سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌گه‌ڵ سکرتێری گشتی لیبراڵه‌کانی جیهانی( لێبراڵی نێۆنه‌ته‌وه‌یی) له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا کۆبووه.



له درێژه‌ی سه‌ردانه‌کانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ وڵاتانی ئوروپایی و به‌مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی پشتیوانی نێۆنه‌ته‌وه‌یی بۆ داخوازییه‌کانی گه‌لی کورد، ڕۆژی 1.08.2011 عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و سه‌ردار جه‌عفه‌ری، له سه‌ر ڕێکه‌وتنی پێشووی هه‌ردوو لایه‌ن بۆ ئه‌و چاوپێکه‌وتنه سه‌ردانی ئۆفیسی لیبراڵ ئینته‌رناشیونال. لیبراڵی نێۆنه‌ته‌وه‌یی کرد، و له لایه‌ن به‌ڕێز ئیم‌یل کیریاش سکرتێری گشتی لیبراڵه‌کانی جیهانی(لیبه‌راڵ ئینته‌رناشیوناڵ) و ئانینا پیرتیما هه‌ڵسوڕێنه‌ری کاری نووسینگه‌ی سکرتیری گشتی لیبراڵه‌کانی جیهانی، به گه‌رمی پێشوازیکرا.
له‌و کۆبوونه‌وه‌دا به‌ڕێز عارف باوه‌جانی وێرای سوپاس کردن بۆ ئه‌و کاته‌ی که بۆ دیداری پارتی سه‌ربه‌ستیی و لیبراڵ ئینته‌رناشیوناڵ ته‌رخانکراوه. ئاماژه‌ی به پێوه‌ندی پسک له ساڵی 2006 وه به لیبراڵ ئینته‌رناشیوناڵه‌وه کرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ڕۆڵی لیبراڵه‌کانی جیهانی کرد له بواره‌کانی مافی مرۆڤ و پشتیوانی سیاسی و دیپلوماتی ئابورییان له جیهاندا.
له لایه‌ن به‌ڕێز ئیم‌یل چه‌ند پرسیارێکی گرنگ له پێوه‌ندی به کار و تێکۆشانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و گه‌لی کورد به گشتی ئاراسته‌ی به‌ڕێز عارف کرا.
له درێژه‌ی دانیشتنه‌که‌دا شاندی هه‌ردوو لایه‌ن واته عارف و سه‌ردار له پارتی سه‌ربه‌ستی و ئیم‌یل و نانینا له لیبراڵه‌کانی جیهان، پێکه‌وه له سه‌ر چه‌ند خاڵی گرنگ وه‌ک هۆکاری گه‌شه نه‌سه‌ندنی هزری لیبرالیزم له کوردستان و هیندێک وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین شرۆڤه‌یان کرد‌و بیرورایان له‌و بواره‌وه پێکه‌وه گۆرییه‌وه.
پاش 45 خوله‌ک له‌و دیداره‌دا، سکرتێری گشتی لیبراڵه‌کانی جیهانی چه‌ندین نامیلکه‌و په‌رتوووکی مێژووی لیبراڵه‌کانی جیهانی به‌دیاری ئاراسته‌ی به‌ڕێز باوه‌جانی کرد و به‌ڕیزه‌وه ماڵئاواییان له شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کرد.
هه‌ردوو لا له سه‌ر ئه‌وه یه‌کرابوون که پێوه‌ندی له نێوان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و لیبه‌راڵ ئینته‌رناشیونال به‌رده‌وام بێت. هه‌روه‌هاچه‌ند پرۆژه‌یه‌کی گرنگ له لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌نه‌وه له داهاتوویه‌کی نزیکدا کاری له سه‌ر ده‌کرێت.
لیبه‌راڵ ئینته‌رناشیوناڵ، فیدراسێۆنێکی گشتییه بۆ هه‌موو ڕێکخراوه لیبراڵه‌کانی جیهانی و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له‌وڵاتاندا. ئه‌م ڕێکخراوه له ساڵی1947 به مه‌به‌ستی پێکه‌وه گرێدانی لیبراله‌کانی ئه‌مریکا و ئه‌فریقا و ئوروپا و ئوسترالیا و ئاسیا دامه‌زراوه. ئۆفیسی گشتی له له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیایه.
ئه‌م ڕێکخراوه 2 ساڵ جارێک له پایته‌ختی یه‌کێک له وڵاتانی جیهانی که ئه‌ندامن له لیبراڵ ئینته‌رناشیونال کۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت، ئاخرین کۆنگره‌یان کۆنگره‌ی 57 له مانییلای ئه‌فریقا له هاوینی ئه‌مساڵ به‌سرا. تا ئه‌مساڵ 62 پارتی سیاسیی جیهانی ئه‌ندامی ئه‌سڵن و 27 پارتی دیکه‌ی سیاسی ئه‌ندامی چاودێرن.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
01.08.2011 له‌نده‌ن
[email protected] www.psk2006.org