ئه‌مڕۆ يه‌ک‌شه‌مه ١٤ گه‌ڵارێزانی ٢٧٠ ٦، دادگای باڵای تاوان له ئێراق بڕیاری له سێداره‌دانی هه‌تا مردن بۆ سه‌رۆکی پێشووی ئێراقی ڕاگه‌یاندن. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرا، دادگایه‌کی عادیلانه بۆ سه‌دام حسێن
ئه‌مڕۆ يه‌ک‌شه‌مه ١٤ گه‌ڵارێزانی ٢٧٠ ٦، دادگای باڵای تاوان له ئێراق بڕیاری له سێداره‌دانی هه‌تا مردن بۆ سه‌رۆکی پێشووی ئێراقی ڕاگه‌یاند. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرا و ده‌وترا سه‌دام به شێوه‌یه‌کی ناعادیلانه، هه‌شت که‌سه تاوانباره‌که به‌شێوه‌یه‌کی پێشوه‌خت بڕیاڕدراوه و نا عادیلانه دادگای ده‌کرێن. به‌ڵام بڕیاڕی دادگای ئه‌مڕۆ بۆ هه‌موو لایه‌کی ئاشکرا کرد که حوکمێکی عادیلانه بۆ تاوانبارانی پێشووی ئێراق بڕیاردرا، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناعادیلانه به بڕیاڕی دادگاوه دیار نه‌بووه.
ئه‌گه‌رچی ئاوات خواستن بۆ مه‌رگی که‌سێک خۆش نییه، به‌ڵام سه‌رانی پێشووی ئێراق ئه‌وه‌نده دڕندانه، ناشرین ترین شێوه‌ی جێنۆساید نه‌ته‌وه‌ی کوردستانیان جێنۆساید کردووه، هه‌ر بۆیه
بڕیاڕی له سێداره‌دانی به‌شێک له تاوانباران، خاوه‌ن ئه‌نفال و کیمیا لێدراوه‌کانی کوردستانی دڵۆخش کرد.
شایه‌نی باسه سه‌دام ئاماده نه‌بوو له کاتی خوێندنه‌وه‌ی بڕیاڕه‌که هه‌ڵستێته سه‌رپێ. له‌گه‌ڵ خێندنه‌وه‌ی بڕیاڕه‌که سه‌دام حسێن ترس و له‌رز گرتی و ده‌ستی به‌هاوار کردن کرد و ده‌یگوت: بژی شه‌حب، الله اکبر، الله اکبر.
بڕیاڕی دادگا به‌و شێوه‌یه‌یی خواره بوو.
سه‌دام حوسێن: بڕیاڕی له سێداره‌دان.
بارزان تکریتی: بڕیاڕی له سێداره‌دان.
عه‌واد حه‌مه‌د ئه‌لبه‌نده‌ر: له سێداره‌دان.
ته‌ها یاسین ره‌مه‌زان: حوکمی هه‌تاهه‌تایی زیندان.
هه‌رو‌ها له دانیشتنه‌که‌ی دادگادا بڕیاڕی ئازادکردنی یه‌کێک له تاوانباران درا.
ئه‌ویش محه‌مه‌د عه‌زاوی بوو که بێ تاوان ده‌رچوو.
سێ که‌سه‌که‌ی دیکه‌ش به ١٥ ساڵ زیندان کردن حوکومدران.
عه‌بدولڵا کازم روید : ١٥ ساڵ.
عه‌لی دایع عه‌لی: ١٥ ساڵ.
مسر عه‌بدالڵا کازم : ١٥ ساڵ.
هه‌رچه‌نده بڕیاڕی دادگا له سێداره‌دانی سه‌دامی به‌دوا داهات، به‌ڵام ئیستاش ئه‌وانه‌ی چه‌نده‌ها ساڵه قوربانی ده‌ستی ئه‌م ڕژێمه بوون، له حوکمه‌که ناڕازی بوون، ئه‌وان پێیان وایه که ده‌بوو ئه‌م بڕیاڕه له هه‌ڵه‌بجه‌ی کیمیا لێدراو ده‌رچووبایه و سه‌دامیش هه‌ر له‌وێ دادگای بکرایه.
هه‌رچی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، ئه‌مڕۆ به‌و بڕیاڕه‌ی دادگای باڵای ئێراق شادن، به‌ڵام ئه‌وانیش ئاواته خوازن ڕۆژێکیش بێ ئاخونده‌کانی ئیسلامی له کۆماری ئیسلامی، ئه‌وانه‌ی وه‌ک سه‌دام حسێنن له سه‌ر تێرۆر و جینۆسایدی گه‌لی کورد دادگایی بکرێن و سزای خۆیان وه‌رگرن.