شاندێکی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست له‌گه‌ڵ پارتی لیبراڵی نۆرویژی ( ڤێنستره پارتی) کۆبووه.
ڕێکه‌وتی 11/8/2011 شاندێکی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست که پێکهاتبوون له‌به‌ڕیزان عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و مه‌حمود به‌شاری سه‌رۆکی به‌ره‌ی ڕزگاریخوازی عه‌ره‌بی ئه‌حواز. له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ئۆسڵۆی پایته‌ختی نۆ‌رویژ، له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان ئوله ئیلڤستووه‌ن جێگری سکرتێری گشتی پارتی لیبراڵی نۆرویژی وتوریل به‌رگه ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حیزبی ناوبراو کاندیدی ژماره‌ی دووی هه‌ڵبژاردنه‌کانی شاره‌وانی ئه‌و حیزبه کۆبوونه‌وه.
له‌و کۆبوونه‌وه‌دا که یه‌ککاتژمێر درێژه‌ی هه‌بوو، زۆر بابه‌تی گرنگ دوولایه‌نه به شێوه‌ی خواره‌وه باسی له سه‌رکرا.
1- باسێکی کورت له سه‌ر پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست له ئێران‌دا، و زوڵم وزۆری ڕێژیمی ئێران به سه‌ر گه‌لانی کورد و عه‌ره‌ب و به‌لوچ و تورکمه‌ن و ئازه‌ری.
2- باسێکی کورت له سه‌ر دروستبوونی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست له ئێران و کۆنفرانسه‌کانی له‌نده‌ن.
3- باسی پشتیوانی لایه‌نه‌کانی سیاسی نۆرویژی له ویستی نه‌ته‌وه‌بنده‌سته‌کان له ئێران‌دا.
4- باسی پشتیوانی له دۆزی په‌نابه‌رانی گیرخواردوی کورد و ئه‌حوازی له که‌مپی ئه‌لوه‌لید له سنووری ئێراق و سوریا.
5- باسێک له سه‌ر کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌کانی ئۆسڵۆ و یۆتۆیا.
6- باسێک له سه‌ر گۆرانکارییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و وڵاتانی عه‌ره‌بی، و ڕۆڵی ئێران له تێکدانی ئاسایشی وڵاتانی ناوچه‌که.
7- باسێک له سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی پایزی 2011 ی شاره‌وانییه‌کانی نۆ‌رویژ.
8- به‌رده‌وامی پیوه‌ندی نێوان لیبراڵه‌کانی نۆ‌رویژ و ئوروپا له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست.

یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ستی ئێران.
11/8/2011