کۆمیتهی هاوبهشی هێزهکانی رۆژههڵاتی کوردستان له نۆرویژ کۆبوونهوهی وهرزانهی خۆی بهست.

رۆژی شەممە رێکەوتی ٠ ٦/٠ ٨/٢٠ ١١، کۆمیتەی هاوبەشی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نۆروێژ لە دەوری یەک کۆبوونەوە. سەرەتا بەرێز خوسرەو قادری بەرپرسی دەورەیی کۆمیتەی هاوبەش راپۆرتێکی لە سەر کاروچالاکییەکانی کۆمیتە لە ماوەی ٣ مانگی رابردوو دا پێشکەش بە ئەندامانی بەشدار کرد. دواتر تەوەرەکانی کۆبوونەوە باسکران و هەر یەک لە بەشداران بە راوبۆچوونی خۆیان باسەکەیان دەوڵەمەندتر کرد و بڕیار و پێشنیارەکانیان بۆ ٢ مانگی داهاتوو پەسەند کرد.
لە بەشیکی دیکەی کۆبوونەوەکە دا باسێک لە کردەوە تێرۆریستێکەی نۆروێژ و هەروەها هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە مانگی داهاتوو لە نۆروێژ کرا و هەموو لایەک لە سەر ئەوە سوور بوون کە هەوڵبدرێ کە کوردەکانی دانیشتوویی نۆروێژ زیاتر بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا بکەن تا بتوانن لە رێگای هەڵبژاردنی نوێنەرە کوردەکان، دەنگی کورد زیاتر بە گوێی دەسەڵاتدارانی نۆروێژ بگەیەنن..
پێویست بە ئاماژە کردنە کە کۆمیتەی هاوبەشی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نۆروێژ پێکهاتووە لەو حیزب و رێکخراوانە: حیزبی دێموکراتی کوردستان، کۆمەڵی زەحمەتکێشانی کوردستان، رێکخراوی خەباتی شۆڕشگێری کوردستان، پارتی سەربەخۆیی کوردستان، بزوتنەوەی دێموکراتیکی یارسان و پارتی سەربەستی کوردستان، کە هەر دوومانگ جارێک کۆبوونەوەی ئاسایی پێکدێنن.
کۆمیتەی هاوبەشی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نۆروێژ
٧ی ئاگوستی ٢٠ ١١ ، ئۆسڵۆ
2011-08-10 14:14:20
14 ساڵ و 6 مانگ و 13 کاتژمێر و 20 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان