شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە مەبەستی پیرۆزبایی لە دەستبەکاربوونی بەرپرسی نۆی. سەردانی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندی نیشتمانی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی کرد

.
شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی و ئاهورا هەورامی بەرپرسی کاروباری سەرۆکی گشتی لە هەرێمی کوردستان و شێرکۆ عەبباسی. سەردانی مه‌کته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندی نیشتمانی پارتی دیمۆکراتی کوردستانیان کرد.
لە لایەن بەڕێز ئەحمەد کانی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و بەرپرسی گشتی مه‌کته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندی نیشتمانی پێشوازیکران.
بەڕێز عارف باوەجانی بە ناوی سەرکردایەتی و گشت ئەندامانی پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز ئەحمەد کانی وەک بەرپرسی نۆیی پێوەندییەکان کرد.
هەر لەو دیدارە دۆستانەدا هەردوو لایەن شرۆڤەی بارودۆخی ئەمرۆی کوردستان و وڵاتانی دەوروبەر کرد. پاشان پێداگریان لە سەر یەگرتووی و یەکدەنگی ماڵی کورد کرد لە گشت بەشەکانی کوردستان کرد.
بەشی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان/ هەولێر پایتەختی باشوری کوردستان. ٣٠ خەرمانانی ٢٧١١ ی کوردی. ٢٢/٩/ ٢٠ ١١ زاینی
[email protected] - www.psk2006.org
2011-09-22 17:39:24
14 ساڵ و 4 مانگ و 9 کاتژمێر و 55 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان