به ناوی هه‌ر 3 پارتی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و نۆێنه‌رایه‌تی پارتی دیمۆکراتی کوردستان له به‌ریتانیا 
شاندێکی هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌شداری له سه‌ره‌خۆشی حه‌مایل خانم له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا کرد.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 31.07.2011 ی زاینی شاندێکی هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به سه‌رپه‌ره‌ستی عارف باوه‌جانی وته‌بێژی هاوپه‌یمانی و جه‌لیل فه‌تاحی نۆێنه‌ری پارتی لیبراڵدیمۆکراتی کوردستان و چه‌ندین ئه‌ندام و لاینگرانی ئه‌و حیزبانه، به نۆێنه‌رایه‌تی هاوپه‌یمانی سه‌ردانی مه‌جلیسی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی حه‌مایل خانم له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا کرد.
کاک عارف به ناوی هه‌ر 3 پارتی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و نۆێنه‌رایه‌تی پارتی دیمۆکراتی کوردستان له به‌ریتانیا و به‌ڕێز به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان نۆێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له له‌نده‌ن کرد. هه‌ر له‌و سه‌ره‌خۆشییه‌دا کاناڵی کوردستان تیڤی له‌و بواره‌وه چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز باوه‌جانی پێکهێنا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
01.08.2011 . له‌نده‌ن
[email protected] www.psk2006.org
2011-08-01 19:18:50
14 ساڵ و 6 مانگ و 8 کاتژمێر و 17 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان