کۆنفرانسی دووەمی ڕێکخراوی ژنانی سهربهستیی کوردستان، بە هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نۆی بە سەرکەوتووی کۆتایی پێهات.
کوردستانیانی خۆشهویست و وڵاتداگیرکراو، ژنانی نیشتمان پهروهری کوردستان.
ماوەی ساڵ و نیوێک پێش کۆمیتەی ئامادەکاری رێکخراوی ژنانی سهربهستیی کوردستان، لە کۆنفرانسی یەکەمی خۆی لە ژێر ناوی کۆنفرانسی دامەزراندن، لە ٨ ی مارشی٢٠ ١٠ ی زاینی ١٧ی ڕەشەممەی ٢٧٠ ٩ ی کوردی، که هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی نێۆنهتهوهیی ژنانی جیهان دامەزراندنی ڕێکخراوی ژنانی سهربهستیی کوردستانی ڕاگەیاند.
لهو ماوهدا کۆمیتهی دامهزرێنهر، بهردهوام خهریکی خۆم ئامادهکردن و کۆکردنهوهی ژنانی هاوبیر بووه بۆ پەرەپێدان و زیاتر چالاککردنی ڕێکخراوەکەمان. که به خۆشییهوه له پاش ئهرک و ماندووبوونێکی زۆری کۆمیتهی دامهزرێنهر، ئهمرۆ ڕێکهوتی ٢٠ / ٨/٢٠ ١١ بهرامبهر به ٢٩/ گهلاوێژی ٢٧١١ ی کوردی، کۆنفرانسی دووەمی رێکخراوی ژنانی سهربهستیی کوردستان بە ڕێوە چوو.
بەشدارانی کۆنفرانس بریتی بوون لە دەیان ژنی ئەندام لەو ڕێکخراوە و هەروەها بە بەشداری بەڕیزان عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، و هەر یەک لە بەرێزان ئیبراهیم جاف، ئاریتما موحەممەدی، ڕێبوار ئەحمەدزادە، هزین دیلان ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
بەرنامەی کۆنفرانسی دووەمی ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان بە شێوەی خوارەوە بەڕێوە جوو.
١- کردنەوەی کۆنفرانس بە سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب، و خۆێندنەوەی بەرنامەی کاری کۆنفرانس.
٢- باسێکی گشتی لە سەر ئەرک وکارەکانی ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان.
٣- بابەتێک لە لایەن سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان ئاراستەی کۆنفرانس کرا. لەو بابەتەدا وێرای ئاماژەکردن بە گرنگی بەشداری ژنان لە خەبات و تێکۆشان لە پێناو سەربەخۆیی کوردستان، و پشتیوانی لە مافە ڕەواکانی ئافرەتان و بەرەنگار بوونەوەی نەریتی کۆنەپەرەستی و باوکسالاری وڵاتانی داگیرکەری کوردستان، کە لە درێژایی مێژووی داگیرکاری خۆیاندا سەپاندویانە بە سەر گەلەکەماندا. ناوبراو لە درێژەی بابەتەکەیدا بە ناوی سەرکردایەتی و گشت ئەندامانی پارتی سەربەستیی کوردستان ئامادەی هەموو پشتییوانییەکی بۆ پێشخستنی کاری ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان دەربڕی.
پاشان هەر یەک لە بەڕێزان نەدا کوردی. پەروین فیشاڵ و شلێر موراد ڕەسووڵی بابەتی خۆیان پێشکەشکرد. هەروەها هەر یەک لە بەڕیزان ئیبراهیم جاف و ڕێبوار ئەحمەدزادە و ئاریتما موحەممەدی و هزین دیلان لە سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆچوون وپێشنیاری خۆیان لە شێوەی کارەکانی ڕێکخراوی ژنان پێشکەشی کۆنفرانس کرد.
بە بەشدارو و پێشنیارو بابەتی زۆربەی بەشداربووان، کۆنفرانس زیاتر پر نیوەرۆک و پر دەسکەوت بوو.
بەشی دووەمی کاری کۆنفرانس، تەرخانکرا بۆ هەڵبژاردنی سەرکردایەتی ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان.
کە ئەم بەڕێزانە بە شێوەی خوارەوە وەک سکرتێری گشتی و سەرکردایەتی و جێگری ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان هەڵبژێردران.
١- نەدا کوردی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان.
٢- شلێر موراد ڕەسوڵی: لە ئەمریکا
٣ “ پەروین فیشاڵ ( نیشتیمان) : لە ئوروپا.
٤- لانە کەرەمی : لە باشوری کوردستان.
٥ “ غەزاڵ کرماشانی : لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ئەم بەرێزانەش وەک ئەندامی جێگری سەرکردایەتی ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان هەڵبژێران.
١- سێوە موکری : لە باشوری کوردستان
٢ “ هێلین ڕۆژهەڵاتی : لەباشوری کوردستان.
لە بەشی پەیامی کۆنفرانسی دووەمی ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان بۆ ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، داوا له گشت ژنان و پیاوانی خهمخۆری وڵاته داگیرکراوهکهمان کرا که هاوکاری و پشتیوانی ڕێکخراوی ژنانی سەربەستی بن.
ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان بریاری پێوەندی بە گشت ڕێکخراوەکانی ژنانی کوردستان و جیهانی وەک یەکەم هەنگاوی کاری خۆی پەسەند کرد. هەر لەو پێوەندییەشدا داوا لە گشت ڕێکخراوەکانی ژنان دەکات کە لە ڕێگەی ئەم ئیمەیلانەی پێوەندی گرتنەوە ناونیشان و ئیمەیل وژمارە تەلەفونی پێوەندی گرتنی خۆیان بۆ ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان بنێرن.
کۆنفرانس لە کاتژمێر ٩ ی پاشنیوەرۆ بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.
ههر شادو سهرکهوتووبن. بۆ پێشهوه بهرهو کوردستانێکی سهربهخۆ و دیمۆکرات و بهختهوهر و یهکسانی نێۆ تاکهکانی کۆمهڵگاکهمان.
بەشی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی ژنانی سهربهستیی کوردستان.
[email protected] ،
[email protected]http://rjskurdistan.kurdblogger.com
٢٠ / ٨/٢٠ ١١ بهرامبهر به ٢٩/ گهلاوێژی ٢٧١١ ی کوردی.