پیرۆزبایی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە.

موسڵمانانی کوردستانی وڵاتداگیرکراو.
پارتی سەربەستیی کوردستان کە خۆی بە پارتی هەموو چین و تۆێژێکی کوردستان بێ جیاواز دەزانێت، و لە پرینسیپی سیاسیدا ڕێز لە گشت ئاین و ئاینزاو ئایدولۆژیاکانی کوردستان دەگرێت. بە بۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزان. پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی گشت موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکات.
وەک نەریتی تایبەت بە جەژنە ئاینیەکان وجەژنی رەمەزان و قوربان بە تایبەت، بە جەژنی ئاشتکەرەوە و دڵرەنجاوان لە یەکتری ناسراوە. پارتی سەربەستیی کوردستان هیواخوازە کە لە گشت بۆنە ئاینییەکانی کوردستان ڕۆڵی ئاشتی و تەبایی لە نێوان چین و تۆیژە جیاوازەکانی گەلەکەمان بێتە ئاراوە.
کوردستانیانی خۆشەویست: جەژنی ئەمساڵمان وەک زۆربەی جەژنەکانی پێشووتری مێژووی پر لە کارەساتی گەلمان بە داخەوە ئەمجارەش هاوکاتە لەگەڵ هێرشی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا و تۆپبارانەکانی ئێران. کە دیسان پێشجەژن چەند بنەماڵەیەکیان ئازێت بار کردەوە و سەدان بنەماڵەشیان ئاوارەو ماڵۆیران کرد، و دەیان مزگەوتیان لە گوندەکان بە دوور لە پێشوازی جەژنی بە چۆڵی هێشتەوە.
لەم بۆنە پیرۆزەوە داوا لە گشت مامۆستایانی ئاینی لە کوردستان دەکەین کە لە خوتبەکانیان ئاماژە بەو کردەوە نا مرۆڤ وناشەرعیانەی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان بکەن، و ئاینیانی کوردستان زیاتر لەو بوارەوە هۆشیار کەنەوە بۆ بەرگری لە خاک و نیشتیمان.
جارێکی دیکە پیرۆزبێت جەژنی رەمەزان.
سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان. ٣٠ / ٨ / ٢٠ ١١