شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

گرنگیی هەڵگرتنی دروشمی سەربەخۆیی بو رۆژهەڵاتی کوردستان، نووسینی نەدا کوردی

نەدا کوردی
گرنگیی هەڵگرتنی دروشمی سەربەخۆیی بو رۆژهەڵاتی کوردستان، نووسینی  نەدا کوردی

بە رز کردنە وەی وە ها دروشمێک دە بێته هۆی بردنه سە رە رە ی ئاستی وشیاریی نه ته وایه تیی تاکه کانی گە لی کورد و ئە وان بۆ خه باتێکی نه

گرنگیی هەڵگرتنی دروشمی سەربەخۆیی بو رۆژهەڵاتی کوردستان


نەدا کوردی
کاتێک باس له پێویستی سەربەخویی کوردستان دەکەین، دەبێت سەرەتا چا‌وێک به سەر مافه سرووشتیکانی مرۆڤدا بخشێنین. هە ر نەتەوەیەک، به پێی ئه و مافانه ی کە لە سرووشتدا هه یه تی، خاوه نی مافی بڕیاردانی چاره نووسە. هه روه ک هه مووان ئاگادارن جاڕنامە ی گە ردوونیی مافی مرۆڤ له سەربنەمای مافه سرووشتییه کانی مرۆڤ دامه زراوە.که واته نه تە وه ی کورد وە ک نه ته وە یە ک خاوە نی هه موو ئه و ما فانه یه کە له جاڕنامە ی گە ردوونیی مافە کانی مرۆڤدا هاتوون.
لە سە ر ئەم بنە مایه ،باس کردن لە سە ر بە خۆیی کوردستان نه گووناهه و نه دە ستدرێژیکردنه سە ر ماف و ئازادییە کانی هیچ نه ته وە یه کی دیکە و ئە م پرسە ته نیا پێوه ندی به نه ته وە ی کوردەوە هە یە و به س. زۆربه ی پارت و رێکخراوە کانی رۆژ هه ڵاتی کوردستان سیستمی فیدراڵی بۆ کوردستانی رۆژهه ڵات پێشنیار ده که ن. ئێمه سیستمی فیدراڵی وە ک خۆی به سیستمێکی پێشکەوتوو دە زانین، به لام به چه ند هۆکار وه ها سیستمێک بۆ ئێران و کوردستان به گوونجاو نازانین. ئە گر چاوێک به سە رمێژووی زۆر به ی ئە و وڵاتانه دا بخشێنین کە به پێی سیستمی فیدراڵی رێکخراون ،دە بینین کە پێش ئەوەی ببنە سیستمێکی فیدراڵ، دیمۆکراسییه کی پێشکەوتوو و پته ویان ئە زموون کردووه. به مانایە کی دیکە ،سیستمی فیدراڵی درێژەی ڕه وتی سرووشتیی سیستمە دیموکراتیکە که یه.به ڵام هه ر وە ک ڕوون و ئاشکرایه ،وڵاتی ئیران لە درێژه ی مێژووی پڕلە هە وراز و نشێوی خۆیدا هیچکات دیمۆکراسی ئە زموون نه کردووه.هه ر بۆیه زۆر دژوارە کە به بێ ئە زموون کردنی دیمۆکراسیه کی راسته قینه،بتوانین سیسیتمی فیدراڵیی رۆژئاوایی لە ئیرانی دیکتاتۆر لێدراودا دابمه زرێنین.که واته ئە گری دامە زرانی سیستمێکی سە قامگیری فیدراڵی لە ئیراندابه پێی ئه و هۆکارانە ی که لە سە رە وە باسمان کرد زۆر به دوور ده زانرێت بۆیه باشتر وایه هێز و توانای خۆمان به لا رێدا نه به ین و گره و لە سە ر شتێک نە کە ین کە ئە گە ری سە رکە وتنی به دوور ده زاندرێت . لێرەوە به و ئا کامه دە گە ین کە باشتر وایه پارت و رێکخراوە کانی رۆژ هە لاتی کوردستان واز لە دروشمی فیدراڵی بهێنن و هە مووان تێکڕا دروشمی سە ر به خۆیی روژ هه ڵاتی کوردستان لە ئیران بکە نه دروشمی ئستراتیژیکی خۆیان . بە رز کردنە وەی وە ها دروشمێک دە بێته هۆی بردنه سە رە رە ی ئاستی وشیاریی نه ته وایه تیی تاکه کانی گە لی کورد و ئە وان بۆ خه باتێکی نه پساوەی نه ته وایه تی هان دەدات.هە روەک ده زانین ئیران وڵاتێکی فرە نە تە وە ییە و جگە لە نە ته وە ی کورد،نه ته وه کانی تورک،به لووچ،تورکمه ن،عە رە بیشی تێدا دە ژین .گومانی تێدا نیە که نە ته وە ی کوردئاڵا هە ڵگری خه باتی دیموکراسی خوازانه مافویستانه بووە لە مێژووی کۆن و هاو چه رخی ئیراندا و ئە گر بزووتنه وە ی رزگاریخوازانه ی کوردستان واز لە دروشمی فیدراڵی بێنێت و ئالای سە ر بە خۆییخوازی هە ڵبگرێت، کاریگە ری لە سە ر نه ته وە بندە ستە کانی ئیران دادە نێت.
یە کێک لە و به ڵگانە ی کە پارتە ئۆتۆنۆمیخواز (خودموختاریخواز) و فیدراڵیخوازه کانی رۆژهه ڵاتی کوردستان لە مه ڕ هە ڵگرتنی دروشمی ئۆتۆنۆمی و فیدراڵی خستوویانه ته ڕوو ئەوە یە کە گە لی کورد به ته نیا نا توانێ رژێمی سە دە ناوە راستیی کۆماری ئیسلامیی ئیران بە چۆکدا بێنیت . به ڵام ئە گەر ئەم وتەیە بۆ رۆژگاری رابردوو به وته یه کی لۆژیکی لێکبدرێتە وه ئیدی ئیستا کە نە تە وە بنده سته کانی ئیرانیش ها توونە ته گۆره پانه کە وه داوای مافە دیموکراتیک و نە تە وایە تییە کانی خۆیان ده که ن، وە ها به ڵگە یە ک بە به ڵگە یە کی شیاوو لۆژیکی دانا نرێت ئە گە ر بزووتنه وە ی رزگاریخوازانه ی کوردستان دروشمی سە ر بە خۆیی لە ئیران بکاتە دروشمی سە رە کیی خۆی ،ئە وە دە بێتە هۆی ئە وە ی کە نە تە وە بندە سته کانی دیکە ی ئێرانیش ئا ڵای سە ربە خۆییخوازی لە ئێران هە ڵ بده ن و ئە و کارە ش گو شارێکی لە را دە به دە ر دە خاتە سە ر نه تە وە ی باڵا دە ستی فارس و رژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و زۆر به دوور دە زانرێت کە نه تە وەی باڵا دە ست و رژێمی ئاخوندی،بتوانن لە ژێر ئە و گوشارە سە نگینە دا درێژە بە تە مه نی پر لە ستە م و نا دادپەروە رانە ی خۆیان بدە ن.
تازەترین نموونەی سەربەخۆییخوازی لە جیهانی ئەمرۆدا، سەربەخۆ بوونی باشووری سوودانە پاش دە یان سال خە بات وتێکۆشانی گە لی باشووری ئە و وڵاتە دژ بە ستە م و چە وسانە وه ی ئە و گە لە بە دە ستی رژێمی دیکتاتوری ناوە ندی سوودان. نە تە وەی کورد پێویسته وە ک نموونه یە کی سە رکە و توو و ئە زموونێکی دەوڵە مە ند چاو لە سە ر بە خۆیی باشووری سوودان بکات.چونکە زۆر خاڵی وێکچوو لە نێوان بزووتنە وە ی کورد لە رۆژ هە ڵاتی کوردستان و باشووری سووداندا دە بینرێت و ئە گە ر بە وردی بزووتنە وە ی گە لی باشووری سوودان و رە وتی سە ر بە خۆییخوازی ئە و گە لە موتا ڵا بکرێ ،دە توانێ زۆر ئە زموونی بە نرخی بۆ بزووتنە وە ی کورد لە رۆژ هە ڵاتی کوردستان بە دییاری بهنێت.
2011-09-15 18:15:14

14 ساڵ و 5 مانگ و 10 کاتژمێر و 57 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©