لە کەنیسەیەکی ئەمریکا نوێژ بۆ سەربەخۆیی گەلی کورد کرا

مەریوان نەقشبەندی
رووداو-واشنتۆن
لەکاتى بەشداریکردنی شاندێکی هەرێمی کوردستان لەرێورەسمی نوێژی گەورەترین کەنیسەی شاری (سپۆکان) لە ویلایەتی واشنتۆنی ئەمریکا، نوێژ بۆ ئاشتی و سەربەخۆیی گەلی کورد کرا.
قەشە (یوسف مەتی) کە کەسایەتیەکی مەسیحی هەرێمی کوردستانە و یەکێکە لەئەندامانی شاندەکە چووەسەر سەکۆی کەنیسەی ناوبراو و ئاڵای کوردستانی بەسەدان کەس لەئامادەبوانی رێورەسمی نوێژی یەکشەممە ناساند و داوای لە ئەمریکیەکان کرد نوێژ بۆ ئاشتی و سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بکەن، ئامادەبوانی کەنیسەکە بەچەپڵەرێزانەوە پێشوازیان لەم داواکاریە و لەشاندی هەرێمی کوردستان کرد و وتارخوێنی کەنیسەکە بەشێک لەوتارەکەی بۆ دوعای ئاشتی و سەرفرازی یەکجارەکی بۆ گەلی کورد کرد.
هەر هەمان رۆژ شاندەکەی هەرێمی کوردستان سەردانی سەنتەری ئیسلامی شاری سپۆکانیان کرد و لەگەڵ بەرێوەبەر و سەرپەرشتیاری سەنتەرەکە لەرەوشی موسڵمانانی ئەمریکایان پرسیەوە و کورتەیەکیشیان لەسەر رەوشی ئاینی هەرێمی کوردستان بۆ موسڵمانانی شارەکە باسکرد.
2011-08-15 12:12:32
14 ساڵ و 6 مانگ و 15 کاتژمێر و 25 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان