بەشداری شاندێکی پسک لە خۆپێشاندانی کوردستانیانی وڵاتی نۆ‌رویژ، بۆ ئیدانەکردنی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر باشوری کوردستان.

ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی١٩ی خه‌رمانانی ساڵی ٢٧١١ی کوردی هاوکات له‌گه‌ڵ ١٠ ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠ ١١ی زایینی، به مه‌به‌ستی مه‌حکوم کردنی هێرشی داگیرکاریانه‌ی زه‌مینی و هه‌وایی هه‌ر دو وڵاتی داگیرکه‌ری ئێران و تورکیا بۆسه‌ر سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان و کوشتنی هاوڵاتیانی سڤیلی کورد، ڕێپێوانێک له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌ته‌کانی هه‌ر دو وڵاتی ناوبراو له ئۆسلۆی پایته‌ختی نۆروێژ ڕێکخرا.
له‌و خۆپێشاندانه‌دا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له کوردستانیانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان به به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاڵای کوردستان و وتنه‌وه‌ی دروشمگه‌لی جۆراوجۆر به دژی داگیرکه‌ران ئاماده‌ی ڕێپێوانه‌که بون.
شایانی باسه شاندێکی کۆمیته‌ی نۆروێژی پارتیشمان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که پێکهاتبون له به‌ڕێزان ڕێبوار ئه‌حمه‌دزاده، په‌روین فیشاڵ(نیشتمان) و کاروخ ئه‌حمه‌دی چالاکانه به‌شداری ڕێپێوانه‌که بون. هه‌روه‌ها په‌یامی کۆمیته‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش له نۆروێژ له لایه‌ن ڕێبوار ئه‌حمه‌دزاده‌وه پێشکه‌شکرا.
شیاوی بیرهێنانه‌وه‌یه که کۆمیته‌ی هاوبه‌ش له‌و هێزولایه‌نانه‌ی خواره‌وه پێکهاتوه
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
حیزبی دێموکراتی کوردستان
کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
بزوتنه‌وه‌ی دێموکراتیکی یارسان
ڕێکخراوی خه‌باتی شۆڕشگێڕی کوردستان
پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ: کۆمیته‌ی نۆروێژی پسک