کوردستانی - ئه‌گه‌ری له‌شکرکێشی ئێران له ئارادایه بۆ سه‌ر ناوچه سنورییه‌کانی باڵه‌کایه‌تی

چۆمان 3 ئه‌یلول / سەپتەمبەر (PNA) - به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی گه‌یشتونه‌ته ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، ئێران هێزێکی زۆری سه‌ربازی له ناوچه سنوریه‌کانی خۆی جێگیر کردوه, سه‌ره‌ڕای تۆپخانه‌کان, هێزو جبه‌خانه‌ی له‌سه‌ر سنور دامه‌زراندووه, بۆیه هاوڵاتیان له ئه‌گه‌ری له‌شکرکێشی ترس و دڵه‌ڕاوکێیان لادروست بووه.
سوپای ئێران سه‌ره‌رایی دانانی هه‌ردوو تۆپخانه‌ی قه‌بری حوسێن) و دێڵزه که دوومانگ له مه‌و به‌ر ئه‌و دوو تۆپخانه‌ی بۆ تۆپبارانکردنی گوند‌و ئاواییه‌کانی کوردستان دامه‌زراند، له ئێستاشدا هێزو جبه‌خانه‌یه‌کی زۆری له چه‌ندین ناوچه‌ی جیاجیای سنور دامه‌زراندوه, به هۆشیه‌وه سه‌ره‌رایی چۆڵکردنی ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن جوتیارو مه‌ردارانه‌وه هاولا٠ێتیانی گوند نشین ترس و دڵه راوکێیان لادروست بووه به هۆی ئه‌گه‌ری له شکر کێشی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له سنوری باڵه‌کایه‌تی، بناری قه‌ندیل، ناوده‌شت و سیده‌کان.
له‌م باره‌یه‌وه عه‌بدولواحید گوانی قائیمقامی شارۆچکه‌ی چۆمان به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند: له ئێستادا هاولا٠ێتیانی ناوچه سنورییه‌کان له ترس و دڵه راوکێدان به هۆی ئه‌گه‌ری هێرشی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه کوێستانی و به‌رزایه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ته‌قه‌کردن له مه‌ڕدارو جوتیارو شه‌هید کردنی هاولا٠ێتیانی بێ گوناح.
گوانی رونی کرده‌وه: تاکو ئێستا له سنوری ده‌ڤه‌ری باڵه‌کایه‌تی که قه‌زای چۆمان و شاره‌دێکانی سمیلان، قه‌سرێ، گه‌لا٠ێڵه‌و حاجی ئۆمه‌ران له خۆده‌گرێت، جگه له سنوره‌کان هیچ پشێویه‌ک به‌دی نه‌کراوه به‌لا٠ێم بوونی ده‌نگۆی هێرشی سه‌ربازی ترس و دڵه‌راوکێی خستۆته نێو هاولا٠ێتیان و وای کردووه که جوتیارو مه‌ڕدارانی هه‌رێمی کوردستان واره‌کانیان له‌و کاته‌ی ساڵدا چۆڵ بکه‌ن.
به‌ختیار قادر / ص . س
ئەم هەوالە لە ماڵپەری پەیامنێر وەرگیراوە.