‌ڵات، ده‌بوایه به‌شی زۆری کاریان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی پشتیوانی جیهانی بایه بۆ سه‌ره‌به‌خۆیی کوردستان و ناوچه دابراوه‌کانیش بێت، به بۆچوونی من ئه‌و جۆره ئوپوزوسیونانه ده‌توانێ شانازی گرنگ له مێژووی خۆی تۆمار بکات. به بۆچوونی من پێویسته هه‌موو حیزبه‌کانی کوردستانی هانی ملۆینان کورد بده‌ن بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، به هه‌زاران کورد له تاراوگه هانبده‌ن که له ژنێڤ و بروکسل ونیورک خۆپێشاندانی ئارام بکه‌ن و داوای سه‌ربه‌خۆیی کوردستان به‌رز که‌نه‌وه، داوا له یوئین و یه‌کێتی ئوروپا بکه‌ن پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بکه‌ن. نه‌ک جه‌ماوه‌ر بێنه سه‌ر شه‌رقام بو شتێکی زۆر ئاسایی که چاره‌سه‌ره‌که‌ی زۆر له‌وه ئاسانتره.
٤. ئایا ئۆپۆزسیۆنی هه‌رێمی کوردستان نه‌بوونه هۆکارێک کورد چه‌ند هه‌نگاوێک دوابکه‌وێت له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردی?
وڵام له لایه‌ن عارف باوه‌جانی: هه‌ر له مانگی یه‌کی ئه‌مساڵ واته سالی 2011 من له سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه هه‌واڵی ئه‌وه‌م بیست که به جوامیری و لێهاتوویی جه‌نابی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی و به‌شێک له پارته‌کانی هه‌رێمی کوردستان هه‌نگاوێک هه‌یه بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، ئه‌ڵبه‌ت به پشتیوانی هیندێک ڕێکخراوی جیهانی دۆستی کورد. نموونه‌که‌شی بانگهێشتکردنی جه‌نابی سه‌رۆک بوو بۆ ئیتالیا و پێبه‌خشینی خه‌ڵاتی ناتۆ. ئه‌وه‌ی له ناوه‌رۆکی ئه‌و خه‌ڵات باش تێگه‌یشتبێت که ئه‌وه خه‌ڵاتێکی ئه‌ده‌بی هونه‌ری نه‌بوو، بگره خه‌ڵاتێکی سیاسی بوو، مزگێنی زیاتری به شۆێنه‌وه بوو،که ئیستاش ئه‌و هیواو هۆمێده نه‌براوه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخ بوو که له‌و کاته‌دا خۆپێشاندان له کوردستان سه‌ریهه‌ڵدا، که نه‌ده‌بوو کورد له خۆرا لاسایی وڵاتانێک بکاته‌وه که ده‌یانساڵه له بوواره‌کانی ئابوری و سیاسی و مافی مرۆڤدا ده‌چه‌وسێنه‌وه. من ئه‌و کاره‌ی که ئوپوزوسیون له کاته ناسکه‌دا هانده‌ری جه‌ماوه‌ر بوو بۆ خۆپێشاندانم پێ‌باش نه‌بوو، پێویسته زروفی کوردستان له به‌رچاو بگیریت، ئێمه وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ نین، خاوه‌نی ده‌یانکێشه‌ین و زۆر پلان وگه‌له‌کۆمه‌ی وڵاتانی دراوسێمان له سه‌ره. نابێت خۆمان به ئاسانی ماڵی خۆمان تێکبده‌ین و به‌هانه بده‌ین به ده‌ستداگیرکه‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بخزێنه نێۆ کوردستانه‌وه و ئاژاوه بخه‌نه نێۆ یه‌کریزی گه‌له‌وه.
٥. هه‌ڵوێستی حزبه ئیسلامیه‌کان چۆنه له‌سه‌ر دروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی?
وڵام له لایه‌ن عارف باوه‌جانی: به‌داخه‌وه هیچ هه‌ڵویستێکمان لێیان نه‌دیوه، حیزبه ئیسلامی و کۆمۆنیست و عیلمانییه‌کانی جیهان و دراوسێکانی ئێمه ئه‌و په‌ری هانده‌ری خه‌لکیانن بۆ سه‌روه‌ری وڵاته‌که‌یان، به‌س ئه‌وانه‌ی ئێمه پێچه‌وانه‌که‌ی هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن.
٦. ئایا رێزنه‌گرتن له سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب و هه‌ڵناستانه‌وه له‌به‌ری له‌لایه‌ن سه‌رۆکی یه‌کێک له‌و حزبانه‌وه جێگه‌ی پرسیار‌و هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر کردن نیه?
وڵام له لایه‌ن عارف باوه‌جانی: ئه‌وه هه‌ر کوردستان نییه که ڕێکخراوی ئاینی هه‌بێت، زۆربه‌ی وڵاته ئوروپییه‌کان خاوه‌نی حیزبی مه‌سیحی و هیدیکه‌ن. به‌ڵام هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه سه‌روه‌ری نیشتیمانی خۆیان ده‌پارێزن. من پێموایه هه‌ر لایه‌نێکی ئاینی یا غه‌یره ئاینی کوردی ڕێز له سرودی نیشتیمانی و ئاڵا و پیرۆزییه‌کانی وڵاته‌که‌ی نه‌گرێت و خۆی به کوردوکوردستانی نه‌زانێت، ئه‌وا ناتوانێت وه‌ک لایه‌نێکی کوردستانی خۆی پێناسه بکات. ئه‌گه‌ر لایه‌نێک ده‌یه‌وێ خزمه‌ت به نیشتیمانی داگیرکراوی بکات با هینده کۆسپی نه‌ته‌وه‌یی نه‌نێته‌وه. ئه‌و سروده سرودی حیزبی نییه سرودی وڵاته، و ئیستا له کوردستان و له په‌رله‌مان شه‌رعیه‌تی پێدراوه. پێویسته هه‌موومان وه‌ک سرودی نه‌ته‌وه‌یی ڕێزی لێبگرین، هه‌رکات په‌رله‌مان بریاری گۆڕینی دا ئه‌و کات ده‌توانرێت بگۆردرێت. ئیدی پێویست ناکات لایه‌نێک پێچه‌وانه‌ی هه‌موو کوردستان له سه‌ر ئه‌و سروده بریار بدات، هه‌ر لایه‌نێک ئازاده که ئه‌و سروده له ناو حیزبی خۆی به‌کار نه‌هێنێت، به‌ڵام له شۆێن و بۆنه گشتییه کوردیه‌کان پێویسته ڕیزی لێ بگیرێت.
٧. کێن ئه‌وانه‌ی به درێژایی مێژوو رێگربوون له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردی?
وڵام له لایه‌ن عارف باوه‌جانی: من وه‌کو تاک ناو ناهێنم، به‌ڵام پێموایه بێ ئیراده‌ییه له سیاسه‌تکردنمان، بێباوه‌ری به‌خۆمان و وه‌ک نه‌ته‌وه‌ییه‌ک که قابیڵی ده‌وڵه‌تبین، خوخۆری ونه‌بوونی یه‌کێتی وته‌بایی . ئه‌مانه هۆکارن که تا ئیستا نه‌مانتوانیوه ببینه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ.
٨. ده‌وترێت پارتی و یه‌کێتی زۆر زه‌ره‌ر ده‌که‌ن له‌مه‌سه‌له‌ی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردی, رات چیه به‌رامبه‌ر ئه‌م بۆچوونه?
وڵام له لایه‌ن عارف باوه‌جانی: من هه‌رگیز له‌و باوه‌ردا نیم که به‌سه‌ربه‌خۆیی کوردستان هیچ حیزبێکی کوردستانی زیان و زه‌ره‌ری پێبگات، بگره پێچه‌وانه‌که‌یه. هه‌رگیز شتی واش نه له پارتی و نه له یه‌کێتی نه‌بیسراوه‌و دڵنیام هه‌رگیز بیرکردنه‌وه‌ی واشیان نه‌بووه و ناشیان بێت. چوون هیچ لایه‌نێکی ڕه‌سه‌نی کوردی به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان زیانی پێناگات، ئه‌وانه‌ی زیانیان پێده‌گات داگیرکه‌رانی کوردستانه. به بۆچوونی من ئه‌و قسانه ته‌نیا پروپاگه‌نده‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کان به دژی یه‌کتر دروستی ده‌که‌ن.
٩. پێت وایه له‌دوای سودان دووه‌م ده‌وڵه‌ت کوردستان ده‌بێـت?
وڵام له لایه‌ن عارف باوه‌جانی: ئه‌گه‌ر بۆ خۆمان زیره‌کانه به ده‌م دۆزی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌که‌مان بین ئه‌وا بێگۆمان وا به زووترین کات ئه‌و سه‌ربه‌خۆیی و ئه ژماره به ده‌ستی دێنین. به‌ڵام جمووجؤڵه‌کانی خه‌ڵکی فه‌له‌ستین و یه‌کێتی و هاوپه‌یمانی فه‌تح و حه‌ماس وا پێشانده‌ن که سه‌ربه‌خۆیی فه‌له‌ستین نزیکبووه‌ته‌وه، بۆیه من پێم وایه فه‌له‌ستینیش پێش کورد ده‌که‌وێت، چوون ئه‌وانیش له‌وه‌تی خه‌بات ده‌که‌ن هه‌ر داوای ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ده‌که‌ن. نه‌ک وه‌ک خۆمان باسی فیدراڵی و دیموکراتی بۆ حکومه‌ته‌کان بکه‌ین.
ئه‌وه‌ی که ئیستا جێگه‌ی خۆشحاڵیه‌وه ئه‌وه‌یه که دۆزی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان هه‌م له ئاست جه‌ماوه‌ره‌وه و هه‌م له ئاست دۆستانی ده‌ره‌وه‌شمان چرۆی کردوه‌و ئاسۆ ڕوونه. وه‌ک جاران به چاوی ترسه‌وه نابینرێت. سه‌ربه‌خۆیی وڵاتانی مونتینیگرۆ و کۆسۆڤۆ و باشوری سودان له‌م 5 ساڵه‌دا هیوایی زۆری به کورده‌کان به‌خشیوه.
١٠ . به‌رای ئێوه ئه‌گه‌ر خۆپێشاندانه‌کان به‌رده‌وامبن و ده‌ست پێبکه‌نه‌وه زیان به دروستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌گات.
وڵام له لایه‌ن عارف باوه‌جانی: خۆپێشاندان مافی هه‌موو شارۆمه‌ندێکی جیهانیه، به‌ڵام خۆپێشاندان له چ کاتێکدا له پێناوچیدا?. بۆ ئیستایی کوردستان ده‌ڵێم به‌ڵێ به بۆچوونی من ئه‌و جۆره خۆپێشاندانانه زیانێکی زۆر به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌گه‌یه‌نن. نه‌ک هه‌ر به سه‌ربه‌خۆیی به‌شکو زیان به‌م ده‌ستکه‌وته‌ی ئیستاش ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌مه‌ش به‌و مانا نییه که ده‌سه‌ڵاتی کوردی نابێت له‌هه‌وڵی چاکسسازیدابێت. پێویسته ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بکات و بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خۆی ئاماده بکات بۆ به ده‌وڵه‌تبوون.