نامه‌ی سه‌ره‌خۆشی عارف باوه‌جانی بۆ بەڕێز کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
عارف باوه‌جانی/ سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
به‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌وه ده‌کرێت به شانازییه‌وه بڵێێن که دایکی به‌ڕێزتان وه‌ک یه‌کێک له ژنه ناوداره‌کانی کوردستان لاپه‌ره‌ی زێرینی مێژوویی بۆ خۆی تۆمارکردوه.
بەڕێز کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
img style="width: 382px; height: 210px;" src="http://www.psk2006.org/Members/kurdistan/masoudbarzani.jpg" width="419" height="243" />
بە داخەوە ئەمرۆ هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان حەمایل خانمان پێگەیشت.
ئەم هەواڵەش بۆ هەموو کوردێکی نیشتیمانپەروەر هەواڵێکی خەمناک بوو.
دایکی بەڕێزتان یەکێک لەو ژنە تێکۆشەرانە بوو کە بەشی زۆری تەمەنی و لە گه‌ڵ ناخۆشی و ئاواره‌ی و ده‌ربه‌ده‌ری بۆ کوردستانه داگیرکراوه‌که‌ی تێپه‌رکرد.
هاوکات وه‌ک ژنێکی به وه‌فای خوالێخۆشبوو جەنەراڵ مەلا موستەفای بارزانی لە خەبات و تێکۆشان‌دا به‌رده‌وام هاوکار و پشتیوانی بووه.
به‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌وه ده‌کرێت به شانازییه‌وه بڵێێن که دایکی به‌ڕێزتان وه‌ک یه‌کێک له ژنه ناوداره‌کانی کوردستان لاپه‌ره‌ی زێرینی مێژوویی بۆ خۆی تۆمارکردوه.
بە ناوی خۆم و گشت هەڤاڵانم لە پارتی سەربەستیی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕیزتان و گشت ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی و گشت هه‌ڤاڵان وهاوبیرانتان دەکەین.
هیواخوازین ئاخرین خه‌متان بێت.
ڕۆحی به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بێت.
براتان
عارف باوه‌جانی/ سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
5 ی گه‌لاوێژی 2711 ی کوردی. 27.07.2011 ی زاینی.
2011-07-27 23:00:44
14 ساڵ و 6 مانگ و 4 کاتژمێر و 34 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان