وێنه‌ی مه‌رقه‌دی باوه‌یادگار له داڵه‌هۆ
پیرۆزبایی کومیسۆینی کاروباری مرۆڤایه‌تی وکۆمه‌ڵایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان !
به بۆنه‌ی جه‌ژنی سێ رۆژه‌ی خاوه‌نکار له ئایینی یاری دا.
خوشک و برایانی ئاینی یارسانی کوردستان !
به ناوی کومیسۆینی کاروباری مرۆڤایه‌تی وکۆمه‌ڵایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی سێ رۆژه‌ی خاوه‌نکار له ئایینی یاری دا، پیرۆزبایی له گه‌رمتان ئاراسته ده‌که‌ین.
کوردستانی داگیرکراومان وه‌ک زۆربه‌ی گه‌لانی دیکه‌ی جیهان خاوه‌نی چه‌ندین ئاین و زاراوه‌و فه‌رهه‌نگی جیاوازه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته پێناسه‌یه‌کی مه‌زنی نیشتمانی ونه‌ته‌وه‌یی بۆ کوردستان‌مان، ئاینی یارسانیش یه‌کێکه له کۆنترین ئاینه‌کانی کوردستان وخاوه‌نی چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی که زۆر جیاوازی تێدایه له‌گه‌ڵ ئاینه‌کانی دیکه‌دا. که به‌ده‌یان په‌رتووکی له‌سه‌ر نووسراوه.
زۆربه‌ی په‌یڕه‌وانی ئاینی یارسان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ژین، له‌و کاته‌وه که کۆماری ئیسلامی هاتووه‌ته سه‌ر حوکم له ئێران‌دا، ڕیگا به یارسانه‌کانی کوردستان نه‌دراوه که به ئاشکرا کار بۆ ئاینی خۆیان بکه‌ن،له‌و پیوه‌ندیه‌شدا له ماوه‌ی حوکمداری ئه‌و ڕێژیمه‌دا چه‌ندین که‌سایه‌تی ناوداری یارسانی به‌ند وترور کراون.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان : وه‌ک پارتێکی ناوه‌ند له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،که خۆیی به پارتێکی سه‌ربه‌خۆخوازی کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌زانێت،که ئه‌و کۆمه‌ڵگاش پێک دێت له هه‌موو چین وتۆێژ وئایدولۆژیایه‌کی جیاوازی کوردستانی، له‌و پێوه‌ندییه‌دا پارتی سه‌ربه‌ستیی به ئه‌رکی نیشتمانی خۆی ده‌زانێت که ڕێز و حورمه‌تی بۆ فره ئاینی و فره کلتوری خه‌ڵکی کوردستان بگرێت.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان : هیواخوازه که له کوردستانی ڕزگار کراودا ڕۆژه نیشتمانی وئاینیه‌کانی کوردستان به بایه‌خێکی ته‌واوه یاد بکرێنه‌وه،سه‌رجه‌م جه‌ژنه ئاینییه‌کانی دیکه‌ی کوردستان،ببنه سیمبولی ئاشتی وته‌بایی وبرایه تی له نێۆ خه‌ڵکی وڵات داگیرکراوی کوردستان دا، هه‌روه‌ها هانده‌ری کۆمه‌ڵگاکه‌مان بن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر وڵاتی داگیرکراوی خۆیان خۆش بۆێت وفیداکاری بۆ بکه‌ن. دوور بن له ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تووند و تیژ که زیان به ئاسایشی گشتی کوردستان بگه‌یه‌نێت.
دووباره پیرۆزبایی جه‌ژنی سێ رۆژه‌ی خاوه‌نکار له ئایینی یاری دا ئاراسه‌ته ی سه‌رجه‌م یارسانه‌کانی کوردستان ده‌که‌ین.
کومیسۆینی کاروباری مرۆڤایه‌تی وکۆمه‌ڵایه‌تی : پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
سێ شه‌ممه 16 گه‌ڵارێزانی 2706 ی کوردی .