شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

هاوپەیمانی سەربەخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆزبایی لە کاوە کرماشانی دەکات.

هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆیی خوازانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
هاوپەیمانی سەربەخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆزبایی لە کاوە کرماشانی دەکات.

ئێمە وەک هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی کاک کاوە کرماشانی و گشت خەلکی کوردستان دەکەین.

هاوپەیمانی سەربەخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆزبایی لە کاوە کرماشانی دەکات.
بەڕێز کاوە کرماشانی

بەڕێزان خەڵکی وڵاتداگیرکراوی کوردستان.
زۆربەخۆشحاڵییەوە کە ئەمرۆ هەواڵی بەخشینی خەڵاتی هێلمەن- هێمەتی ساڵی ٢٠ ١١ له‌لایه‌ن رێکخراوی چاودێرانی مافی مرۆڤه‌وه‌ بەخشرا بە ڕ٠¶ڵەیەکی چالاکی ڕ٠¶ژهەڵاتی کوردستان واتە کاوە کرماشانی.
ئەم هەواڵە لە چەندین لاوە بۆ ئێمەو گەلەکەمان مایەی دڵخۆشی بوو.
ئەم خەڵاتە ئەو پێناسەیە پشتڕاستدەکاتەوە کە گیراونی کورد لە لایەن ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانەوە کەسانیکن لە بوارەکانی مافی مرۆڤی کوردەوە چالاکن، نەک ئەوەی کە ڕێژیمی بۆ خۆی دەیان تۆمەتی ناشیاویان بۆ دروستدەکات.

ئێمە وەک هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی کاک کاوە کرماشانی و گشت خەلکی کوردستان دەکەین. هەروەها دەستخۆشانە ئاراستەی رێکخراوی چاودێرانی مافی مرۆڤ دەکەین، کە لە دابەشکردنی ئەمجارەی خەڵاتەکەیان بەندکراوێکی پێشووی بێتاوانی کوردستانیان بە سەرکردوەتەوە.

خەڵاتی هێلمەن هێمەت ی رێکخراوی چاودێرانی مافی مرۆڤ، خەڵاتێکە کە بە ناوی (هێلمه‌ن) شانۆنووسی بە ناوبانگی ئەمریکایی و (هێمه‌ت). نووسەر و سیناریستی سینەمایی ئەمریکایی، کە تەواوی شانۆ و فیلمەکانیان پشتیوانی لە مافەکانی مرۆڤ بووە ناونراوە. ئەم خەڵاتە ساڵانە بە سەر چەند چالاکوانێکی مافی مرۆڤی جیهانی کە لەبەرامبەر وڵاتەکەیان لە ڕێگەی جیاوازەوە هەڵویستیان هەیە پێشکەشدەکرێت. کە لە ڕێزی چەند ناوێکیدا ئەمساڵیش کوردێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەو شانسەی پێبراوە.
کاوە کرماشانی وەک چالاکی بوارەکانی مافەکانی مرۆڤ لە ساڵێ ٢٠ ٠ ٤ وە دەستی بە دەیان چالاکی هونەری و ئەدەبی کرد، و چەند جار گیانی کەوتووەمەترسییەوە، سەر ئەنجام لە ساڵی ٢٠ ٠ ٩ لە لایەن دەزگای داپڵۆسێنەری ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر دەکرێت، بە هۆی ئەوەی کە بە دەیان ڕێکخراوی جیهانی و دەیانهەزار واژۆی بۆ بەربوونی کۆدەکرێتەوە لە مانگی ٢ی ساڵی ٢٠ ١٠  بە شێوەی کاتی ئازاد دەکرێت.
ناوبراو ناچار دەبێت کرماشانی پایتخەت بە جێ دێڵێێ ڕێگەی تاراوەگە هەڵدەبژێرێت.

جارێکی دیکە پیرۆزبایی وخۆشحاڵی خۆمان بۆ بەخشینی ئەم خەڵاتە بە لاوێکی رۆژهەڵاتی کوردستان پێشاندەدەین.
هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
پارتی سەربەستیی کوردستان
کۆمەڵە: پارتی سوسیالدیمۆکراتی کوردستان
پارتی لیبراڵدیمۆکراتی کوردستان
٢٥ ی خەرمانانی٢٧١١ی کوردی. ١٦ / ٩ / ٢٠ ١١ ی زاینی
2011-09-16 21:46:14

14 ساڵ و 5 مانگ و 5 کاتژمێر و 51 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©