شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

لە کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی دووەمی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە, بۆ ڕای گشتی کوردستانیان ! بۆ گشت سەربەخۆخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان.

پارتی سەربەستیی کوردستان
لە کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی دووەمی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە, بۆ ڕای گشتی کوردستانیان !  بۆ گشت سەربەخۆخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان.

پارتی سەربەستیی کوردستان لە ئەزموونی نزیک بە ٦ ساڵ خەباتی ڕێکخستنی و دیپلوماتی و سیاسی لەگەڵ کوردستان و دەرەوە. وێرای سەرکەوتنی زۆر و کۆکردنەوەی


لە کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی دووەمی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە

بۆ ڕای گشتی کوردستانیان ! بۆ گشت سەربەخۆخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان.

کۆمیتەی ئامادەکاری بۆ کۆنگرەی دووەمی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە یەکەم ئاگادارینامەی خۆی وێرای ڕاگەیاندنی دەستبەکار بوونی کاری کۆمیتەی کۆنگرە.
سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان: ئێمەی وەک کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی ڕاسپاردوە کە بۆ هەموو خاڵێکی ئامادەکاری کۆنگرە ڕاوبۆچوونی هاوڵاتیان و دۆستانی پارتیمان وەرگرێن. ئێمەش بە مەبەستی بە جێ گەیاندنی ئەو ئەرکە ڕاسپاردە دروستەی پارتەکەمان، سەرنجتان بۆ ئەم خاڵەی خوارەوە ڕادەکێشێن و چاوەڕێی هاوکاریتان دەکەین.

١- پارتی سەربەستیی کوردستان لە ئەزموونی نزیک بە ٦ ساڵ خەباتی ڕێکخستنی و دیپلوماتی و سیاسی لەگەڵ کوردستان و دەرەوە. وێرای سەرکەوتنی زۆر و کۆکردنەوەی هاوبیری زۆر، هەروەها نزیکبوونەوە لە ٣ ساڵ تەمەن بە سەر کۆنگرەی یەکەمدا. پارتیمان بە پێویستی دەزان بۆ پێشخستنی کارەکانی بە شکڵ و شێوەیەکی سەردەمیانە، کۆنگرەی ٢ی لە بەهاری ساڵی ٢٧١٢ ی کوردی ببەستێت. بۆ ئەوە لە ماوەی ئەم ٦ مانگەدا بتوانین بە باشی خۆمان بۆ کاری کۆنگرە ئامادە بکەین. بریارمانداوە کە خاڵە گرنگەکانی کۆنگرە لە چەندین ئاگادارینامە بخەیتە بەر دەستی هاوڵاتیان بۆ ڕاوێژی گشتی.
٢- ناو و شوعاری کۆنگرەکەمان بریتییە لە ( کۆنگرەی دووەمی پارتی سەربەستیی کوردستان، کۆنگرەی بەرەو کۆکردنەوە و یەکگرتوویی سەربەخۆخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستانە).
٣ - تۆی بەڕێز و هاوڵاتی سەربەخۆخوازی کوردستانی کە بە هەر هۆکارێکی سیاسی بوبێت و ناچار بووبیت کە پیوەندیت بە لایەنێکەوە نەمابێت. یا بە شێوەک دڵت ڕەنجابێت. پارتی سەربەستیی کوردستان بە پارتی خۆت بزانە، دڵنیاش بە کە پارتی سەربەستیی کوردستان بە خۆشحاڵێوە پێشوازیتان لیدەکات، بۆ ئەوەی پێکەوە بتوانین خزمەتی زیاتر بە ڕێبازی پیرۆزی کوردایەتی بکەین و ڕیزەکانی تێکۆشەرانمان پرش وبڵاونەبن وپێکەوە کار بکەین. بەو ناونیشانەکانی خوارەوە پێوەندیمان لەگەڵ بگرە.
٤- کۆنگرەی دووەمی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بەشداری و پێشنیازی بە کەڵکی ئێوە، بۆ نۆێکاری زیاتر لە بەرنامەو پرۆژەکانی کاری ڕێکخراوەیی و ڕیکخستنی دیپلوماتی، چاوەڕێیەو کەڵک وەردەگرێت.
٥- کۆنگرەی دووەمی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە نیازە بە کۆکردنەوەی بۆچوونەکانی ئێوە، ئەم پارتە زیاتر بە پارتی هەموو چین و تۆێژێکی جیاوازی ئاین و ئایدولۆژیای و ڕەگەزی کوردستانی بە کردەوە پێشان بدات.
٦- پرۆژەکانی پێشنیار کراو بۆ کۆنگرەی دووەمی پارتیمان، وێرای خۆێندنەوەیەکی گشتی بەسەر هەموو جۆگرافی و بیوگرافی گشتی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەلایەکی دیکەدا مەسەلەی ناوچە گرنگەکان و کێشە لە سەرەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وەک کرماشان وئیلام و لورستان و ورمێ، کە هیندیکیان لە دوارۆژدا مەترسییان لە سەرە، وەک ناوچە دابراوەکانی ئیستای باشوری کوردستان، یا وەک پێویست کاری سیاسی تێدا نەکراوەو گرنگی پێنەدراوە. ئەمەش دەبێتە تەوەرێکی گرنگی کاری کۆنگرەی دووەم. لەو بوارەوە چاوەڕوانی پێشنیار و بۆچوونی ئێوەی کوردستانی خۆشەویست دەکەین، کە هەر لە ئیستاوە بۆچوون و تێبینیەکانی خۆتانمان بۆ بنێرن کە تا بتوانین وەک پروتووکۆڵێکی بە کەڵک لە کۆنگرەکەمان کەڵکی لێوەرگرین و بڕیاری لەسەر بدەین.
٧- یەکێک لە پلان و کارەکانی کۆنگرەی دووەم، هەروەک کۆنگرەی یەکەم، ڕێگە خۆشکردنە بۆ بەشداری ژنانی لێهاتوو چالاک لە ڕیزەکانی سەرکردایەتی. هەروەها بۆ هەڵبژاردنی سەرکردایەتییەکی گەنجانەو بە تواناو نۆێ فکر. لەو بوارەوە ڕاو ب٠¶چونی گشت ئێوەی هێژامان لاگرنگە.
٨- بۆ ناردنی هەرجۆرە پێشنیار یا پێوەندی گرتن بە کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەکەمانەوە. بەو شێوەی خوارەوە پێوەندیمان لەگەڵ بگرن. یا ئەگەر ژمارە تەلەفونی خۆتانمان بەو ناونیشانانە بۆ بنێرن ئێمە پێوەندیتان لەگەڵ دەگرین.
Kongrey Dwemi PartiSerbesti فایسبووک -- [email protected]ئیمەیل
چاوەڕوانی بانگەواز و ئاگاداری بەردەوامان بن.
لەگەڵ ڕێز و پێزانینی زۆرمان. کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی دووەمی پارتی سەربەستیی کوردستان

٢٩ ی خەرمانانی ٢٧١١ ی کوردی. ٢٠  /٩ /٢٠ ١١ زاینی
2011-09-20 20:17:57

14 ساڵ و 5 مانگ و 8 کاتژمێر و 54 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©