ئاگادارییه‌ک له لایان عارف باوه‌جانی :
بۆ گشت هه‌ڤاڵ وئاشناو ڕاگه‌یاندنه کوردییه‌کان له ناو خۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
به‌ڕێزان : هاڤاڵانی نیشتمان په‌روه‌ر و وڵات داگیرکراوم،ڕاگه‌یاندن وماڵپه‌ڕه کوردییه‌کانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان،ئاگادارتان ده‌که‌مه‌وه که له‌و کاته‌وه واته له ١٧ ی ٢ی ٢٠ ٠ ٦ .
من شانازی وته‌بێژی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانم پیبڕاوه، له لایان ده‌زگاکانی سیخوڕی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه که‌وتوومه‌ته به‌رهێرشی ته‌بلیغاتی جۆراوجۆر، که یه‌کێک له‌و کاره نامرۆڤانه‌یان ئه‌وه‌یه که هاتوونه‌ته نێۆ سیسته‌می ئیمه‌یلی پێشووی من واته.
[email protected]
له‌و ئیمه‌یله‌دا به ناوی منه‌وه زۆرنامه ونووسینی نامرۆڤانه‌و شه‌رمه‌زاریان بۆخه‌ڵکانێک ناردوه که پێک هاتوون له مامۆستایانی زانکۆ،هه‌روه‌ها مامۆستایانی ئاینی،که‌سانی ناسراو ناوداری کوردستانی، هه‌رله‌و پێوه‌ندییه‌دا چه‌ند مانگ پێش ئاگادارییه‌ک له لایان کۆمیسیونی ڕێکخستنه‌کانی ناوخۆ وده‌ره‌وه ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بڵاو کرایه‌وه،له‌و ئاگادارییه‌دا ئاماژه به‌و پلان وکاره نامرۆڤانه‌ی ڕێژیم کرابوو، به‌ڵام به پێی زانیارییه تازه کان به ده‌ستمان گه‌یشتووه که دیسانه‌وه پیاوانی ده‌زگای سیخوڕی هه‌روا درێژه به‌وکاره گڵاوه‌یان ده‌ده‌ن.
هاوڵاتیانی به‌ڕێزم، ئاگادارتان ده‌که‌مه‌وه،که هه‌ر چه‌شنه نووسینێک به‌م ئیمه‌یله‌وه
[email protected]
بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز هات،به ناوی منه‌وه وه‌ری مه‌گرن،له‌وه ش ئاگادار بن که من چی دیکه له‌و ئیمه‌یله که‌ڵک وه‌رناگرم وخۆم به خاوه‌نی نازانم.
هه‌روه‌ها با دوژمنان وسیخوڕانی ڕێژیم باش بزانن، که تا ئاخرین ڕۆژه‌کانی ژیانیشم درێژه به ڕێبازی کوردایه‌تی وسه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌ده‌م،ئه‌م جۆره پلانانه‌ی ئێوه‌ی نه‌یاری کورد وکوردستان له کوردایه‌تیم که‌م ناکاته‌وه‌و بۆساتێکیش دوورم ناخاته‌وه.
له بواری یاسایشدا به‌رگری له خۆم ده‌که‌م و زۆر ده‌زگای نێۆ نه‌ته‌وه‌ییم له‌و کرده‌وانه ئاگادار کردووه‌ته‌وه،پێویسته لێره‌شدا ئه‌وتان ئه‌رز بکه‌م ! که زۆر به داخم له‌وه‌ی که چه‌ن کوردێکی نیشتمان فرۆش هاوکاری ئه‌و کرده‌وانه‌ی دوژمنانی کوردستان ده‌که‌ن،به هۆی زیره‌کی وتوانای زۆرله هاوبیرانی ناوخۆی وڵاتمان، زۆربه‌ی ناوه‌کانی ئه‌و وڵات فرۆشانه‌مان ده‌ست که‌وتوون.
به‌و هیوایه بتوانین به یه‌کێتی ویه‌ک ده‌نگی پلانه‌کانی دوژمنان پوچه‌ڵ که‌ینه‌وه.
عارف باوه‌جانی/ وته‌بێژی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
يه‌ک‌شه‌مه ١٤ گه‌ڵارێزانی ٢٧٠ ٦ کوردی
تێ بی نی:
هه‌موو ڕاگه‌یاندنێک ئازاده که ئه‌م ئاگادارییه بڵاو بکاته‌وه.