سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌گه‌ڵ نۆێنه‌ری گروپی لیبراڵه‌کانی به‌ریتانیا له( لێبراڵی نێۆنه‌ته‌وه‌یی) له له‌نده‌نی پایته‌خت کۆبووه.

له پاش دیداری 1.8.2011 ی نێوان سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌گه‌ڵ سکرتێری گشتی لیبراڵ ئینته‌رناشیونالی جیهانی، ئه‌مرۆ 3/8/2011 کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگی یه‌ککاتژمێرونیوی له نێوان هه‌ریه‌ک له عارف باوه‌جانی و جۆنازان فریه‌ر سه‌رۆکی پارێزگای له‌نده‌نی پارتی لیبراڵدیمۆکراتی به‌ریتانیا و ئه‌ندامی چالاک له گروپی لیبراڵه‌کانی به‌ریتانیا پێکهات. ئه‌و زه‌نجیره کۆبوونه‌وانه‌ی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌گه‌ڵ لیبراڵه‌کانی به‌ریتانیا و ئوروپا، به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به دیالۆگی نزیکایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌گه‌ڵ لیبراڵه‌کانی جیهانی و کۆکردنه‌وه‌ی پشتوانی وڵاتانی به‌هێزه بۆ دۆزی کورد به گشتی و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی.
کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ش له ئۆفیسی لیبراڵ ئینته‌رناشیونال. لیبراڵی نێۆنه‌ته‌وه‌یی له له‌نده‌نی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و کۆبوونه‌وه‌دا به‌ڕێز عارف باوه‌جانی وێرای سوپاس کردن بۆ ئه‌و کاته‌ی که بۆ دیداری پارتی سه‌ربه‌ستیی و پارتی لیبراڵدیمۆکراتی به‌ریتانیا وگروپی لیبراڵه‌کانی به‌ریتانیا ته‌رخانکراوه. ئاماژه‌ی به پێوه‌ندی پسک له ساڵی 2006 وه به لیبراڵه‌کانی ئوروپا وئه‌مریکاوه کرد، و به‌ڕێز جۆنازان فریه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه کرد تا ڕاده‌یه‌ک له چالاکی پسک ئاگادار بووه، و ده‌ستخۆشانه‌ی له‌و هه‌ڵویسته‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کرد بۆ په‌ره‌پێدان به هزری لیبرالیزم له کوردستاندا.
له درێژه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌دا گه‌لێک باس وپێشنیاری به‌که‌ڵک دوولایه‌نه باسی له سه‌رکراو شرۆڤه کرا. به‌پێێ ڕێکه‌وتننامه‌ی هه‌ردوو لایه‌ن ئه‌و پێوه‌ندیانه زیاتر په‌ره ده‌سێنێت.
له‌و دیداره‌دا هه‌ر یه‌ک له به‌ڕێزان دوکتۆر ئالان عوسمان وه‌ک که‌سایه‌تی ناسراوی ڕۆژئاوای کوردستان و به‌ڕێز سه‌ردار جعفه‌ری چالاکی بواری سه‌ربه‌خۆیی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، هاوشاندی به‌ڕێز عارف باوه‌جانی بوون و ئه‌وانیش به پێشنیار‌و بۆچوونی جیاواز کۆبوونه‌وه‌که‌یان زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند کرد.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
04.08.2011 له‌نده‌ن
[email protected] www.psk2006.org