ئاکامی هێرشی فرۆکه‌کانی تورکیا، شه‌ش هاوڵاتی یه‌ک بنه‌ماڵه‌ی کوردستانی شه‌هید کران.
تایبەت بە رۆژنامەی سەربەستی.

له درێژه‌ی هێرشه به‌رده‌وامه‌کانی فرۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مرۆ ٢١ / ٨ / ٢٠ ١١ له ناوچه‌ی چیای کورته‌ک شه‌ش هاووڵاتیان شه‌هید کرد.
به پێی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌کان ئه‌ندامانی ئه‌و بنه‌ماڵه خه‌ڵکی گوندی بۆڵێیه، ئه‌وان له نێو ئۆتۆمبیلی خۆیان ویستوویانه له شۆێنی تۆپبارانه‌کان بگوازنه‌وه بۆ شۆێنێکی ئارامتر، به‌ڵام فرۆکه جه‌نگییه‌کان زۆر ناجوامیرانه هێرش ده‌که‌نه سه‌ریان هه‌ر ٧ هاووڵاتییه‌که شه‌هید ده‌که‌ن. ماوەی یەکحەفتەیە هێزەکانی تورکیا لە ڕێگەی فرۆکە جەنگییەکانیانەوە بەردەوام بۆمبارانی ناوچەکانی کوردستان دەکەن و زیانێکی زۆری ماڵی و سروشتیان بە ناوچەکانی کوردستان گەیاندووە، تا سەر ئەنجام ئەمرۆش ٧هاووڵاتیان شەهیدکرد.
2011-08-21 14:36:51
14 ساڵ و 5 مانگ و 12 کاتژمێر و 58 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان