وته‌بێژی گشتی هاوپه‌یمانیی سه‌ربه‌خۆخوازانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان/ عارف باوه‌جانی
---------------------------------------------------------------------------------------
له هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆیی خوازانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ به‌ڕێز یانس ستۆڵته‌نبه‌رگ سه‌رۆکوه‌زیرانی نۆ‌رویژ

به‌ڕێز یانس ستۆڵته‌نبه‌رگ سه‌رۆکوه‌زیرانی نۆ‌رویژ
گه‌ل و حکومه‌تی دێموکراتیک و مرۆڤ دۆستی وڵاتی نوروێژ
هیوا خوازین وڵاته‌که‌تان هه‌میشه خاوه‌نی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزه‌رانی بێت
ئێمه وه‌ک 3 پارتی سیاسی کوردستانی بنده‌ستی ئێران که پێکه‌وه له‌یه‌ک هاوپه‌یمانیداین. به بیستنی ئه‌و2 هه‌واڵه دڵته‌زێن و ته‌راژیدیاییه له وڵاته‌که‌تان ڕوویدا، ئه‌و په‌ری نگران بووین و تووشی شۆک بووین، که وڵاتێکی ئارام ناوه‌ندی کۆرو کۆبوونه‌وه‌ی ئاشتی جیهانی بۆ تووشی کاره‌ساتی وابێت.
ئێمه‌ی میله‌تی کورد وه‌کو گه‌وره‌ترین قوربانی ده‌ستی ره‌شی تیرۆر باش له ئازاره‌کانی ئێوه تیده‌گه‌ین. له ڕێگه‌ی هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌ره‌خۆشی خۆمان و گشت هه‌ڤاڵ و هاوبیرانمان له کوردستان و وڵاتانی ئوروپای و ئه‌مریکایی وئاسیایی ئاراسته‌ی وڵاته‌که‌تان و بنه‌ماڵه‌ی گیان به‌ختکردوانی ته‌قینه‌وه کاره‌سات باره‌که‌ی ئۆسڵۆ و تراژیدیایه‌که‌ی یوتۆیای رۆژی 22-7-2011 ده‌که‌ین هاو خه‌می خۆمان بۆ گه‌لی نوروێژ ده‌رده‌بڕین، و هیواخوازین که برینداره‌کانی ئه‌و 2 کاره‌ساته‌ش به زووترین کات باش ببنه‌وه‌و بگه‌ڕێنه‌وه زانکۆ و خۆیندنگاو شۆینی کار‌و ژیانیان.
به‌ڕێز سه‌رۆکوه‌زیرانی نۆ‌رویژ.
کورد میله‌تێکی بێ ماف و له ژێر گوشارداین و به به‌رده‌وامی ده‌بینه قوربانی تیرۆر و ته‌قینه‌وه و هێرش و په‌لاماری ده‌وڵه‌تانی زاڵ به سه‌ر وڵاته‌که‌مان دا وهه‌ر ئێسته‌ش که ئه‌م په‌یامه ئاراسته‌ی ئێوه‌ی قوربانی تازه‌ترین توند وتیژی بیر ته‌سکانی فه‌نده‌مێنتال ده‌که‌ین ، هێرش و په‌لاماری ده‌وڵه‌تی تێروریستی کۆماری ئیسلامی ئێران له سنوره‌کانی نێوان ئێران و عێراق دا هێنده چره که به سه‌دان بنه ماڵه و هه‌زاران که‌س و ده‌یان گوندمان روخاوه و ئاواره بووه. هه‌ر بۆیه پێمانوایه که پێویسته وڵاتانی جیهان به گشتی و وڵاتانی خاوه‌ن ئه‌زموونی ئاشتی و دیمۆکراسی وه‌ک نۆ‌رویژ و وڵاتانی هاوتای هه‌وڵی زیاتر بخه‌نه گه‌ر بۆ نه‌هێشتنی دیکتاتۆری جیهان و ترۆریستی جیهانی. دابینکردنی ئاشتی و ئارامی بۆ گشت گه‌لانی جیهان.
جارێکی دیکه سه‌رخۆشیتان پێده‌ڵێێن و خۆمان به هاوبه‌شی ناخۆشییه‌کانی ئه‌و تراژیدیا ده‌زانین و له ئێش و ئازاره‌کانی ئه‌و کاره‌ساتانه زیاتر تێده‌گه‌ین.
هه‌ر بژین به سه‌ربه‌ستی و هێمنایه‌تی.
هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆیی خوازانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان
کۆمه‌ڵه- پارتی سوسیال دیموکراتی کوردستان
. پارتی لیبڕاڵ دیموکراتی کوردستان
26-7-2011