شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

داواکاری کۆمیتەی هاوبەشی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نۆروێژ بۆ کوردانی دانیشتوویی نۆروێژ

habesh
داواکاری کۆمیتەی هاوبەشی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نۆروێژ بۆ کوردانی دانیشتوویی نۆروێژ

ئێمە وەک کۆمیتەی هاوبەشی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نۆرویژ، داوا لە گشت ئەو خوشک و برا کوردستانیانە دەکەین کە لە وڵاتی نۆروێژ دەژین و مافی دەنگدانیان هەیە، لەم هەڵبژاردنانە چالاکانە

داواکاری کۆمیتەی هاوبەشی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نۆروێژ بۆ کوردانی دانیشتوویی نۆروێژ

کوردستانیانی دانیشتووی وڵاتی نۆرویژ!
هەروەک ئاگادران رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ١١/٩/٢٠ ١١، هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و پارێزگاکانی ئەم وڵاتە بەڕێوە دەچێت. ئێمەی کوردیش کە لەم وڵاتە دەژین و لە هەموو یاساکانی ئەم وڵاتە هاوبەشین و لە پرۆسە دیمۆکراتیەکانی ئەم وڵاتە ئێمەش وەک هەریەک لە خەڵکی ئەم وڵاتە بێبەش نەکراوین و مافمان پێدراوە. بۆیە پێویستە بە ئەرکی خۆمانی بزانین کە لە بەرامبەر ئەم وڵاتەدا دڵسۆزانە پێشوازی لە هەموو پرۆسەکانیان بکەین.
ئێمە وەک کۆمیتەی هاوبەشی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نۆرویژ، داوا لە گشت ئەو خوشک و برا کوردستانیانە دەکەین کە لە وڵاتی نۆروێژ دەژین و مافی دەنگدانیان هەیە، لەم هەڵبژاردنانە چالاکانە بەشداری بکەن و دەنگی خۆیان بە لایەنی جێگەی پەسەندی خۆیان بدەن.
شایانی باسە کە لە زۆربەی شارەوانییەکان و پارێزگاکانی نۆروێژی ناوی کوردیش لە لیستی کاندیداکاندا هەیە. بۆیە دەنگی ئێوەی بەڕێز دەتوانێ چەند کوردێک بباتە نێو شارەوانییەکان یا پارێزگاکانی ئەم وڵاتەوە.
بێگومان بوونی هەر کوردێکیش لە شۆێنێکی گرینگی ئەم وڵاتەدا دەتوانێ رۆڵی کاریگەری هەبێت هەم لە سەر بڕیار و پەسەندکراوەکان و هەمیش دەتوانێ زیاتر دەنگی گەلەکەمان بە گوێی دەسەڵاتدارانی نۆروێژ بگەیەنێ. هەڵبژاردنەکانی ساڵانی پێشووتریش ئەم ڕاستییەی بۆ سەلماندووین.
بەو هیوایە هەموو کوردێکی دانیشتووی ئەم وڵاتە دڵسۆزانە لەم هەڵبژاردنانەی وڵاتی نۆروێژ بەشداری بکات.

کۆمیتەی هاوبەشی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نۆروێژ کە پێکهاتووە لەو حیزب و رێکخراوانە:
حیزبی دێموکراتی کوردستان
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
رێکخراوی خەباتی شۆڕشگێری کوردستان
پارتی سەربەخۆیی کوردستان
بزوتنەوەی دێموکراتیکی یارسان
پارتی سەربەستی کوردستان
ئۆسڵۆ. ٧ / ٩ / ٢٠ ١١

2011-09-09 08:33:54

14 ساڵ و 5 مانگ و 18 کاتژمێر و 58 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©