به‌شداری عارف باوه‌جانی وه‌ک سه‌رۆکی پسک و وته‌بێژی هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له به‌رنامه‌ی ڕاوێژی نه‌ورۆز تیڤی

ڕۆژی 24/7/2011 له به‌رنامه‌ی ڕاوێژ که ته‌رخانکرابوو بۆ وه‌رگرتنی بۆ چوونی چه‌ندین به‌رپرسی باڵای لایه‌نه سیاسیه‌کان و رۆژنامه‌نووس و که‌سایه‌تیه‌کان، له پێوه‌ندی به هێرشی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی کوردستان. یه‌کێک له‌و که‌سایه‌تیانه به‌ڕێز عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و وته‌بێژی گشتی هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو.
به‌ڕیز باوه‌جانی له سه‌ر ئه‌م خاڵانه باسیکرد.
1- سه‌ره‌تا له سه‌ر مه‌به‌سته‌کانی هێرشی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، وه‌ک تێکدانی ژیانی ئابوری و کشت وکاڵی خه‌ڵک له سه‌ر کۆیستان و چیاکانی کوردستان.
باشترین نوونه‌ش تۆپبارانکردنی گونده‌کان و شۆینی کشت وکاڵ و ژیانی خه‌ڵک، نه‌ک ئه‌و شۆێنه‌ی که خۆی وه‌ک به‌هانه باسیان لێوه‌ده‌کات که گوایا تۆپبارانی هێزه‌کانی پژاک و پێ‌کاکا ده‌کات.
2- هه‌ڵویستی هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، کۆمه‌ڵه: پارتی سوسیالدیمۆکراتی کوردستان و پارتی لیبراڵدیمۆکراتی کوردستان.
له پێوه‌ندی به هێرشه‌کانی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی کوردستان.
3- باسێک له‌سه‌ر شێوه‌ی پێوه‌ندی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێێ، که ئاماژه‌ی به‌وه کرد هه‌موو جۆره پێوه‌ندییه‌کی کۆماری ئیسلامی ئێران چ له ئاست سیاسی، ئابوری، دیپلوماتی هه‌موو له چوارچێوه‌ی کاری سیخوریدایه. هه‌موو پێوه‌ندییه‌کانی بۆ تێکدانی بواری ئاسایشی و ئابوری وڵاتانه و ده‌ستتێوه‌ردان له کاروباری وڵاتانی دیکه.
4- بایکوتی که‌ل و په‌لی ئێرانی بۆ بازاره‌کانی کوردستان و هه‌ڵویستی شه‌فافی کوردستانیان له به‌رامبه‌ر فرت‌و فێڵێ ئیران.
5- باسکردن له سه‌ر قه‌تکردنی ئاوی ئه‌ڵوه‌ن، که ئه‌مه له هه‌موو بوارێکه‌وه نایاسیاییه‌وه، شێوه‌یه‌که له جینوسایدکردنی خه‌ڵک.
ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه به درێژی و به هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی پێویست له لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه باسی لێوه‌کرا.
2ی گه‌لاوێژی 2711 ی کوردی. 24.7.2011 زاینی
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
[email protected] www.psk2006.org