کۆنفرانسی دووه‌م و کاروچالاکی 3 رۆژه‌ی به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، به وه‌رگرتنی به‌رپرسایه‌تی به‌ره له لایه‌ن کورده‌وه بۆ یه‌کساڵ کۆتایی به کاره‌کانی هێنا.

کۆنفرانسی دووه‌م و کاروچالاکی 3 رۆژه‌ی یەکیەتی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، به وه‌رگرتنی به‌رپرسایه‌تی یەکیەتیەکە له لایه‌ن کورده‌وه بۆ یه‌کساڵ کۆتایی به کاره‌کانی هێنا
ڕۆژی یه‌که‌م 29.07.2011
کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست له ئێران لە 29.07.2011 له‌نده‌ن به به‌شداری گشت پارت و لایه‌نه‌کانی ئه‌ندام له‌و یەکیەتیه، که سێ لایه‌نی کوردی هاوپه‌یمان: پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان/ کۆمه‌ڵه ــ پارتی سوسیالدیمۆکراتی کوردستان/ پارتی لیبرالدیمۆکراتی کوردستان، له کاتژمێر 10 ی به‌یانی تا 18:00 ئێواره به‌ڕێوه چوو، که به‌م شێوه‌ی خواره‌وه بوو.
1-سه‌ره‌تا کردنه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه به یه‌ک خوله‌ک بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست.
2-خۆ ناساندنی نوێنه‌ری 2 لایه‌نی تازه بۆ نێو یەکیەتی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست له ئێران. به‌ڕێز جه‌لیل فه‌تاحییان وه‌ک پارتی لیبراڵدیمۆکراتی کوردستان و دوکتۆر عه‌دنان فالح عه‌بدوڵله وه‌ک (میعاد) سازمانی ئازادی به‌خشی ئه‌لحواز.
3-خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی 6 مانگه‌ی کار و تێکۆشانی 6 مانگ پێشی به‌ره له لایه‌ن به‌رپرسی پێشووی ئه‌و یەکیەتیه.
4-باسێکی گشتی له‌سه‌ر هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافیایی نه‌ته‌وه‌کانی دراوسێی یه‌ک له ئیستا و داهاتوودا.
5-باس و لێدوان له سه‌ر شێوه‌ی پێشخستنی زیاتری کاره‌کانی به‌ره و دروستکردنی چه‌ند کۆمیته‌ی جیاواز له نێۆ به‌ره‌که.
6-باسێکی تێر‌و ته‌سه‌ل له سه‌ر گۆرانکاری له نێو به‌رنامه و پرۆگرامی یەکیەتی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست. که له‌وێدا له سه‌ر پێشنیاری نوێنه‌رانی کورد گه‌لێک خاڵی گرنگی پێوه زیادکرا.
7-له به‌شی کۆتایی ڕۆژی یه‌که‌م: به‌ڕێز مه‌سعود فه‌ریقی (کۆمه‌ڵه ــ پارتی سوسیالدیمۆکراتی کوردستان) وه‌ک وته‌بێژی گشتی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ دیاری‌کرا، و شه‌هاب ڕوکنی وته‌بێژی جوڵانه‌وه‌ی ئازادیبه‌خشی به‌لوجستان وه‌ک جێگری ناوبراو بۆ یه‌کساڵ دیاری‌کرا.
ڕۆژی دووه‌می کاره‌کانی به‌ره 30.7.2011
کاتژمیر 10 ی به‌یانی هه‌ر یه‌ک له عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و مه‌حمود به‌شاری سه‌رۆکی سه‌رۆکی یەکیەتی ڕزگاریخوازی عه‌ره‌بی ئه‌حواز له پانێلی ته‌له‌فزوێنی ئه‌لشه‌ریقیه بۆ ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێر به‌شدارییان کرد. به‌ڕێز عارف به نۆێنه‌ری لایه‌نه کوردیه‌کان له‌و به‌رنامه ته‌له‌فزوێنییه‌دا، زۆر به وردی ئاماژه‌ی به جینایه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له ناوچه کوردنشینه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرد.
کاتژمێر 13:00 خۆپێشاندان له‌به‌ر ده‌رکی سه‌فاره‌تی ئێران له له‌نده‌ن.
له لایه‌ن یەکیەتی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ستی ئێران خۆپێشاندانێکی گشتی به به‌شداری نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ستی ئێران له به‌ر ده‌رکی سه‌فاره‌تی ئێران ڕێکخرا. که له‌و خۆپێشاندانه به هه‌موو زمانه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست لێدوان ده‌درا و دروشم ده‌گوترایه‌وه. به ده‌یان ئاڵای کوردستان له نێۆ ئه‌و خۆپێشاندانه‌دا ده‌بینرا که زۆر به‌رچاوبوو.
شایانی باسه که چه‌ندین کاناڵی ڕاگه‌یاندنی جیهانی له‌و خۆپێشاندانه‌دا هه‌وال و ڕاپۆرتیان ده‌گوازته‌وه، هه‌موویان له‌و شوێنه‌وه چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ عارف باوه‌جانی به ناوی کورده‌کانی به‌شدار له‌و ڕێپێوانه و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌کانی دیکه پێکهێنا.
رۆژی سێیه‌م 31.07.2011
ڕۆژی سێیه‌می کاری کۆنفرانس تایبه‌ت بوو به پێکهێنانی پرێس کۆنفرانسی کراوه بۆ میدیاکان و میوانانی به‌شدار.
سه‌ره‌تایی ئه‌و به‌رنامه له لایه‌ن به‌ڕێز مه‌سعود فه‌ریقی وته‌بێژی یەکیەتی نەتەوەکانی بندەست لە ئێران به پێشکه‌شکردنی باسێکی گشتی له سه‌ر دروستبوونی به‌ره‌و کار و ئامانجه‌کانی ده‌ستی پێ‌کرد، که پاش ته‌واوبوونی باسه‌که‌ی ناوبراو به پرسیار و وڵامی به‌شداران باسه‌که زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند بوو.
به دوای ئه‌ودا سه‌رۆکی هه‌رکام له حیزبه‌کان به نۆره وتاری خۆیان پێشکه‌ش کرد.
به‌ڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان له باسه‌که‌ی خۆیدا ئاماژه‌یه‌کی کورتی به مێژووی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و زه‌روره‌تی به ده‌وڵه‌تبوونی کورد ونه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی بنده‌ست لە ئێران کرد. هیندێک عه‌ره‌بی ناشیونالیستی وڵاتانی دیکه‌ی عه‌ره‌بی که له‌و کۆنفرانسه کراوە مێدیایەدا به‌شداربوون، توڕه‌یی و نیگه‌رانی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر قسه‌کانی هاورێ عارف دەربڕی، به‌ڵام هاورێ عارف وه‌ڵامی پێویستی دانه‌وه، که له ئاکامدا به‌شێکیان هۆڵی کۆبوونه‌وه‌که‌یان به جێهێشت.
هه‌ر له‌و پرێس کۆنفرانسه‌شدا چه‌ندین میدیا ڕێپۆرتاژیان بڵاو ده‌کرده‌وه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هاوپه‌یمانانی سەربەخۆخواز لە یەکیەتی نەتەوە بندەستەکان لە ئێران:
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کۆمه‌ڵه ــ پارتی سوسیالدیمۆکراتی کوردستان
پارتی لیبراڵدیمۆکراتی کوردستان
2011/8/1
