بەشداری ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان لە سیمیناری نا بۆ توندوتیژی دژی ژنان


رۆژی شه‌ممه 19ی خه‌رمانانی ساڵی 2711ی کوردی هاوکات له‌گه‌ڵ 10ی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2011ی زایینیی له‌لایه‌ن یه‌کێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان له وڵاتی نۆروێژ سمینارێک بۆ به‌ڕێزان گوڵاڵه شه‌ره‌فکه‌ندی و خه‌ندان حه‌مه جه‌زا له ژێر ناوی نا بۆ توندوتیژی دژی ژنان، به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌ریه‌ک له به‌ڕێزان خاتو خه‌ندان و گوڵاڵه خانم له دو باسی جیاوازدا بیروبۆچونه‌کانی خۆیان له هه‌مبه‌ر توندوتیژی دژی ژنان پێشکه‌ش به ئاماده بوان کرد. له به‌شی دووه‌می کۆڕه‌که‌دا، که تایبه‌ت کرابوو به تێبینیی و بۆچوون و پرسیاری به‌شداران، ژماره‌یه‌ک ڕا و بۆچوون و چه‌ند پرسیارێک خرانه ڕوو که به‌شێکیان له‌لایه‌ن کۆڕگێڕه‌کانه‌وه قسه‌یان له‌سه‌رکرا یان وه‌ڵام درانه‌وه.
شایانی باسه شاندێکی ڕێکخراوی ژنانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی خاتو په‌روین فیشاڵ(نیشتمان)، ئاماده‌ی سمیناری ناوبراو بون و له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی سمیناره‌که‌وه به گه‌رمی پێشوازی کران.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ: کۆمیته‌ی نۆروێژی ڕێکخراوی ژنانی سه‌به‌ستیی کوردستان
2011-09-12 23:09:58
14 ساڵ و 5 مانگ و 4 کاتژمێر و 24 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان