هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌ست و وته‌بێژی گشتی بۆ هاوپه‌یمانی دیاریکرد

هه‌ر سێ لایه‌نی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.( کۆمه‌ڵه پارتی سوسیالدیمۆکراتی کوردستان، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و پارتی لیبراڵدیمۆکراتی کوردستان). له ڕۆژی ٢٨ ی پوشپه‌ڕی ٢٧١١ ی کوردی، به‌رامبه‌ر به ١٩/٧/٢٠ ١١ ی زاینی. کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگی له مه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه پێکهێنا.
١. دیاریکردنی وته‌بێژی گشتی بۆ هاوپه‌یمانیی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له پاش تاوتۆیکردن و دیاریکردنی کار و ئه‌رکه‌کانی وته‌بێژی گشتی، عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، بۆ ده‌وره‌ی یه‌که‌م وه‌ک وته‌بێژی هاوپه‌یمانی دیاری‌کرا. هه‌روه‌ها جێگرێک بۆ وتەبێژی گشتیی دادەنرێت کە پاشان رادەگەیەنرێت.
٢. هه‌ڵسه‌نگاندنی کار و پێوه‌ندییه‌کانی هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخواانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. په‌سه‌ندکردنی چه‌ند پێشنیاری به که‌ڵک بوو بۆ زیاتر گه‌شه پێدانی کاری هاوپه‌یمانی.
٣. باس له سه‌ر کۆنفرانسی ٢ یەکێتی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، که له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا به‌ڕێوه ده‌چێت، و به‌شداری ڕۆڵی گرنگ و سه‌ره‌کی پارته کوردییه‌کانی ئه‌ندام له‌و هاوپه‌یمانیه‌دا.
٤. باسێک له‌سه‌ر هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی کوردستان، و هاتنه نێۆ خاکی باشووری کوردستان. هه‌روه‌ها لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵویستی هاوپه‌یمانی له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕۆژه‌ڤی له سه‌رکرا.
به‌شدارانی ئه‌وه کۆبوونه‌وه‌یه : له کۆمه‌ڵه پارتی سوسیالیدیمۆکراتی کوردستان. ڕێبوار ڕەشید، هێرش عه‌لیزاده، نه‌بی زه‌ندی، مسعود فه‌ریقی، فه‌رهاد سه‌رهه‌نگی. له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان عارف باوەجانی، دڵشاد پیرۆنی، ئیبراهیم جاف. له پارتی لیبرال دیموکراتی کوردستان عه‌لی زیره‌ک و موحه‌ممه‌د جه‌مشیدی.
هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
کۆمه‌ڵه: پارتی سوسیالدیمۆکراتی کوردستان
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
پارتی لیبراڵدیمۆکراتی کوردستان
[email protected]