لە پەرلەمانی سوید دیدار لە نێوان سهرۆکی پارتی سهربهستیی کوردستان و جێگری لێدەری گشتی لێبراڵی ئینتەرناشیوناڵی جیهانی و ئەندام پەرلەمانی سوید بەڕێوە چوو.

له درێژهی سهردانه سەرکەوتوو پردەستکەوتەکانی سەرکردایەتی و سهرۆکی پارتی سهربهستیی کوردستان بۆ وڵاتانی جیهانیی، بهمهبهستی کۆکردنهوهی پشتیوانی نێۆنهتهوهیی بۆ داخوازییهکانی گهلی کورد، ڕۆژی ٢٦/ ٨ / ٢٠ ١١ عارف باوهجانی سهرۆکی پارتی سهربهستیی کوردستان، له سهر ڕێکهوتنی پێشووی نێوان لیبراڵ ئینتەرناشیوناڵ و پ س ک، سهردانی پەرلەمانی سویدی کرد. لەلایەن بەڕێز ئابیر ئەلسەلهالنی جێگری لێدەری گشتی لیبراڵی ئینتەرناشیوناڵی جیهانی و ئەندام پەرلەمانی سوید لە لیستی سەنترە پارتی، ئەندامی کۆمیتەی نێۆنهتهوهیی پەرلەمانی سوید.
بە گەرمی لە ئۆفیسی خۆی لە پەرلەمانی سوید پێشوازی لێکرا.
لەو کۆبوونەوە ٢ قۆڵییەدا کە بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر درێژەی هەبوو، لە سەر زۆر بابەتی گرنگ و پێوەندیدار بە هەردوو لایەنی لیبراڵ و سیاسەتەکانی لیبراڵ ئنتەرناشیونال دوو لایەنە باسی لە سەر کرا.
پاشان بەڕێز عارف باوەجانی باسێکی کورتی لەسەر هەلومەرجی کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت بۆ بەڕێز ئابیر باسکرد. هەروەها بە ڕوونی باسی لە مەبەستەکانی ئەو گەلەکۆمە سیاسیی و نیزامیەی ئێران و تورکیا بۆ سەر خاک و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کرد، و بەڕێزیان داوایانکرد کە هەم سەنتەرە پارتی و هەم لیبەراڵ ئینتەرناشیوناڵ لەو بوارەوە خاوەنی هەڵویست بن.
له درێژهی دانیشتنهکهدا باسی چەند پرۆژەیەکی گرنگی لیبەراڵ ئینتەرناشیۆناڵ لە وڵاتانی ئوروپایی و رۆژهەڵاتی ناڤینکرا، و هەروەها باس لە بەشداری پارتی سەربەستیی کوردستان لەو کۆنفرانسانەی کە تایبەتە بۆ ئەو پرۆژانە کرا.
کۆبوونەوەکە کە ٢ کاتژمێر درێژەی هەبوو بە سەرکەوتووی کۆتایی هات و لە لایەن خانەخۆیەوە سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە ڕێزەوە بەڕێکرا.
ناوهندی ڕاگهیاندنی پارتی سهربهستیی کوردستان.
٢٦ / ٨ / ٢٠ ١١ ستۆکهۆڵم
[email protected] www.psk2006.org